له ووجودی پارتیدا نه دهستوورونهیاساکان هیچی بایه‌خیان نابێت
Tuesday, 25/09/2012, 12:00
زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌داران ولایه‌نه سیاسیه‌کان پێ یان وایه قه‌یرانه‌کانی هه‌رێم و بوونی گه‌نده‌ڵی یه‌کی له ڕاده به‌ده‌ر نه‌بوونی ده‌ستووره هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌رو لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌کانه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت جارێکی تر ڕه‌شنووسی ده‌ستوور بهێنرێته‌وه به‌رله‌مان و جارێکی تر پێدا چونه‌وه‌ی تێدا بکرێت و ئینجا بخرێته ده‌نگدانه‌وه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه هۆکاره‌که نیه چونکه ئێمه به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ده‌ستوورمان نیه له‌ولاوه کۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نیمان هه‌یه که به یاسا‌و ڕێسا دامه‌زراون و ده‌توانن ئه‌رك و فه‌رمانی خۆیان ڕاپه‌ڕێنن ئه‌ی که‌واته بۆچی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان تا بینه قاقه‌ی له گه‌نده‌ڵیدا چهقیویوهوناتوانێت چاکسازی بکا ت؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم له ووجودی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا نه‌یاساو نهدهستوور بایه‌خیان نیه‌و جێ به‌جێ ناکرێن له‌وانه‌یه زۆربه‌ی خوێنه‌ران ئه‌م بۆچوونه‌ی من به ڕق و کینه‌یه‌ك بزانن به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ڵام له‌ڕاستیدا من به‌ڵه‌گه‌ی زیندوتان پێش که‌ش ده‌که‌م و بۆ هه‌ربوارێکی ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگای کوردیه پێشێل کاریه‌کی یاسایی و دهستووریتان بۆ ده‌ست نیشان ده‌که‌م له‌لایه‌ن سه‌رانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌وه تاکو قه‌ناعه‌تی ته‌واوتان هه‌بێت به بۆچونه‌که‌م .
1/ پێشێلکاری ده‌ستووری .
ئه‌وه‌ی ده‌ستوور پێشێل بکات واته هه‌موو یاساکانی پێشێل کردووه چونکه ده‌ستوور دایکی هه‌موو یاساکانه.
له هه‌موو ده‌ستوورو عورف و یاساکانی جیهاندا هێنانی دوژمن بۆ سه‌ر خاکی خۆت پێشێل کردنی ده‌ستووره‌و به خیانه‌تی گه‌وره
ده‌ژمێررێت که‌چی پارتی و بارزانی له‌دوو کاتی جیاوازداو له 31ی ئاب ڕژێمی به‌عس دێنێت و پایته‌ختی کوردستانی پێ داگیر ده‌کات و
له ساڵی 1997 یشدا له‌شکری تورکیا په‌ل کێشی کوردستان ده‌کات بۆ لێدانی په‌که‌که و یه‌کێتی.
2/ پێشێلاکاری یاسا له بواری سیاسی‌دا.
هه‌رچی گه‌نده‌ڵی هه‌یه له‌هه‌رێمی کوردستاندا له بواری سیاسی‌دا هه‌رهه‌مووی له ئه‌نجامی پێشێل کردنی یاسایه و له سه‌دا ههشتایشی پارتی لێ ی به‌رپرسیاره به‌و پێ یه‌ی له سه‌دا هاشتای هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمی بۆ خۆی وبنه‌ماڵه‌که‌ی کۆنترۆڵ کوردوه هه‌رله سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و حکومه‌ت و ئاسایشی هه‌رێم هه‌ر هه‌مووی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بنهماڵهیهدان ئه‌مه ڕاستیه‌که‌و که‌س ناتوانێت نکوڵی لێ بکات.دواتر هیچ حکومه‌تێکی ئه‌م دونیایه نیه به سیسته‌مه شانشینهکانیشهوه سێ ده‌سه‌ڵاتی کاریگه‌ری له ووڵاتدا بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی کۆنترۆڵ بکات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که کوڕه‌کانی تری براکانی ههرههموویهن جنڕاڵ و عهمیدوبهپرسی لیواو سوپان که ئه‌مه پێچه‌وانه هه‌موو ڕێسا‌و یاسایه‌کی سیاسین له سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیدا .
3/ پێشێل کاری یاسا له‌بواری ئابووریدا.
ئه‌مه‌ریکا که هه‌ره زلهێزترین ووڵاتی دونیایه‌و خاوه‌نی سیسته‌مێکی دیموکراتیه له جیهاندا له کاتێکدا که ووڵاتێکی نه‌وتیه که‌چی ده‌چێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نه‌وت دکڕێت نه‌ك ته‌نها بۆ پێویستیه‌کانی ناوخۆی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵکو له جیاتی ئه‌وه‌ی نه‌وت له بیره‌کانیدا هه‌ڵگۆزێت نه‌وت ده‌کڕێت و ده‌یکاته ناو بیرهکانیهوه بۆچی ؟ له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی ئه‌مه‌ریکا ته‌نها مولکی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا نیه به‌ڵکو هی نه‌وه‌کانی داهاتووشه له‌به‌ر ئه‌وه حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و بیره نه‌وتانه داده‌پۆشێت و به‌کاریان ناهێنێت بۆ په‌نجا سالی تر که بۆچونێك هه‌یه که‌وا نه‌وت نامێنێت ئه‌و کاته ئه‌و بیره نه‌وته‌کانی ده‌خاته کار.
که‌چی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له ڕێگه‌ی کابرایه‌کی فکر ژه‌هراویه‌وه که وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانه یا چاکتر وایه بڵێین ده‌ڵاڵی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه ترۆمپایان خستۆته ناخی زه‌وی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌یانه‌وێت دڵۆپێك نه‌وتی تێدا نه‌هێڵن هه‌رهه‌مووی به پاره‌یه‌کی هه‌رزان و تاڵان فرۆش بفرۆشنه کۆمپانیا چهموشهکانی ڕۆژ ئاوا دواتر پاره‌که‌شی ته‌نها ده‌چێته گیرفانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی یه‌وه ئه‌وه‌تا هه‌رخۆی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان له که‌ناڵه‌کانی تهلهفزیۆنهوهو له سه‌کۆی بهرلهمانهوه ده‌ڵێت ئێستا ئێمه واته وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانی خاوه‌نی چوار ملیار دۆلاری بهخشیشین واته به‌رتل و شیرینی نه‌وت که کۆمپانیا بیانیه‌کان داویانه به نێچیرو وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان تا ئێستا که‌سیش نازانێت شوێنه‌واری ئه‌و پاره‌یه له کوێ یه‌و بۆ کوێ چووه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌فه‌قه‌ی گه‌نده‌ڵیه به‌و بڕه گه‌وره‌یه ته‌نانه‌ت له هه‌موو جیهانیشدا نه‌وه‌ك له عێراقدا. ئه‌مه بێجگه له‌و هه‌زاران کۆمپانیا تورکی و بیانیه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی بارزانی چ وه‌کو شه‌ریك یان چ وه‌کو به‌رتیل وه‌رگرتن لێن هێناونیانه کوردستان و به سه‌دان ملیۆن دۆلار پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن وده‌چێته گیرفانی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌وه. که ئه‌مه‌ش نه‌وه‌ك پێشێل کردنی یاسایه بهڵکوههتك کردنی یاسایه.
4/ پێشێل کردنی یاسا له‌بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا .
بواری کۆمه‌ڵایه‌تی که گرنگترین بواری ژیانه له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا چونکه ڕێخستنی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌میشه به‌یاسا ده‌بێت لێره‌شدا پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێشێلی ئه‌م یاسایه‌یان کردووه. له‌دوای 31ی ئابه‌وه لێک ترازانێك و له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا دروست بووه به‌جۆرێك هه‌ر ناوچه‌و ده‌ڤه‌رێك ڕقی له‌ناوچه‌یه‌کی ترده‌بێته‌وه ودروست کردنی جیاوازی چینایه‌تی له‌ناو جه‌ماوه‌ری کوردستاندا به‌جۆرێك چینی ناوه‌ند نه‌ماوه به‌ڵکو ته‌نها هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ند به‌دی ده‌کرێن ، ئه‌مه به‌ده‌ر له پێشێل کردنی مافی ئافره‌ت و سوکایه‌تی پێ کردنی . یاخود زیندوو کردنه‌وه‌ی سیسته‌می خێڵایه‌تی وه‌کو سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و بڕینه‌وه‌ی موچه بۆ ئاغاکان و شێخه‌کان و موریده‌کانی له‌شێوه‌ی دیواخانانهوخانهقایانه.
5/ پێشێل کردنی یاسا له‌بواری ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگیدا.
بواری ڕۆشنبیری و ڕۆژنامه‌وانی فه‌رهه‌نگی به‌هه‌مان شێوه یاساکانی پێشێل کراوه به‌ڕاده‌یه‌ک زۆر جار ڕۆشنبیران له‌سه‌ر بیر‌و ڕاو نووسینه‌کانیان باجی جه‌سته‌یی و ڕوحیان داوه ئه‌ویش به تیرۆر کردنی چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس له‌وانه سه‌رده‌شت وعبدولستاروسۆرانی مامه حه‌مه ئه‌مه جگه له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ده‌یان ڕۆژنامه‌نووسی تر ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین له 17 ی شوباتدا به‌ده‌یان گه‌نجیان خه‌ڵتانی خوێن کرد‌و شه‌هیدو بریندار کرد له به‌رده‌م لقه‌که‌یاندا له‌شاری سلێمانی. که ئه‌مه‌ش پێچوانه‌ی یاسای ڕاده‌ربڕین وخۆپیشاندانهکانه که به‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دژی سه‌روه‌ری و جێ به‌جێ کردنی یاسان چونکه جێ به‌جێ کردنی یاسا ده‌سه‌ڵاته‌کانیان کهلهبجهو کۆنترۆڵ ده‌کات و ئه‌وانیش خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له‌سه‌رووی یاسا‌و ده‌ستوورو لێ پێچینهوهوه ده‌بینن.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ته‌نها یه‌ک ڕێسا‌و یاسا په‌یڕه‌و ده‌که‌ن وه‌کو مه‌رجه‌ع ئه‌ویش ئهویاسایهیه که له دیواخانی شێخ محمد خالید بارزانی
و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌رده‌چێت که پێ ی ده‌ڵێن یاسایی ئه‌منی بنه‌ماڵه‌یی .
له‌به‌ر ئه‌م هۆکارو پێشلکاریانه‌ی سه‌ره‌وه که مشتێك له‌نمونه‌ی خه‌روارێك بوون لهووجودی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا هه‌رگیز ناتوانرێت باس له‌سه‌روه‌ری ده‌ستوورو یاسا بکرێت له‌کوردستاندا چونکه هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌ک نیه بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کۆنترۆڵ بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان خۆیان له‌سه‌رووی یاسا‌و ڕێسا‌و ده‌ستووره‌وه ده‌بینن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست