پشتگرتن و نەگرتنی نێچیرڤان بۆ پەکەکە وەك یەك وایە
Sunday, 04/04/2010, 12:00
سەرۆکی پێشووی حکوومەتی هەرێم نێچیرڤان بەرزانی لە سەردانێکیدا بۆ تورکیا پشتگیری خۆی بۆ حکوومەتی تورکیا دەربڕیوە لەوەی کە پشتگیری پەکەکە نەکات و هەوڵی کەم کردنەوە وەیان بنبڕ کردنی چالاکیەکانیان بدات، وەك ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی پێدا لە لێدوانێکد، ئەوەی کە بۆتە جێگەی پرسیارو زۆرجار لە ڕاگەیەندنەکانیشدا دەوروژێنرێت مامەڵە کردنی نێچیرڤان بەرزانیە لە ئێستەدا وەك سەرۆکی حکوومەت، وەك لەم پشگرتنی تورکیاو پشتشکاندنی پەکەکەدا دەردەکەوێت کە دەڵێت ئێمە وەك حکوومەت ڕێگە نادەین هیچ لایەنێك خاکی عێراق بۆ پەلاماری تورکیا بەکار بهێنێت، لە کاتێدا ئاشکرایە کە نێچیرڤان بەرزانی هیچ پۆستێکی حکوومەتی نی یەو سەردانەکەشیان باشترە هەر وەك سەردانێکی ئاسای ناوببرێت وەك بۆ کەیف و سەفای خۆی چووبێت، نەوەك وەك سەرۆك حکوومەت مامەڵە بکات و پشتگیری بۆ پشتنەگرنی کورد دەرببڕێت، خاکی کوردستان مافی هەموو کوردانە نەوەك لایەنێك یان کەسێکی دیاری کراو بە تایبەت ئەگەر ئەو بەکارهێنانە بۆ داواکردنی مافی ڕەوای کورد بێت، لەناو خۆدا خەڵکی هاندەدرێت بەرانبەر بە تورك و فارس و عەرەب کەچی خۆیان لە گەڵ دەستەڵاتدارانیاندا خاکی کوردستان بە عێراق ناو دەبەن، جا ئەگەر وابێت بۆ پێشمەرگەکان ئەو خاکەیان بەکار هێنان بۆ دروست کردنی ئەم کیانەی ئێستە هەیە، خۆ ئەگەر ئێستە دروست نەبێت خاکی عێراق بۆ پەلاماری تورکیا بەکار بهێنرێت بۆ ئەوکاتە دروست بوو خاکی عێراق بۆ پەلاماری عێراق بەکار بهێنرێت، کوردستان کوردستانە ناو هێنان و لکاندنی بە ووڵاتی ترەوە دەبێت کاری بۆ بکرێت و هیچ نەبێت خۆمان بۆ خۆمان بەکاری بهێنین وە بەکارهێنانی ئەو خاکەش بۆ بەرژەوەندیەکانی خاکەکە خۆی شەرەف و سەربەرزیە بۆ ئەو کەسانەی کە هەڵدەستن پێی، وەگەر کەسێك یان لایەنێکیش بە پێچەوانەوە بێت لایەنی بەرانبەر چالاکیەکانی بۆ ناوەستێنێت بۆی، خۆ لەکاتی دەستەڵاتی ڕژێمی سەدامدا ئەو هەموو جاشە پشتگیربوون بۆ سەدام و بەدوای پێشمەرگەدا دەگەڕان بۆی بەڵام پێشمەرگەکان لە خەباتی خۆیان نەکەوتن تا بەهاری 1991 هات و هەڵیان تۆڕاندن بۆ جنوب.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست