دائیرەى پاسپۆرت وپرسیارێك
Wednesday, 15/02/2012, 12:00
بەناخێرى گیانم چوم بۆ دەرهێنانى پاسپۆرت منیش هەر وەكو هەر هاووڵاتیەك ووتم منیش دلنیام پێویستم دەبێ دڵنیام ئەگەر بۆ گەشتو گوزارو ڕابواردنیش نەبێ بۆ سەردانى چارەسەرى دەردو ئازارەكانمان چونكە هێندە تەنگژەو دەردو گرفتى ئابوورىو سیاسىو كۆمەڵایەتیمان هەیە لەم ووڵاتە لە ئەندازە دەرچوە كورد هێژێ كە جام پڕبوو لێى دەڕژێ خۆزگە یەك جمگەى ئیدارى ئەم ووڵاتەم پێ بڵێت و پە تاى دەردى ڕۆتینوگەندەڵى لێى نەدابێ .
پاش ئەوەى چووم بۆ دائیرەى پاسپۆرت نووسراوى فەرمیم پێ بوو ووتیان باشە دواى ئەوەى چوومە ژوورەوە فایلم پڕ كردەوە بە (1500) دینار دواى كۆپى كردنى ڕەنگاو ڕەنگى ڕەگەز نامەو پێناسو فۆرمى خۆراكم پێ بووهەموویان پێ كردمەوە بە (3000) دینار دوایى چومەوە بۆ هۆڵى چاوەڕوانى (1)كاتژمێر دانیشتم سەرەم نەهات دوایى ووتم تا سەرەم دێت دە ڕۆمو دێمەوە تا هاتمەوە سەرەكەم چوو بوو سەرەكەم خرایەوە دواى دواوەو ژمارەیەكى تریان پێ دام كاتژمێرێكى تردانیشم تا سەرەم هاتەوە بۆ بەد بەختى تووشم بوو بە تووشى ئەفسەرێكى ڕوو تاڵى مۆنەوە بەگژ دارو دیواردا دەچو هەتا ڕقى لە خۆشى دەبووە ئازارى زۆرى هاووڵاتیانى ئەدا لە مامەڵەكاندا دواتر ناردیانم بۆ بانكى كوردستان لە بەرانبەر پەروەردە پسولەى (25000)هەزاریان پێ بڕیم بەڵام لە جیاتى (25000)،(30100)هەزاریان پێ بڕیم ووتم بە كارمەندى ئەرێ لیت تێك نەچوە ووتى نا هەروایە ووتم لە دنیادا شتى وانى یە پسوڵە جۆرێكو ئەو پارەیەى لێت وەردەگیرێ حیاواز بێت هەندێ كارمەندى كچیان لێ داناوە بە پارەش جوابى هاووڵاتیان نادەنەوە واتە بڕى (5100)هەزارت لێ دەسەنن بەبێ ئەوەى بزانى بۆچى گوایە ئەڵێن ڕسوماتى بانكەكەیە هەر بانكبَكى تر هەیە بڕى (28)هەزارت لێ وەردەگرن واتە بڕى (3)هەزارت لێ وەردەگرێ زیادە پرسیارەكە ئەوەیە تكت بۆ دەبێ لەگەڵ بڕى پارەى داواكراو جیاوازى هەبێ ئەو پارەیە بۆ كێیە هەر بۆ حكومەت نى یە ؟
پاش ئەوەى گەڕامەوە بۆ دائیرەكە لە هۆڵى چاوەڕوانى ژمارەى دروستكردنى پاسپۆرت گەیشتبوە (750)كەس لێكى دە بە (5100)دەكاتە (3757500)ئەو بڕە پارەیە بە موشەخۆرى لە هاووڵاتیان دەسەنن لە یەك ڕۆژدا لێكى بدە بۆ مانگێك ئینجا بۆ ساڵێك دەكاتە بڕى (1352700000)لە ساڵێكدا بە بەلاش لى خەڵكى وەردەگرن بێ هیچ حسابێك .ئەمە لەلایەك چاوەڕوانى هاووڵاتیانى كوشتوە كارەكان بە جۆرێ دەكرێن چەندین كەس نیگەرانو بێزار دەكرێ ڕۆژانە مامەڵەكانیان جێ دەهێڵنو وازى لێ دێنن دەڵێن پاسپۆرت ئاوا بێ هەر نامانەوێ ،دەپرسم بۆ دەبێ ئاوا ڕەفتارلەگەڵ هاووڵاتیان دەكرێ ئەوگەلەى خاوەنى دەریایەك خوێنو خەباتە لە كاتێكدا ئەم جۆرە كارانە لەووڵاتانى دنیا لە ڕێگاى حكومەتى ئەلەلەكترۆنیەوە دەكرێ بە ئەنتەرنێت وپۆستەوە نەك بەئازارى گیانىو بە باجى زۆر وپێچو پەناوبێنەو بەردە بۆ خەڵكى تیكۆشەرى كوردستان لەمانە ناخۆشتر ئەم لافو گەزافەى لێى ئەدەن لێرە بە سەر هاووڵاتى داماوى كوردا خۆشیان دەستیان لە ژێر بارى عەرەبو بەغداد دەرنە چوە هەموو كارەكانیان لە ژێر كۆنترۆڵى بەغدادایە تا ئێستاش تا لە بەغداداوە (ok) وەرنەگرن ناتوانن دەست بە ئاوودا بكەن ئەمە مافى فیدرالىو مافى چارەنووسەكەمانە كە ملیۆن شەهیدمان بۆى داوە زۆر حەیفو خە سارێ.
مەخابن كوردستان لە بارودۆخێكى زۆر خراپدا دەژیت كەچى خۆڵدەكەنە چاوى خەڵكىوچەواشەى خەڵكى سڤیل دەكەنو دەڵێن بارو دۆخى كورد زۆر باشە. باشى ئەگەر وابێ خوایە بیبڕى سوپاس گوزار نیم بەو بەشەت.خوداى مەزن ئەگەر تۆ كوردت خۆش ئەوێ میللەتەكەمان باشە بەڵام سەریان لە خۆیانو خەڵكەكە شێواندوە ئەم سەرۆكو سەركارە ناشیانە گەلێكى تێكۆشەرو بەرهەمێنیان هێنایە سەر كارنەكەرىو گەندەڵىو بێ بەرهەمى هەرگیز ئامانجو ستراتیجى شۆرشو پێشمەرگایەتى ئەمە نەبوو ئەوەى یەك تۆز دڵسۆزو تیكۆشەر بوو كوژراو شەهید بوو, وەكو بێژنگى لێدرابێ چى خڵتە و پۆخڵە واتو فایلدارە ماوەتەوە بۆدەردەسەرىو قوربە سە رى كورد نازانم ئەم گەلى كوردە چى بەدكاریەكى كردوە تا تۆ خودایە بەمانە نەفرەتت لێ كردن وتۆڵەیان لێ دەستێنى .خودایە ئەم غەدرە قبوڵ نەكەى تاكەى بەڵاى گەندەڵىو زۆردارى خودایە شۆڕشێكى گەورەى جەماوەرى بخە یتە دڵى خەڵكەكەیەوە تا خۆیان لەو ڕسواییە ڕزگار بكەن .وا بزانم ڕیفۆرموئاڵو گۆڕى دیمۆكراسى هێشتا زۆرى ماوە دەستاو دەست كردنى دیمۆكراسیانە هێشتا خەونەو نایەتە دى هەربۆیە لە سەر ئەو بڕوایەم شۆڕش نەك ڕیفۆرم بە دادى ئەم ووڵاتە دێت؟!هەڵبژاردنەكانى كوردستان سەلماندى دەسەڵاتى ئەم دوو هەرێمە هەروەكو خۆى دەمێنێەوە ساختە كارىو فێڵو تەڵەكەوپارەو كەڵەكو پلانو هێز بەكارهێنان بە ڕوونى دیار بوو ئیتر بە تەماى هەڵبژاردنو سیستەمى دیمۆكراسى نەبین ئەو دەستە بخەینە ژێر سەرمان هەر بۆیە بەتەنها شۆڕش فریاد ڕەسى گەلى كوردە ئەم بڕوایە بۆتە بڕواى ڕێژەیەكى زۆرى خەڵكى پێشڕەوى ئەم شۆڕشەش توێژى خویندكارانو لاوانى تێكۆشەرو رَۆشنبیرانو چینى ناوەندى كۆمەڵگایە ڕۆلى میژوویان دەبێ لە كوردستانو عێراقو تەواوى هەرێمەكەش دەگرێتەوە چونكە سەرتاسەرى سیستەمى ناوچەكە پووچو گەنەڵو نابوودو پۆلیسى یە گۆڕینى ئەم بارو دۆخەش بۆتە زەروورەتوپێویستى هەر ئێستایى تەواوى ڕۆژهەڵاتى ناوین ئەوە ئێرانى ئیسلامى و توركیاى توتالیتارى تۆرانى ئەوە ووڵاتە عەرەبیەكان چەندە كۆنسەرڤاتیڤو كۆنە خوازو دواكەوتون ئەوە كوردستان لە ناو زۆردارىو گەندەڵىو موشەخۆرىو پاشكۆىو دژە گەلیدا نقوم بوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست