ئەنفال بەردەوامە
Friday, 31/07/2009, 12:00
فاروق ڕفیق دەڵێت ئەنفال لە دواوە مان نیە لە پێشمانە وەیە،من ئەڵێم ئەنفال بەردەوامە دەستى پێكردەوەو تەواو نەبوە لە بەرئە وەى مەبەستى ئەنفال وێران و خاپور كردنى (5000) دێ بووە ئێمەش بەردەوامیمان داوە بە ئەنفال بە دروست نەكردنوەو ئاوەدان نەكردنەوەى ئەو گوندانە.
وەك لە خەیاڵى شۆڕش گێڕندا بوو ئە بوایە بە جوانترین شێوەو دیزاین. بە گشت ئەو سیاسەتى ئەنفال و خاپوركرجنیدا بچوینایەتەوە ئەبوایە هەموو گوندێك گوندى ئەڵمانی و بەریتانى بەنایە وەك لە سلێمانی و هەولێر هەیە وە هەموو شاریە كان بە ئاواتى خزمێكى لادەى بونایە تا ڕۆژى زستان بەدیمەنى بارانوو شەڕ بەفر یان هاوین و بەهار لاناو باخى هەنار و هەرمێ بە یەكتر شاد بونایە.وەباسى ئەوە ناكەم ئێمە چى سەروەتێكى زۆرى كشتوكاڵ و ئاژەڵیمان لەكیس چووە بە هۆى بەردەوامى ئەنفالەوە بۆیە دەڵێم ئەنفال بەردەوامە . هەتا گەندەڵان قوتى هوتیوانى ئەنفال بخۆن چاو ببڕنە بودجە(ئەنفال) بەردەوامە ئەو خەوخەیاڵانەى ئێمە هەمان بۆ شار و گوندەكان بە پێچەوانەوە هیچیمان نەكرد ئەنفال كراوەكان بەرخەكانیان لەپاش جێما ئێمە بەدەمى گورگەوە ڕزگارمان كردوو بەڵام سفرەى خۆمان پێ ڕزانەوە كەچى نوخبە سییاسیە كان بەبێ ئەوەى سەرو بۆریان بۆ وشەى ڕزكارى كوردستان زیاد كردبێ بەبێ ئەوەى هیچ شتێك گۆڕابێت وەك ئەڵن هەر ئەوەمان یارى زۆر بیرم ئەكردەوە كەڕۆژێك فلیم كارتۆنى بوكوڵەكان بەكوردى قسەمان بۆ بكەن ئاواتەكەم هاتە دى تەنانەت سەرۆكەكانیش بون بە كورد بەڵام هێندەى بوكوڵە بە كوردى دواوەكانیش هەوڵیان نەدا دڵمان خۆشكەن بۆیە ئەڵم ئەنفال بەردەوامە ئەگەر ئەڵێن ئەنفال بەردەوام نیە بۆچى ژنان ى شارەكەم هردەم ڕش پۆشن ئەى بوكەڵەكان هەردەم هاواریان نەدەكرد كەركوك دڵى كوردستانە ووە قوتسى كوردستانە و شەڕ لەسەر زەمار و شەنگار دەكین كەچى ئێخەى خۆمانیان گرتوەو جۆگەلەى خوێنیان دروست كرد هێندەى نەمابوو وەك ئەفسانەكان بە كەلە سەرى لا وانى وڵاتە كەم تەلار دروست نەكەن (شەڕى ناوخۆ) بەڵام ئەوەى زوحاكیش هور وەكوئەوەى ئەمان وا بووە ئەفسانەكە بەوجۆرە باسیە كات ئەگینا لە شەڕى ناوخۆى ئەم دوو دۆستەدا (7000) شەهید و هەزارەها ئاوارەو هەزارە ها مناڵى بێ ناز كەوتوى بێ قوتابخانەو هەزارەها پیرێژ نى بێ خزمەت لە ئاسەوارى ئەنفالى خۆماڵى مێژوو ئەڕوات و ئەنفال بەردەوامە پێمناڵێن چى گۆڕاوە ڕەنگە منەتى چوار زانكۆ و چەند قوتابخانە یەك و چەند جادەیەك بكەن بەسەرماندا ئەو جادانەى كە مەسولە كان نا پرسن ئایا بە پارە دروست كراوە یان خێرمان پێكراوە چونكە ئەگەر كەسێك بەچاو و دڵ سەیرى ئەم پڕۆژانە بكات بێ سێ و دوو ئەزانێ لە هەزارا یەكى تیا سەرف نەكراوە ئەوى ترى حەپەلوش كراوە بەڵام هەموو یان چاو پۆشى لە یەكترى دەكەن كەواتە ئەنفال بەردەوامە تا شۆرش گێڕنى دوێنێ دز و چەتەى دوێنێ بن بۆیە من ئەڵێم كابرا ڕست ئەكات كە ئەڵێت بێ ویژدانە كە ئڵێن هیچ نە كراوە ڕستە بێ ویژدانیە ئەگەر هیچ نەكراوە ئەم هەموو دزییە لەكوێ كراوە خۆنابێت بودجە كەش وەك و گومرگى ئیبراهیم خەلیل هەر بە پیكاپ بدز رێو قەڵەمێكى ڕەش بەجادەو بانەكانە نە هاتبێ
بۆیە ئەڵم ئەنفال بەردەوامە
:نەرویج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست