کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ سامان باقی و هاوه‌ڵه‌كانی

Thursday, 07/05/2009, 12:00

1349 بینراوە


دیاره‌ زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ پێناو هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی تایبه‌تی خۆیدا ئاماده‌ی قبوڵكردنی هه‌موو جۆره‌ سوكایه‌تی و بێرێزی كردنێكه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ری دا بكرێت،ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ش چ له‌ ڕووی ده‌رونیه‌وه‌چ له‌ ڕووی كه‌سێتییه‌وه‌ كه‌سانی نه‌خۆش وخۆ به‌كه‌م زان وكه‌سێتی تێكشكاون،به‌ ڕای من ده‌كرێت ئه‌م كه‌سانه‌ باشترین كه‌ره‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ ی زانسته‌ ده‌رونیه‌كان بن،كه‌ له‌ڕێگایانه‌وه‌ چه‌نده‌ها ڕاپۆرتی پزیشكی و،شیكاری ده‌رونی ئاماده‌ بكرێت ومرۆڤایه‌تی لێی سود مه‌ند بێت.جا هیوا دارم كاك سامان تۆو هاوه‌ڵكانت له‌ جۆره‌ كه‌سانه‌ نه‌بن..بۆیه‌ ‌‌ پێم خۆش بوو هه‌ندێك شتت پێبڵێم هیوا دارم زویر نه‌بیت..
١- تۆو هاوه‌ڵه‌كانت كه‌ پشتگیری خۆتان بۆ (ڕه‌گ) ده‌ربڕیبوو چۆن وبه‌ چ شیوه‌یه‌كهه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندن(وه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌تاندا هاتووه‌)خۆشت ده‌زانیت كه‌سێك هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێت یان (گێله‌) یان ده‌خوازێت (گێل) بێت
٢- هه‌ر وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌تاندا هاتووه‌ كه‌ له‌ كوردستان زۆر گه‌ڕان،وه‌ بینیتان له‌هه‌موو جێگایه‌ك (ی.ن.ك)وه‌ك جاران به‌هێزه‌.!!
به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌ له‌و بڕوایه‌شدا نیم هیچ دۆستێكی (ی.ن.ك) بێهێزی (ی.ن.ك)ی به‌ ئاوت خواستبێ بگره‌ گریانمان بۆ ئه‌م حاڵه‌ی یه‌كێتی دێت و له‌ هه‌وڵداین بۆگێڕانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و دڵشكاوی یه‌كێتی. .به‌ڵام من ته‌نها چه‌ند نمونه‌یه‌كت بۆ باس ده‌كه‌م كه‌ نیشانه‌ی لاوز بونی (ی.ن.ك)یه‌ك شت به‌تۆو هاوه‌ڵه‌كانت ده‌ڵێم ،چونكه‌ بۆخۆشم له‌ ماوانه‌دا له‌ كوردستان بووم،ناكرێت ئاگاتان له‌ به‌ردباران كرددنی مسئووله‌ مافیاكانتان له‌گه‌رمیان نه‌بوبێت له‌كاتی هێنانه‌وه‌و به‌ خاك سپاردنی ڕوفاتی ئه‌نفاله‌كان.له‌كاتێكدا گه‌رمیان به‌ باسك و بازووی یه‌كێتی داده‌نرا پێشتر.یان ئاگاتان له‌ هوها كێشانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان نه‌بوو له‌ ئه‌رسه‌لان ومه‌لای ئاش وبه‌رزانه‌ نه‌فامی لێپرسراوت له‌ هۆڵی هونه‌ری سلێمانی كه‌ به‌ناوی كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵتاڵه‌بانی هێنابویانن ؟ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا پێستر سلێمانی به‌دڵی یه‌كێتی ده‌هاته‌ ژماردن.
٣- كه‌ چویته‌ لای مامی خۆت وێرات پرسیاری چۆنیه‌تی ئازاد كردنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی لێبكه‌یت؟چونكه‌ ئه وه‌ش یه‌كێكیتره‌ له‌و هۆیانه‌ی دڵ ڕه‌نجان ودوركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری كه‌س وكاری شه‌هیدان له‌ یه‌كێتی.
٤- ئه‌و هه‌مو پرۆژه‌ گرنگ وگه‌ورانه‌ی كه‌ ئیوه‌ بینیتان،ئه‌وه له‌به‌شێكی زۆر كه‌می پاره‌ی ١٧٪ ی بودجه‌ی كه‌ له‌ به‌غداوه‌ دێت كراوه‌ ده‌بوایه‌ پرسیاری ئه‌ به‌شه‌ پاره‌یه‌ی بودجه‌ت بكردایه‌ كه‌ كه‌س نازانێت ده‌چێته‌ گیرفانی كێوه‌ بێجگه‌ له‌ مامت!!!چونكه‌ ده‌كرا به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ كوردستان زۆر باشتر ئاوه‌دان بكرایه‌ته‌وه‌.
پاشان به‌ڕێزم تۆ له‌ چێگایه‌ك بۆ خۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ هئه‌وه‌ی خوا پێیناخۆشه‌ به‌ شانازی برایم ئه‌حمه‌د وهاوار حاجیت كرد هه‌ر به‌ ده‌می خۆت ده‌توت شاناز دزه‌،مافیایه‌،جاسووسه‌ له‌گه‌ڵ پاڤێڵی خوشكه‌زایدا زۆر ئه‌زیه‌تمان ده‌ده‌ن.....هتدكه‌چی سه‌یره‌ ئێستا قبووڵته‌ دزو مافیاوپیاو كوژ ببنه‌ لێپرسراوت جارێكی تر.ئه‌مه‌ هیچ پێناسه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێ جگه‌ له‌ بوونی كسێتیه‌كی ڕووخاو وخۆ فرۆش له‌ تۆو هاوه‌ڵه‌كانتدا...منیش ده‌ڵێم دنیایه‌كی سه‌یره‌ گوڵم.......



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)