کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆسرەت ڕەسوڵ بۆ به‌ره‌ی گه‌لی هه‌ڵنه‌بژارد؟

Sunday, 24/04/2011, 12:00







کۆسرەت ڕەسوڵ لەسەردەمی دەسەڵاتی یەکێتی لەهەولێر ببوە حاکمی موتلەق وببڕو بکوژ خۆی بوو،ئەوسەردەمەش قادری حمەجان لێپرسراوی دەزگای زانیاری بوو لەهەولێر بەڵام هەمووفەرمانەکان لەکۆسرەتەوەوەردەگیرا بەهەماهەنگی دەزگای زانیاری ،بۆیە زۆرترین ئەو کوشت وکوشتارەی کەلەهەولێروو دەوروبەری ئەنجام درا بەفەرمانی ڕاستەوخۆی کۆسرەت بوو بەتایبەتیش دژ بەئەندامانی پارتی وپیلان گیران بۆ تیرۆرکردنی لێپرسراوە سەربازی وسیاسیەکانی باڵای پارتی لەنێوانیشیاندا هەوڵی سەرنەکەوتووی تیرۆرکردنی نێچیرەڤان لەناو سەری ڕەش ولەڕێگەی ئافرەتێکی لەش فرۆشەوەکەدواجار هەر ئەو ئافرەتە بووە قوربانی پیلانەکەی کۆسرەت.ئەمەو چەندین کاروووکردەوەو پیلانی تر کەجێگەی باس کردن نیە لەم ساتەوەختەدا هەروەك کۆسرەتیش خۆی باش ئاگادارە.بۆیە دەبینین ئێستا لەلایەن تاڵەبانیەوە هەڕەشەی لێ کراوەو داوای لێکردووە کەخۆی بەتەواوی بەلایەکدا بخات یان لەگەڵ جەلال یان لەگەڵ گۆڕان کەهاوسۆزی بۆی هەیە دیارە هاوسۆزی کۆسرەت بۆ گۆڕان لەسۆنگەی باوەڕبوون بە ڕاسگۆیی ئەوبزووتنەوەیەو هاوڕێیەتی نیە لەگەڵ سەرکردەکانی دوێنێی لەسەنگەرەکانی شاخ چونکە کۆسرەت یەکێکە لەوانەی وەفای بۆ شەهیدە نزیکەکانی خۆشی نیە،بەڵکو بوونی هەموو ئەو نهێنیە گەورانەیە لای یەك دووسەرکردەی بزووتنەوەی گۆڕان کەمەترسی هەیە دزەبکات .هەرهەمان ئەونهێنیانەش لای تاڵەبانی ویەك دوانێکی تری سەرکردەکانی تری یەکێتی هەیە کەوای لەکۆسرەت کردووە دواجار ئەوقەناعەتەی لادروست ببێ کەلەئەخلاقیاتی ئەوبرادەرانەی ناوگۆڕان نیە کەنهێنیەکانی سەردەمی حاکمی کۆسرەت لەهەولێر بدرکێنن بۆیە پاڵیدا بەتاڵەبانی وپەیوەست بوونی خۆی بەفەرمانەکانی ڕاگەیاند چونکە کۆسرەت تاڵەبانی باش دەناسێ هەروەك چۆن هەموونهێنیەکانی سەرکردەکانی گۆڕانی دژ بەپارتی بەڕاپۆرت ودۆکۆمێنت خستە بەردەم ئاغاکەی مسعود ئاوهاش ئامادەیی تیایە کەهەموو کارووکردەوەکانی بخاتە بەردەم مسعودو ئەوکاتە کۆسرەتی بێ پشت وپەنای یەکێتی دەبێتە خۆراکێکی ئاسان بۆ پارتی وبەتایبەتیش بنەماڵەی مسعودو تۆڵەی هەموو ئەو تیرۆرو تیرۆرکاریانەی لێ بکاتەوە کەدەرهەق بەپارتی کردوویەتی یان هەوڵی بۆ داوەو سەرکەوتوونەبووە٠

بۆیە لێرەوە تکا لەهەموو ئەوانە دەکەم کەلەکاتی پەرەسەندنی ڕووداوەکاندا بانگەواز ئاراستەی ئەم ترسنۆکە ئەکەن کۆتایی بەو بانگەوازانە بێنن چونکە ئەو خۆی یەکلایی کردۆتەوە وچۆتە بەرەی خیانەتی تاڵەبانیەوە وبۆ مشتێك دۆلار خۆی فرۆشتووە ،ئەونەقارەمانە نەدڵسۆزی خەڵکی کوردستانە ئەوەکۆسرەتە لەپاڵ خوێنی ئەوگەنجانەدا بووە قارەمان کەسنگیان دەنا بەگوللەی بەعس وجاشەکانی پارتیەوە وئێستا پاداشتی خانەوادەی شەهیدان بەوە دەداتەوە دەستی خستۆتە دەستی مسعودو ئامادەیە گەورەترین خزمەتی پێبکات تەنها بۆئەوەی زیاتروزیاتر لەپارەی دزراوی خوێنی ئەوشەهیدانە پشکی خۆی ببات٠
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە