بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


" حەیرانی داربە ڕوو"

Thursday, 03/07/2014, 12:00



ئێوە نە دار بەڕووتان دیوە
نە دە یناسن
چاوتان لە بەری هەڵنایە و
هەنگاو بەهەنگاو
بەرەو تاریکستانێک
دەڕۆن
کە هەزار هەزاران ساڵ
دوورن
نە ئەمەکدارن
نە ئەمەکناس
ئاسمانی ژیانی هەمووتان
پڕە لە نەزانی وهیچ ئەستێرەیەک
نازریوێنێ لە گەڵتان
خۆری ئەو وڵاتەش
ئەوەندە لێتان زیزە
هەتا هەن ئامرازی دەستی نەیارن
ئێوە شەرم دەکەن
باڵای دار بەڕوو تەماشا کەن
چون
ئەو دارە حەیرانی مێژووی لە دڵدایە
ئێوەش بەرد
دەروونتان پڕ لە هەوایە و
بە تاڵە وەک دەهۆڵ
دەنگتان لە ڕێی دوورەوە خۆشە
بە پێچەوانەی هەموو ئەوینەوانێک
کڵۆڵ ولاوازو بێ دەسەڵاتن
بڕۆن، بڕۆن، لە بەر چاوان
درۆزنترین درۆزنی
خاکی کوردوستان .
جەعفەر کەریمی / سۆئێد / ئۆپساڵا
٣/٧/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە