کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشتى هەورامى و تایەر هەورامى

Saturday, 17/07/2010, 12:00



ئاشتى هەورامى كە وەزیرى نەوتى بنەماڵەیە لە سایەى ئەم هەورامیەدا شكور بۆ هەورامان كە پیاوێكى وەها كاسب و دڵسۆزى بۆ باخەڵى بەرپرسان پەروەردە كردووە ,ئەگەر چى هەورامیەك هەموو نەوت سەروەت و سامانى ئەم میللەتەى لەبەر دەستدایە بەڵام ناوچەى هەورامان ئەگەر دار بەڕو دارى باخ و پەرژینەكەى خۆیان نەبێت ئەوا لەسەرماندا ڕەق دەبنەوە ,من نازانم بۆ هەورامیەكان قبوڵى دەكەن ناوى پیرۆزى هەورامى بە كابرایەكى دزو قاچاخچى وەك ئاشتى بێت,ئەم كابرایە نەوتى هەموو كوردستانى كرووە بە تیكەیەك بۆ دەمى كوڕەكانى مەلا مستەفا لە كاتێكدا ئەو هەموو كوڕە هەورامیە گەنج و سوارچاكانە لە شەڕى دژ بە بەعسدا بەكوشت دراون .ئاشتى نەوت دزى بنەماڵە دەڵێت "ئەگەر بەقاچاخ بردنى نەوت ئیسپات بێت ئەوا دەست لە كار دەكێشمەوە"وا دەزانێت ئەگەر دەستى لە كار كێشایەوە ئیتر هەموو شتێك لەسەرى لادەچێت !تۆ هەموو نەوتى ژێر زەوى كوردستانت تاپۆ كردووە لەسەر بنەماڵەى بەرزانى هەروا بە ئاسانى ئەتوانى بۆى دەرچیت ؟نەخێر سەد جار دەست لەكار بكێشیتەوە لە سزاى میللەت ڕزگارت نابێت,دڵنیابە تۆڵەى دڵۆپ بە دڵۆپى نەوتى دزاوى كوردستانت لێدەكەینەوە ئیتر دڕەنگ یان زوو باكاتى خۆى بێت .

تایەر هەورامیش كە لەسەر شەرەفى جەلالیەكان بووەتە وەزیرى تەندروستى بەڵام تەندروستى بۆ كێ بۆ بەرپرسەكان تەندروستى گیانى بەرپرسەكان ئەوەش بە گرانكردنى ئەركى سەرشانى خەڵك چونكە هەتا ئەركى سەرشانى خەڵك گرانتر بێت بەرپرسەكان تەندروستیان باشتر دەبێت وەزیرى تەندروستى بەرپرسەكانیش لە پێناوى تەندروستى بەرپرسەكاندا هەستاوە بە تێكدانى بوارى تەندروستى ئەوەش لە پێناوى ئاسودەى گیانى بەرپرسەكانى.تایەر هەورامیش باش ئاگادارى گریچبەستەكانى دەرمان كڕینە كە مافیاكانى بوارى تەندروستى چۆن پارەى ئەم میللەتە لەكاتى گرێبەستى دەرمان كڕین بە هەدەر دەدەن .بازڕگانى بە دەرمان لە دواى بازرگانى كردن بەنەوتەوە دێت كە بەشى هەرزۆرى ئەو گرێبەستانە بەرپرسەكانى لە پشتەوەیە ئەو هەموو دەرمانە ئیكسپایەرەى ناو نەخۆشخانەكان مەگەر ئیمزاى كێى بەسەروەیە كە كڕدراون ؟خۆى ئیمزاى ئاشتى هەورامى بەسەرەوە نییە؟
ئەگەر ئەم دوو هەورامیەتان پێبناسێنم ئەوا دەڵێم (دوو دڵسۆزى مافیاكانى كوردستان و دوو دوژمنى هەژارەكان)ئاشتى هەورامى و تایەر هەورامى هەردووكیان هەورامین ,ئاشتى پیاوى بنەماڵەى مەلا مستەفایە و تایەر هەورامیش پیاوى جەلالییەكانە ,ئاشتى زەردە و تایەر سەوزە ,ئەگەر چى لەم چەند سیفەتەى سەرەوەدا جیاوازن بەڵام چەند خاڵێكى جەوهەرى كۆیان دەكاتەوە كە ئەویش كاركردنە بۆ بەرژەوەندى باخەڵ و ناوگەڵى بەرپرسەكان ,هەردووكیان وەزیرى دەسەڵاتێكى مافیاین هەموو خەمیان پڕ كردنى باخەڵى پەرپرسەكانە,هەموو كارو كاسبییەكیان قورس كردنى ژیان و گوزەرانى خەڵكى كوردستان هەر یەكەیان بە شێوەیەك كە یەك فرمان جێبەجێ دەكەن پڕكردنى باخەڵى بەرپرسەكان و تاڵانكردنى باخەڵى خەڵكى هەژارى كوردستان.
حەق وایە تایەر هەورامى ناو نبنێن دكتۆرى پسپۆڕ لە باخەڵ بڕینى نەخۆشەكان ئاشتیش ناو بنی دكتۆرى پڕ كردنى باخەڵى بەرپرسە گەندەڵەكان.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە