کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ به‌ ڕاستی كوردستان ئارامه‌؟

Wednesday, 13/07/2011, 12:00






ده‌سه‌ڵاتی کوردی سه‌ری لێ تێکچووه‌ و نازانێت چی ده‌کاتو چی بکات. له‌لایه‌که‌وه‌ لاف و گه‌زافی ئارام و ئاسووده‌یی کوردستان لێده‌دات له‌لایه‌کیش به‌کرده‌وه‌پیشانی ده‌دات که‌ کوردستان خه‌ته‌رناک و نائارامه‌.
 له‌م ڕۆژانه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌به‌هانه‌ی نایاسایی و دژایه‌تی ده‌ستووری عیراق ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌ توندی دژی بریارێکی په‌رله‌مانی عیراق وه‌ستایه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی
پێشمه‌رگه‌ و ئاساییش زیاد نه‌کرێت. ئه‌م به‌هانه‌ لاواز و ئیفلیجه‌ی بۆ نه‌چوویه‌ سه‌ر
دوایی به‌به‌هانه‌ی لاوازتر و بێشه‌رمانه‌ هاته‌ ئاراوه‌ ئه‌وه‌ش (کاره‌ساته‌ بۆ
میزانیه‌ی هه‌رێم) نازانیم بۆچ بۆ میزانیه‌ی به‌غدا که‌ره‌سات نییه . مه‌به‌ستیان
پاره‌ی دزی و به‌خشین و به‌فیڕۆدان که‌م ده‌بێت، دواتر به‌هانه‌یه‌کی تریان دروست
کرد گوایه‌ کوردستان ئارامه‌. له‌ یه‌ک ڕۆژدا سێ به‌هانه‌ . ئه‌رێ به‌ڕاستی
کوردستان ئارامه‌؟ من وای نابینم. هه‌ڕه‌شه‌ و ترس ته‌قه‌کردن و تیرۆرکردن
نیشانه‌ی نائارامی، ناله‌باری و خه‌ته‌رناکی کوردستانه‌. ده‌سه‌ڵات خۆیشی واده‌ڵێت.
له‌ کاتێکدا خه‌ڵک چاوڕێی ده‌کرد ده‌ست به‌چاکسازی بکرێت و پاسه‌وان که‌م بکرێته‌وه‌ ده‌ست له‌عه‌سکه‌رتاری کۆمه‌ڵگا به‌ربده‌ین به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی هه‌نگاو بنێین، به‌رزانی خۆیشی له‌ پرۆژه‌ لاوازه‌که‌ی به‌ناوی چاکسازی، له‌
کاتێکدا سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بریاریان دابو پێداچوونه‌وه‌
به‌ژماره‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسیاراندا بکه‌ن، ئاله‌م کاته‌دا پرۆژه‌یه‌کیان هێنایه‌
په‌رله‌مان به‌ زیادکردنی پاسه‌وانانی په‌رله‌مانتاران له‌ سێوه‌ بۆ چوار. بانێکه‌ و دوو
هه‌وا. ئه‌گه‌ر کوردستان ئارامه‌ زیادکردنی پاسه‌وان یانی چی، ئه‌گه‌ر نائارامه‌
بۆچی ده‌تانه‌وێت مافی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م میله‌ته‌ بخۆن؟
له‌ڕاستیدا زیادکردنی پاسه‌وان بۆ په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن زۆر گرنگه‌ چونکه‌
ژیانیان زۆر جار له‌ خه‌ته‌ر و له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بوون نه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌نسار
ئیسلام و چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کان به‌ڵکو له‌لایه‌ن تیرۆرسته‌کان و پیاوکوژه‌کانی
پارتی و یه‌کێتی، که‌ چه‌ند جارێک به‌بێ ڕیزگرتن له‌ پایه‌ و پێگه‌ی په‌رله‌مانتار
بێریزگرتن له‌ میله‌ته هێ‌ڕشیان کراوه‌ته‌ سه‌ر و خوێناوی کراون.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ به‌ سیکۆتینی ئه‌مریکی خۆیی به‌ کورسییه‌وه‌ چه‌سپاندووه‌ به‌
شێوه‌یه‌ک قسه‌ده‌کات و کرداره‌کانی به‌ شێوه‌یه‌کی ترن. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی تاکڕه‌وی،
دیکتاتۆرییه‌ت، نه‌زانین و فه‌وزایه‌ هێشتا یاسای جه‌نگه‌ڵ به‌کار ده‌هێنن.
ده‌بێ ئۆپۆزسیۆن له‌ ڕێکه‌وتی وادا نه‌ک ته‌نها له‌ڕۆژنامه‌ و ته‌له‌فزیۆن شتی وا
بڵاوبکه‌نه‌وه‌ و باس بکه‌ن به‌ڵکو ده‌بێ به‌ بڵندگۆ له‌ هه‌مو شار و لادێکانا بگه‌ڕێن
و ئه‌و هه‌واڵانه‌یان پێ ڕابگه‌یه‌نن.
ئازادشۆرش
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە