کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ستيڤان شه‌مزينی به‌ پشتيوانی پاراستن گۆڤاری شه‌پۆل ده‌رده‌كات

Wednesday, 04/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری لقی ٢١
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ مه‌كته‌بی رۆشنبيری و راگه‌ياندنی لقی ٢١وه‌، ئه‌وه‌ی باسكردووه‌ كه‌ ستافی گۆڤاری ئه‌زمه‌ر كه‌ لقی ٤ ده‌ريده‌كه‌ن، ئه‌و زانياريه‌يان بلاو كردۆته‌وه‌ كه ‌دوای تاوان و رووداوەکەی ١٧ی شوباتی پار‌، ستيڤان شه‌مزينی رۆڵێکی باشی بینیوە و به‌ ئاشكرا  زانیاری گواستنەوەی بۆ پاراستنی سه‌ری ره‌ش و لقی ٤ ، تا ئه‌وه‌ی ماڵی زۆربه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ئۆپۆزيسۆنی بۆ پاراستن ئاشكرا كردووه‌، ئه‌وانيش (پاراستن) له‌ پاداشتی ئه‌و سيخورايه‌تیيه‌، بودجه‌ی مانگانه‌ی ١٠ مليۆن ديناري بۆ ستيڤان شه‌مزينی بڕيوه‌ته‌وه‌ بۆ پاڵپشتیی لە دەرکردنی گۆڤارەکەی بە ناوی شه‌پۆل، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندی پاراستن له‌ سه‌ر دياريكردنی ٤ پاسه‌وان بۆ ستيڤان و هه‌فته‌ی ٣ رۆژ له‌ مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌ياندنی پارتی ده‌وام ده‌كات، رۆژه‌كانی ديكه‌ش له‌ سلێمانی به‌سه‌ر ده‌بات!
حه‌سه‌ن جه‌باری كارگيری لقی ٤ به‌رپرسی رۆشنبيریی و راگه‌ياندن ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ له‌ ريگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ بۆ يه‌كه‌مينجار ستيڤان كراوه‌ته‌ پارتی و يه‌كه‌مين جاريش بڕێک هاوكاری ٥٠٠ دۆلاريشی پێدراوه‌!
عه‌تا هه‌له‌بجه‌یی ئه‌وه‌يشی باسكردووه‌، كه‌ ستيڤان شه‌مزينی راسپێردراوه،‌ تا به‌ هۆی پاره‌وه‌ كاربكاته‌ سه‌ر هەندێک لە رۆژنامه‌ و گۆڤار و راگه‌ياندنه‌كان، تا کار بۆ راگەیاندنی پارتیی بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە