په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیه‌که‌ی بارزانی و ئه‌ردۆغان
Wednesday, 19/10/2011, 12:00
سه‌لاح خدر
به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی به‌ده‌ست که‌وتون سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ئه‌و گورزه جه‌رگبڕه‌ی گه‌ریلا گیانبازه‌کانی په‌که‌که له سه‌ربازه دڕنده‌کانی تورکیای فاشیتی خست له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆڵه‌مێرگ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌کات به ئاگاداری و حیمایهکردن و مۆڵه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی هێزه‌کانی له‌ڕێی سنوری باشووری کوردستان ده‌نێرێت به‌فریای سه‌ربازه سهرلێشواوهکانیان نزیکه‌ی 10 کیلۆمه‌تر ده‌چنه ناوچه‌ی بادینان.
له‌هه‌مان کاتدا ئه‌ردۆغان به‌زۆر و وه‌ک سوکایه‌تی کردنێک و وه‌ک ئاغایه‌ک کاتژمێر نزیکه‌ی 12 ئه‌مڕۆ واته 19 ئۆکتۆبه‌ر به‌ڕێی ته‌له‌فۆن فه‌رمان به‌بارزانی ده‌کات و پێی ده‌ڵێت که ده‌بێت هه‌ر ئێستا ئه‌و چالاکیه‌ی په‌که‌که ئیدانه و شهرمهزاربکهیت، مه‌سعود بارزانیش وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌ست له‌سه‌ر سنگ و ئه‌زبه‌نی له‌ترسی فه‌وتانی 180 کارگه و کۆمپانیا و بلۆکه پاره‌کانی له بانکه‌کانی تورکیا فه‌رمانی ئاغای گه‌وره‌یی ته‌نفیز کرد
به‌په‌له به‌ناوی خوی و حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌یاننامه‌ی ئیدانه‌ی چالاکیه‌که‌یان ڕاگه‌یاند و گه‌ریلا قاره‌مانه‌کانی شه‌رمه‌زار کرد و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ کوشتنی جهندرمەکان نیشاندا له‌م لینکه‌ی لای خواره‌وه‌دا بیخوێننه‌وه.
(پرسیارێک)
کاتێک له تورکیا به‌هه‌زاران مرۆڤی کورد به ده‌ستی تورکه خوێنخۆره‌کان کوژران .
کاتێک گه‌ریلاکانی په‌که‌که شه‌هیدبوون و ته‌رمه‌کایان له‌لایه‌ن تورکیاوه سوکایه‌تی پێکرا.
کاتێک سۆلین و خاو و خێزانی به بۆردومانی به‌چکه ئه‌تاتورکه‌کان گیانی پهپولهییان لێ سه‌ندرا.
کاتێک ڕۆژانه له‌لایه‌ن ئێران و تورکیاوه گونده‌کانمان بۆردومان ده‌کرێت.
کاتێک له‌ساڵی 1996 دا 27 لاوی کوری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌ده‌ستی جه‌ندرمه خوێڕیه‌کانی تورکیا زۆر وه‌حشیانه له‌سنوری وان گیران و گوله باران کران ، که ته‌نها خواستیان ئه‌وه بوو بگه‌نه هه‌نده‌ران.
کاتێک ئێستاش له تورکیا زیاتر له 170 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ هه‌یه و زیاتر له 40 گۆڕی به کۆمه‌ڵ هه‌ڵدراونه‌ته‌وه که هیچیان له 20 بۆ 50 جه‌سه‌دی کوردی بێ تاوانی تێدانه‌بووه به‌ده‌ستی نه‌وه‌کانی ئه‌تاتورک شه‌هیدیان کردون.
کاتێک ئێستا له زیندانه‌کانی تورکیا 100 هه‌زار زیاتر کورد له‌سه‌ر پارێزگاریکردن له شه‌ره‌فی کورد و خاکی کوردستان ڕۆژانه ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن.
مه‌سعودی مه‌لا مسته‌فا تۆ بۆ ناڕەزاییەکت دەرنەبڕی ؟
بۆ هیچت نەگوت ؟
چیت کرد ؟
ئیدانهت کرد؟
شه‌رمه‌زارت کردن؟
ئایا ته‌له‌فۆنت بۆ ئه‌ردۆغان و سەرانی عکموەتی تورکی کرد داوایان لیبکهیت و ئیدانه‌ی بکەیت؟
بارزانی پردێکی پێ دروست ناکرێت، لێ پردێکی بنیات نراو به‌خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی کورد مه‌ڕوخێنه.
تۆ که دۆستی فاشیزمی واز له سهربهستیخوازان بێنه و مەشڵێ سەرۆکی کوردم، سەرۆکی هەرێمی کوردستانم، سەرۆکی کوردستانم.
تۆ که بە رۆژی رووناک وەک شه‌مشه‌مه‌کوێره دەبینی، باسی ڕوناکی مه‌که هه‌ر له‌تاریکی خۆتا بمێنهرەوە.
تۆ که گوڵێکت پێ ئاونادریت باخچه‌یه‌ک مه‌سوتێنه .
تۆ که کۆترێکت پێ ئازاد ناکرێت ڕێگه‌ی ئازادیش مه‌گره.
تۆ که شه‌ماڵی شادی نیت مه‌به ڕه‌شه‌بای ماڵوێرانکه‌ر .
تۆ که شۆڕشت پێناکرێت مه‌به بە میکرۆبی داری ئازادی .
تۆ که خۆت ده‌فرۆشیت، بە خۆشتەوە خاکی وڵاته‌که‌مان مه‌فرۆشه .
تۆ که ویژدانی خۆت ده‌فرۆشیت، واز بێنه که‌رامه‌تی گه‌لێک هه‌رزار فرۆش مه‌که.
تۆ که سه‌بوری دڵی دایکی شههیدێکت پێ نادرێت جهرگیشیان مه‌سوتێنه.
تۆ که خه‌مت ماڵ و سامانه ، واز له خه‌مخۆرانی گه‌ل و وڵات بێنه.
تۆ سه‌رۆکی ئێمه نیت .
تۆ به‌رپرسی گه‌لێک نیت.
تۆ سه‌رۆکی خێڵی بارزان و به‌رپرسی هه‌زار پیاوی تەنها بەناوی ئەوانەوە قسە بکە، نەک به‌ناوی هەموو گه‌لی کورده‌وه. به‌ناوی کورد و کوردستانه‌وه مه‌دوێ.
ڕوو ڕه‌شی بۆ خیانه‌تکاران.
نه‌فره‌ت له خۆفرۆش و لە وڵات فرۆشان.
شه‌رمه‌زاریی بۆ ئەو سەرکردە و خۆفرۆشانەی، کە بازرگانی به گه‌له‌که‌یه‌وه ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست