بۆ یه‌که‌مجار: کاتی خۆی مه‌لا مسته‌فا ته‌قه‌ی له قازی موحه‌مه‌د کردووه
Thursday, 18/10/2012, 12:00
به پێی به‌ڵگه‌نه‌مه‌یه‌ک که به‌ده‌نگی فه‌زڵوڵڵای هه‌مایۆنی سه‌رله‌شکری سه‌ده‌می شا تۆمارکراوه، که له کاتی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی مێژووی زانکۆی هاروارد له ئامریکا کردوویه‌تیی، ناوبراو بۆ یه‌که‌مین جار ده‌ڵێت روژی 9 / 5 / 1946 کاتێک سه‌ربازه‌کانی رووس ئێرانیان به‌جێ هێشت و رویشتنه ده‌ره‌وه، قازی موحه‌مه‌د هات بو لای ئێمه، تا له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئێران‌دا دانیشتن و دیالۆگ بکات، کاتێک دوای ئه‌وه له کۆبوونه‌وه‌که چووه ده‌ره‌وه، من ویستم به جێبه‌که‌م قازی محه‌مه‌د بگه‌یه‌نمه شوێنی خۆی، له‌و کاته‌دا مه‌لا مسته‌فا و چوار که‌سی تر ته‌قه‌یان له ئێمه کرد، وه‌خته بوو بمانکوژن.
بۆ زانیارییتان له 17 / 12 /1946 دا کوماری مه‌هاباد روخا و له تارانه‌وه به ئیمه یان وت قازی بخه‌نه زیندانه‌وه.
شایانی باسه پرۆفیسۆرێکی زانکوی هاروارد به‌شی میژوو - قسه‌که ی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پشت راست ده‌کاته‌وه، که ئینگلیز بارزانی نارد بو قورسکردنی باری قازی محمد له مه‌هاباد که نه‌توانیت جوڵه بکات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که ده‌نگی همایونی له زانکوی هاروارد پارێزراوه و به‌و زوانه بڵاوی ده‌کرێته‌وه.
وێنه‌ی قازی محه‌مه‌د له هه‌ره‌تی لاوییدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست