دڵسوزان فریاى (ى ن ك) بكەون
Thursday, 25/06/2009, 12:00
ئێستا (ى ن ك) كەسانێ بەرەو هەڵدێرى دەبەن بە مەبەستى پاراستنى پارە و كورسیە كانیان و مسوگەر كردنى كاسەى پڕى كور و كچ و بنەمڵەكانیان.
كەسانێ (ى ن ك) بەڕێوەدەبەن میژو خەبات و خوێنى شەهیدان وئارەق و ماندو بونى خەڵك و پێشمەرگە بەلاوە دەنێن و بێ ڕێزى دەكەن
ئەوكەسانە یەكێتى بەرەو توانەوە دەبەن لە نێوڕیزەكانى پارتى وبنەماڵەى بارزانى دا.تا دواى مردنى تاڵەبانى بە ئاسانى لە نیو ڕیزەكانى پارتى دا بەردەوام بن لە سەر كاروكردەوەكانى پێشتریان.
دڵسوزان و لایەنگرانى (ى ن ك) بەڕێوەبەرانى ئێستاى یەكێتى بۆ جێ خۆشكردنى
خۆیان لە ناو پارتى دا شەرعیەت دەدەن بە (31)ئاب و هێنانى سوپاى توركیاو مەسعودى بكوژى ڕێباز و حسن كوێستانى سەید جەوهەر و شێخ حسین و على نەبى مام جوتیار وفاقە مخمورى و فاروق و مەلا نەجم و محمودى مامە عەزە و...هتد
دەكەنە پاڵەوان پارێزەر و دواڕوژو سەروەر ورابەر .
ئەوەتا تاڵەبانى دەلێ كاك مەسعود نەك لە نێو دڵمان دایە بەڵكو دایمە لە سەر زارماندایە.. ئاخر بۆ ئاخر بۆ تا دواى خۆت بنەماڵە بپارێزێت.
دڵسوزان ئەى ئەوانەى وابەستەى ڕابردو داهاتو مێژو خەبات و خوێنى شەهیدانن
باڕۆژانى خەباتى شاخ میژوى شاخ نە بێتە دەسكەوت بۆ پارتى و مەسعود.
لە ئازار دا بۆ میژوى (ى ن ك)نازانم هانا بۆ كێ بەرم.
بەڵام بە ناچارى دەڵێم بەسە ئیتر كۆسرەت ڕِِِِِِەسوڵ بێ هەڵوێستى دڵنیابە وەك ڕۆژى ڕون مەلا بەختیار وئەرسەلان وئازاد وهاوشێوەكانیان جگە لە لێدانى قەوارەكەى تۆ خۆیان لە نێو ڕیزەكانى پارتى دا دەگرنەوە دواى مردنى تااَەبانى
مێژوى چەند ساڵەى (ى ن ك) وپێشمەرگەیان بەلاوە گرنگ نیە.بە ناو مەلا بەختیار ئێستا چى بە رابردوى یەكێتى ناكات
كێ ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەى داوەتە مەلا بەختیار(حكمت)و ئەرسەلان و ئازاد.
بۆ بۆ كەسى تێدا نە ماوە (ى ن ك) یا خود ئیش بۆ دواى مردنى تاڵبانى دەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست