دیسان بارانە
Friday, 15/11/2013, 12:00
ئێستا
له‌مه‌مله‌كه‌تی من باران دەبارێ،
تاریك وەك ئه‌دره‌سی شەو
بێده‌نگ وەك ونبوونی مرۆڤ
کوێر وەك دووهەزار و سێزدە
به‌هێمنی ده‌بارێ و
ده‌بێته بزمارێكی داکوتراوی سەر گۆرەکان
ئێستاش
باران دەبارێ،
هه‌ر دڵۆپێك ترپه‌ی دڵێكه
له‌گه‌ڵ ده‌نگی پێی هه‌ورا
ژین ده‌گۆڕێ
لهتهپهی ڕۆیشتنی پێ سپیه‌كان ده‌چێ!
بەسەر مەزاری مەسیحا بوگوزهرێ
هێشتا
باران بەسەر لاشەی گوڵی سه‌ربه‌ستی
داده‌بارێ
ئای چۆن ده‌بێ
مرۆڤ دڵ خۆشبێ
به‌بۆنی خوێن و
كوشتنی په‌روانه‌كان
ئاخر مرۆڤ به‌خوێن رشتن
دڕنده ده‌بێ!
ئێستاش
باران دەبارێ
خۆ له‌قوڕی بەر پێی مرۆڤێك ده‌گه‌وزێنێ
بەخاچەوە داکوترا،
ئێستاش
باران دەبارێ،
لەکەلەکەی مرۆڤێکی تێنوی زامداردا،
هێشتا خوێنی لێدەچۆرێ،
ئەو لەدڵیدا برینەکان هەڵدەگرێ
برینی ئەو نوورەی کەهه‌ر ده‌مێنێ
خوێنی فریشەکان جۆگەی بەستووە
لەتەوێڵییەوە دەڕژێ
کەبەو درەختەوە دامان کوتا
قووڵ تا مەرگ
تا دڵی تینوو
ئەو برینەی سارێژ نابێ
ئەو دڵەی ئاگرێك تێدا ده‌سوتێ
وەک تاجی سه‌ری قەیسەر
بە گڕی ئازار ڕەش داگەڕاوە
گوێم له ژاوه‌ژاوی ته‌نیایه
له‌دڵی مرۆڤه‌وه دێ
بۆنی منداڵ بوونه‌وه‌ی لێدێ
له‌نێو حه‌شیمه‌تی دڕنده‌كان
كه‌چی هێشتا خۆشمده‌وێ
له‌نێو ده‌ریای شینی ناو چاوانم
خوێنی دڵمه، وا قوڵپه‌ی دێ و
له تاڤگه‌ی پێڵومهوه ده‌رژێ.
کەنەدا/ئەلبێرتا
ده‌ریا رواندزی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست