لەگەل سەندیکای رۆژنامەنوسانی سوید باس لەبەرپرسە تاوانبارە خاوەن رەگەزنامە سویدیەکان کرا
Sunday, 20/07/2014, 12:00
دوینێ وەفدێکی گروپی ١٧ شوبات کەپیک هاتبوو لە (ئحسان ئەمین و قادر نادر) سەردانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی سویدیان لەبارەگای سەرەکی خۆیان کرد و لەلایەن نوێنەری سەندیکا پێر یانسۆن پێشوازی کران ، سەرەتا وەفدی گروپ سوپاسی
سەندیکای رۆژنامەنوسانی سویدی و بەريوبەری سەندیکا (کیە ریندەڤال) کرد ، کەلەسەر داخوازی ئیمە وا بەپەلە ئەو دیدارەی بۆ ریکخستین .
وەفدەکە کورتەیەک لەسەر پێشیلکاریە بەردەوامەکانی دەسەلاتی هەرێممان بەرامبەر رۆژنامەنوسان و کەسانی چالاکوان و سیاسی لە٩١وە بۆ باس کردن کەجۆن لەم بەروارەوە تیرۆری ٣٣ کەسایەتی دیار ی سیاسی و رۆژنامەنوس کراوە کەچی هیشتا هیچ بەرپرسێک دەستگیر نەکراوە ؟ بەپێجەوانەوە رفاندنی رۆژنامەنوسان ، تیرۆر ، ئەشکەنجە و دادگایی نەکردنیان دوای گرتنیان بەردەوامە . تائاستی ئەوەی دادگا بەدەست هەردو حزبەوە بۆتە گالتەجار لەوانە نمونەی گرتن و رفاندنی سەید ئەکرەم لەزیندان ٢سال و ٨مانگ ، نیاز عەزیز٣سالە دادگایی ناکرێ ، کارزان کەریم ..ئاماژەی پێکرا ، هاوکات تیرۆری شەهیدانی قەلەم رەئوف ئاکرەیی و...سۆران وسەردەشت و کاوە باسکرا . کۆی ئەم تاوانانەش بەشی زۆری ئەو بەرپرسە ئەمنیانە ئەنجامیان داوە خاوەنی رەگەزنامەی سویدین یان پلەی بالای ئەمنیان هەیە ، بۆیە داوامان لیکردن لەگەلمان هاریکاربن بۆ بەرەوپێشجونی ئەو کەیسە و جولاندنی لەمیدیاکانیش کەچۆن کەسانی خاوەن رەگەزنامەی سویدی بن رۆژنامەنوس تیرۆر بکەن و برفینن لەم بارەوە بەلگە و زانیاری سکالا و ناوی بەرپرسەکانی پۆلیس و هەموو ئەوپەرلەمانتارە سویدیانە کە گرنگی بەودۆسیانەیان لەگەلمان داوە پێمان دان تابۆ راپۆرت ئامادەکردنەکەیان سودی هەبێ نوێنەری سەندیکا سوپاسی کردین کەبۆ پیدانی ئەو زانیاریانە و هاوکات لای سەرنج راکیش و گرنگ بوو کەکەسانێک هاولاتی سویدین و رۆژنامەنوس تیرۆر و دەرفینن ، بۆیە وتی ئیمەش هاریکار دەبین لەجولاندنی ئەو کەیسە بەتایبەتی کەهاوپیشەکانی ئیمە تیرۆر و دەرفینن وەبەپیی یاسای سوید ئەگەر لەسەری ساخ بۆوە دەدریتە ددگا و ناویشی دواتر دەدریتە پۆلیسی ئەنتەرپۆلی جیهانی ، بەلام داوای کرد ماوەیەکمان پی بدەن تا بەدواجون بۆ ئەو زانیاریانە لەگەل پۆلسی و پەرلەمانتار و بەلگەی ریکخراوەکان دەکەین .
لەکۆتایدا هەردولا بریاریاندا هاریکاری و پەیوەندیەکان بەردەوام بکەن
گروپی ١٧ شوبات / ستۆکهۆلم
٢٠١٤/٠٧/١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست