مه‌سرور بارزانی به ده‌ستی خۆی سه‌رده‌شتی کوشتووه، ده‌شیانه‌وێ خه‌ڵکی تر بهێننه سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن
Tuesday, 11/05/2010, 12:00
فشارێکی زۆر که‌وتۆته سه‌ر پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی که به به‌ڵگه‌وه ئاشکرابوو، مه‌سرور بارزانی وه‌ک به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن ده‌ستی له تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانی په‌یامنیری کوردستانپۆست هه‌یه.
جگه له‌وه‌ی رۆژنامه و سایته ئه‌وروپی و وڵاتانی ده‌ره‌وه له سه‌ر ئه‌و رووداوه نووسیویانه، راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ بارزانی و ده‌زگای پاراستن تاوانبار ده‌که‌ن، وا ئه‌مڕۆش زۆربه‌ی رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌کانی عێراقیش هاتنه سه‌ر هێڵ و ئه‌وانیش هه‌واڵه‌که‌یان راگه‌یاند و به توندی له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانیی و ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌که‌ی پاراستن دابه‌زیون.
به‌هۆی کاره‌ساتی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه، پارتی تووشی شۆک و قه‌یرانێکی سیاسیی گه‌وره بووه، له‌مێژووی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا کاره‌ساتی وای به‌سه‌ردا نه‌هاتووه که تاوانێک ئه‌نجام بدات و ئاوا لێی بێنه ده‌نگ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌یانه‌وێت رێگاچاره‌یه‌ک بدۆزنه‌وه، تا خۆیانی لێ قوتار بکه‌ن.
په‌یامنێرێکی نوێمان له هه‌ولێر، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پێڕاگه‌یاندین:ئیستا ده‌زگای پاراستن به‌ته‌مایه سیناریۆیه‌کی نوێ دروست بکات، هه‌روه‌ک شه‌وی رابردووش رامانگه‌یان، ده‌یانه‌وێ که‌سێکی نه‌ناسراو بدۆزنه‌وه، ئه‌و که‌سه عه‌ره‌ب بێت، یان هه‌ر که‌سێکی تر، گرنگ نییه، ئه‌و که‌سه ده‌هێنن، له زیندانه‌کانی خۆیان ده‌یانهێننه ده‌روه‌وه، ئه‌و که‌سه، یان ئه‌و که‌سانه ئاگایان له‌و رووداوه نییه، دوای ئه‌وه پێی ده‌ڵێن ئێمه پاش ماوه‌یه‌ک به‌ره‌ڵات ده‌که‌ین و پاره‌یه‌کی زۆریشت پێده‌ده‌ین به‌و مه‌رجه‌ی له به‌رده‌م کامیرادا بووه‌ستێت، ددان به‌وه‌دا بنێیت که ئێمه به‌و کاره هه‌ڵساوین، (چیرۆکێکیش دروست ده‌که‌ن، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی شێخ زانا) چاکترین تۆمه‌تیش که پارتی بیری لێکردۆته‌وه تۆمه‌تبارکردنی گروپه تووندڕه‌وه ئیسلامییه‌کانه.
شایانی باسه، تا ئیستا ده‌زگای پاراستن، زانیاریی، هه‌روه‌ها ئاسایشیش هه‌ر که‌سێک له رووداوێکدا ده‌گرن ته‌نها تۆمه‌تێک بیخه‌نه پاڵیان ئه‌وه‌یه، ده‌ڵێن ئه‌م که‌سه و تاقمه سه‌ر به ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کانه، له پاڵیدا چه‌ند که‌سێکی نه‌یار و ناحه‌زی خۆیانی پێ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
دووه‌م هه‌نگاوێک مه‌سعود بارزانی بۆ خۆی ده‌یه‌وێت کاری له‌سه‌ر بکات، ئه‌وه‌یه، که چه‌ند به‌رپرسێکی پارتیش ده‌رده‌کات، له‌گه‌ڵیاندا به‌رپرسی پۆلیسی هه‌ولێر.
په‌یامنیره‌که‌مان ده‌ڵێت: پارتی به‌ته‌مایه له‌م چه‌ند شه‌وانه‌دا ئه‌وه رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به پێویستم زانی به خوێنه‌رانی کوردستانپۆستی رابگه‌یه‌نم، که ئه‌و سینارۆیه به‌ڕێوه‌یه، ده‌مه‌وێت پێش وه‌خت بڵاوبکرێته‌وه، تا پارتی ئه‌و گه‌مه ساخته‌کارییه نه‌کات و لێی دوور بکه‌وێته‌وه، له ته‌له‌ڤیزیۆندا که‌سمان بۆ نه‌هێنێ، که‌سیش له به‌رپرسانی پارتی ده‌رنه‌کات. ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌ویت بیکات، تاوانبار که مه‌سرور بارزانییه بیهێنێته سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن و ددان به کوشتنی سه‌رده‌شت عوساماندا بهێنێ، چونکه ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی وشیاربوونه‌ته‌وه بڕوا به‌م سینارۆیانه ناکات. ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ی کردووه، خودی ده‌زگای پاراستن و مه‌سرور بارزانییه، که مه‌سرور به‌ده‌ستی خۆی چه‌ند گولله‌یه‌کی ناوه به ده‌می سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه. تاوانه‌که‌ش له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولیر رووی داوه، مه‌سرور بۆ خۆی له‌گه‌ڵیدا بووه. کاتێکیش سه‌رده‌شت عوسمان له‌به‌ر ده‌می زانکۆ‌دا رفێنراوه، سه‌یاره‌یه‌کی دیکه چاوه‌ڕێی کردووه، له‌و سه‌یاره‌یه‌دا مه‌سرور خۆی تێدا بووه، هه‌ر دوو سه‌یاره‌که له هه‌ولێر چوونه‌ته ده‌ره‌وه، بۆیه له هیچ خاڵێکی پشکنین رانه‌گیراون، کاتێکیش له هه‌ولێر دوور که‌وتوونه‌ته‌وه، به چه‌ند کیلۆمه‌ترێک، مه‌سرور دابه‌زیوه و به ده‌ستی خۆی کووشتوویه‌تی، دوای ئه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌وانی تریش لاشه‌که‌یان بردووه له موسڵ فڕێیان داوه، پڵانی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان، کاری رۆژێک نه‌بووه، به‌ڵکو زیاتر له مانگێکی پێچووه، رفاندنه‌که‌ش به‌رۆژی رووناک کراوه، تا په‌یامێکیش بداته قوتابیی و خه‌ڵكی دیکه‌شی پێ بترسێنن.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه، له‌لایه‌ن خوێنه‌رێکه‌وه سه‌رنجێکمان بۆ هاتووه، ده‌ڵێ: کاتێک مه‌سرور بارزانی به‌ڕێ ده‌که‌وێت، کاروانێک سه‌یاره‌ی زێره‌ڤان و پاراستنی دوا ده‌که‌وێت، چۆن ئه‌م کوڕه‌ی مه‌سعود ئازایه‌تی داوه‌ته به‌رخۆی ته‌نها به سه‌یاره‌یه‌ک چاوه‌ڕێی کردووه، من پێم وابێت چه‌ندین سه‌یاره له دووره‌وه وه‌ستاون.بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێن، راسته چه‌ندین سه‌یاره‌ی تر له شوێنی دیکه چاوه‌ڕێیان کردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و کاته‌دا، که بینراوه سه‌یاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانیی بووه، و داوای ئه‌وه به کاروان (قافڵه) له هه‌ولێر چوونه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌نده ئاگاداریین وه‌ک په‌یامنیره‌که له‌ده‌می یه‌کێک له‌وانه‌ی وه‌رگرتووه، که مه‌سرور خۆی له دوا ویستگه‌دا دابه‌زیوه و سه‌رده‌شتی کوشتووه و ئه‌وجا گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئێمه لێره به‌دواوه پیویستمان به گێڕانه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌یاره‌کان و چوون و گه‌ڕانه‌وه‌که‌یان نییه، ئه‌وه باسێکی تر و له پاشه رۆژدا به‌ده‌رده‌که‌وێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست