کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مافیا داپۆشراوەكەى كەلار

Thursday, 21/04/2011, 12:00


سەرۆكی شارەوانی یە گەندەڵەكەى كەلار بەپی ئارەزووی خۆی یاساورێنماییەكان جێ بەجێ دەكات بۆیە هەركەس بەلایەوە پەسەندە ئەوە یاساورێنمایی نایگرێتەوە وە هەر مرۆڤیك پەسند نەبێت ئەوا سەردانیشی بۆ ژوورەكەى قبوڵ ناكرێت بۆ ئەم بابەتە كەوێنەى زۆرە لە قەزای كەلار كە كۆمەڵیك مافیا سەرپەرشتى دەكەن, بەداخەوە وە خەڵكی بەستە زەمان یان بێ ئاگا بە پرۆژە چەواشە كراون وە نازانیت ئەو پرۆژانە ماف وماڵی هاولاتیان خۆیانە ئەگەر بە ئەمانەتەوە لەلاین بەرپرسانەوە جێبەجێ بكرێت وە گەندەڵی تێدا نەكرێت وە سەبارەت بە تەخشان و بەخشانى زەوى لە لاین سەرۆكی شارەوانیەوە وە إستغلال كردنی دەسەلاتى بە سەر لیژنەى ئەمنی زیادەرۆیی وە نەبوونی تاپۆ لەبەشیك لە گەرەكەكانی كەلاربۆ نموونە لە گەرەكى كەلارى كۆن هاوڵاتیەك بەناوى ئازادمحمدرشید ناسراو بە(ئازادەسووری گومرك) رووبەرى 400م2 زەوى داگیرى كردوە وەكراوە بەخانوولەسەر رەزامەندى جوادە گەندەڵ بەلام لە سەردەمى سەرۆكى شارەوانی پێشوو ئەو زیادە رۆییە روخێنرا لە بەر ئەوەى ئەو شوینە زەویەكى چۆڵ واتە هیچ ئاسەواریكى بیناى تیدا نەبوو وە خەڵكى گەرە كەكە شاهد حاڵن تەنها ئەوە نەبیت ئەرزەیەكى چۆڵ بێت لە دەرەوى ماڵی باوكى ناوبراو كە ئەویش بەكۆكردەنەوەى بلۆك نزیكەى 2000 م2 داكیر كردووبوو لە كۆندا ئایا ئەوە گەندەڵى نیە كە رووبەری 400م2 زەوی لەساڵی 2009بەدوو وەشە (برۆ بیكە), ئەو موڵكە رووكنە وەلەسەر جادەی 20 مەتری سەرەكی گەرەكی كەلاری كۆن بە هەدر بدرێت وە لە هەمان كاتدا ناوبراو سوود مەند بووە لە وەرگرتنى زەوى نیشتەجێ, ئەى بۆ چی سەرۆكی شارەوانی بۆ هاولاتیەكی هەژار (10) سم زیادە دەروخێنێت ئایا لە هیچ وەلاتیك ئەم جیاوازییە نا مرۆڤایەتیە هەیە جەگە لەدارستانە گەندەلەكەى جواد وادى وەپشتگیرەكانى ئەى چۆن خەڵكى نیگەران وتوڕە نابێت ئەى حوكومەتى هەرێمى كوردستان كە لە كاتی سەردانت بۆ كەلار بەتزكییەیی پشتگیرەكانى جوادە گەندەڵ بڕی 50 گەڵا دۆلار پاداشتى دەكرێت وە لە بڕى یەك مانگ مۆلەتی فەرمی بۆ ئەڵمانیا دوو مانگ دە مێنێتەوە لە بەر ئەوەى لاى دكتۆر بەرهەم خەلات كەراوە كەس بۆی نیەلێكۆلینەوەی لەگەڵدا بكات وە بۆئاگاداری تەنها خودى خۆیی و هەندی فەرمانبەر و هاوڵاتى دەزانن رابردووی جوادە گەندەڵ لە كشتوكاڵی خانەقین (لە میدان) جیبووە كە ناسراوە بە كیمیاوى دز وەگونی دز وە لە داهاتوودا گەندەڵی تری جواد وادى دێت تاوەكو راستى ئەم مافیاییە دەركەوێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە