ڕاستی پۆخڵاواتی و مافیا و ڕاو ڕوتی ئه‌ندازیاره‌كان له‌ناو شاره‌وانی سلێمانی و پارێزگا؟
Sunday, 03/01/2010, 12:00
پێشه‌كی:
من ئه‌ندازیارێكی سه‌ربه‌خۆم و كاری كۆمپانیا ده‌كه‌م و بۆ ماوه‌ی (15) ساڵه ئه‌وه پیشه‌مه كارم له‌هه‌مو ده‌زگاكانی سلێمانی كردوه.. له چه‌ندین پرۆژه‌ی ئه‌م شاره كارم كردوه هه‌مو كه‌ین و به‌ینێكی دزی و ڕاو ڕوته‌كانی ناو شاره‌وانی و ئاوه‌دان كردنه‌وه ده‌زانم. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانم ئاسوده بكه‌م وه‌ك ئه‌ندازیارێك كه‌بۆماوه‌ی (2)ساڵه ئیش له پارێزگا وه‌رده‌گرم.ده‌مه‌وێ ئه‌و راستیانه بخه‌مه ڕو له‌نێوان ئه‌ندازیارانی شاره‌وانی و پارێزگا هه‌یه. بۆیه یه‌كه‌م به‌شیش له‌پیشه‌ی خۆمه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م. كه‌ئه‌وانه‌ی پیشه‌كه‌یان كردوه به كاری قێزه‌ون له‌ده‌ز گاكاندا بخه‌مه ڕو كه به‌هه‌زاره‌ها خه‌ڵكی هه‌ژار گیرۆده‌ی بون له ده‌زگا پۆخه‌ڵه‌واته‌كان. ئه‌وانه‌ش كێن كه ئه‌و كاره ره‌شانه ئه‌كه‌ن. چینێكی ئه‌ندازیارن له ده‌زگاكاندا. به‌تایبه‌تی له شاره‌وانی سلێمانی. ئه‌وه‌ی له‌وێ ده‌كرێ له‌هیچ شوێنێكی تر ناكرێ. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێ كردم كه‌ئه‌و راستیانه له‌ڕێ گه‌ی ئه‌م سایته به‌ڕێزه‌وه بخه‌مه ڕو بۆ خه‌ڵكی شاری سلێمانی. تابزانن ئه‌و ئه‌ندازیارانه كێن بونه‌ته گورگ بۆ خه‌ڵكی و كاسه لێس بۆ مه‌سوله‌كان . ئینجا ئه‌وسا راستی ببینه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژویه‌كی چه‌ند ساڵه‌ی شاره‌وانی سلێمانی بكه‌ی و به‌خێرای چاوێك به‌ناو ئه‌م ده‌زگایه بخشێنی و كه‌سه‌كانی ئه‌م ده‌زگایه شیكار بكه‌ین ئه‌وا چڵكاو خۆری وای تیایه روی مه‌جلیسیان نابێت دانیشن و سه‌ری سه‌رشۆڕی و خه‌درو خه‌یانت و ریسوای مافیای و پاشه‌ڵه گه‌نده‌ڵ ستانه‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ریز به‌ندی بكه‌ین ئه‌وا پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له مافیا و گه‌نده‌ڵی و پیسی. به‌ڵام سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه له‌م ده‌زگایه مافیا و دزه‌كان خۆیان له ناو خۆیان یه‌ك تری دادگا ده‌كه‌ن ئیتر لێره‌دا حاكمی دز به‌دز ده‌ڵێ/ تۆخۆش بێ و هه‌ر سه‌ر به‌رز بی.
ببینن:
به‌شی یه‌كه‌م/ ئه‌ندازیاره‌كان دوو جۆرن:
*ئه‌ندازیاری پرۆژه‌كان له‌شاره‌وانی
*ئه‌ندازیاری غه‌یره پرۆژه‌كان له‌شاره‌وانی
-ئه‌ندازیاری غه‌یره پرۆژه‌كان:
ئه‌مانه كۆمه‌ڵكێكن .. ته‌قله به‌فیل لێ ده‌ده‌ن. به‌ڵام رێ ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ پاره خواردن و چڵكاو خۆری و كاره ره‌شه‌كانیان له‌ناو شاره‌وانی. هه‌یانه له رێ گه‌ی نه‌خشه كردن یان له رێ گه‌ی مامه‌ڵه كردن یان له رێ گه‌ی ده‌لاڵه كانیانه‌وه. زمان لێ سینه‌وه‌ی خۆیان ئه‌كه‌ن. ئیتر سوكی و شعور لای ئه‌مانه نی یه. ته‌نیا ریشوه‌ت قودوه‌و پێشه‌نگه. بۆ ئه‌مانه..
-ڕێ گه‌كانی به‌رتیل و ڕیشوه‌ت وه‌رگرتن له ناو شاره‌وانی سلێمانی
*یه‌كێ له‌و ڕێ گانه‌ی كه زۆر ترین به‌رهه‌می ڕیشوه‌ت و پاره خواردنی هه‌یه. نه‌خشه كردنه له ناو شاره‌وانی سلێمانی له‌لا یه‌ن ئه‌ندازیارانه‌وه. ئه‌ندازیاره‌كانی ناو شاره‌وانی هه‌ر یه‌كه‌و له ژورێ كدا به‌ناوی ئیشه‌وه خه‌ریكی نه‌خشه كردنن و هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كیش نه‌ڕوات ئه‌وان له ڕێ نه‌خشه كردنه‌وه ڕێك ده‌كه‌ون و كاره‌كه‌شی به چاو تروكانێ ده‌ڕوات... ڕۆژانه له‌ناو شاره‌وانی گه‌رمه‌ی ئه‌و كاسبـی ڕیشوه‌ت و به‌ر تیل دێ. هه‌ر وه‌ك بازاڕی دۆلاره‌كه... ئێوارانیش له نوسینگه كان جمه‌ی دێ بۆ وه‌رگرتنی پاره‌و ریشوه‌ت. كێ هه‌یه له‌و كارانه بپرسێته‌وه و ئه‌و پۆخڵه‌وات و پیسی و ڕاو ڕوتیه پاك بكاته‌وه. كه بونه‌ته گومرگی دائیره‌كان. ئه‌م مافیانه ته‌نانه‌ت ئه‌ندازیاری ئافره‌ت و كچیشی تیایه. (كه به ناوی سیانی و پۆسته‌كانیان) لامه كه‌چی یان كردوه. (ئه‌گه‌ر دێنه ڕو ئه‌وا زیاتر پاشه‌ڵه كانتان ده‌خه‌م ڕو تا زیاتر ڕو ڕه‌شی لای كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفاله‌كان و خه‌ڵكی سلێمانی بن) كه له ناو شاره‌وانی چی ده‌كرێ. زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م بێنه جواب ئه‌ندازیاره سوك و ڕیسواكانی ناو شاره‌وانی (له‌سه‌ر چزم بۆ تان) تا كاره قێزه ون و ئاكار نزمه‌كانتان بخه‌مه ڕو كه له ناو شاره‌وانی چی تێكه‌و لێكه‌یه‌كه. وه حاڵی شاره‌وانیه‌كانی تری سلێمانیش له‌وان خۆشتر نیه بگره چه‌وره خۆری وای تیایه له‌دوگی رێویش ناگه‌ڕێته‌وه. ئایا ئه‌ندازیارانی پارێزگا گه‌نده‌ڵ و دزو ڕاو ڕوته یان ئه‌ندازیارانی شاره‌وانی سلێمانی؟ ئه‌گه‌ر خۆتان به‌حه‌ق ده‌زانن مافیاكانی شاره‌وانی سلێمانی وه‌رنه جواب؟ به به‌ڵگه‌وه لامه كه ئه‌ندازیاری ناو شاره‌وانی ته‌نها نه‌خشه‌ی بینای سه‌كه‌نی كردوه بۆ نه‌وه‌ی شه‌هیدێ به(6) وه‌رقه كه‌نا چاری كردوه له ژوره‌كه‌ی خۆی له‌كاتی ده‌وامدا سه‌عات (10:30) رۆژی 4شه‌ممه دواتر له‌نوسینگه‌كه‌ی پاره‌كه‌ی لێ وه‌رگرتوه . دیاره ئه‌مه ژوری گومرگه.نه‌ك ژوری ئه‌ندازیار. زانایه‌كی فارس جوانی وتوه (بۆ پیشیه‌ك هه‌وڵبده كه‌ناوت. سوك و ناشیرین نه‌كات (بوزه‌ر گمهر) یان په‌ندێكی فه‌ره‌نسی هه‌یه ده‌ڵێ (ناوی باش له پشتێنی فه‌ره‌نسی باشتره) به‌ڵام ئێوه به‌پێچه‌وانه‌وه ناوتان به پاشه‌ڵه پیس و چڵكاوخۆرو بۆگه‌ن ڕۆیشتوه ئێوه ڕه‌وشت نزه‌مه‌كانی شاره‌وانی بۆ پیشه‌یه‌كی سوك و دزو ڕیسوای له‌ناو شاره‌وانی ماونه‌ته‌وه له سوچی ژوره‌كاندا خه‌ریكی كاره قێزه‌ون و به‌د ڕه‌وشته‌كانتانن. ئێمه كه ئه‌ندازیارین هه‌موومان له فاك و فیكی یه‌كتری چاك ده‌زانین كێ له‌پڕ ده‌بێ به‌چی. ئه‌ندازیاری تیایه له هەر (3) شاره‌وانی سلێمانی له‌تاو ڕیشوه‌ت و دزی و پاره خۆری خه‌ریكه مه‌ستی ڕه‌وشت ده‌بێ و سه‌ما بكا. وه‌ك ڕاقیسه‌كان تا بزانێ له‌به‌رنامه‌ی من جیاوازم ده‌رده‌چێ. چونكه ئه‌و له تاو سوكی و ریشوه‌ت خۆری ئاگای له‌خۆی نه‌ماوه، ئه‌وه‌نده چێژی ئه‌و كاره قێزه‌ون و نه‌فس نزمیانه‌ی كردوه تۆزقاڵێك ئابڕویان نه‌ماوه. سوكرات ده‌ڵێ (چێژێك كه له‌گه‌ڵ ئابڕچون تێكڵاو بێ قه‌ت پێ خۆشحاڵ مه‌به.چونكه چێژه‌كه ده‌ڕواو ئابڕوچونكه داده‌بڕێ به‌سه‌رتا) به‌ڵام ئه‌مانه تازه ئابڕویان نه‌ماوه. نه له ناو كۆمه‌ڵ و نه له ناو ده‌زگاكه‌ی خۆیان و له‌ناو شاری سلێمانی و ته‌نانه‌ت له ناو ئه‌ندازیارانیش. بۆیه له‌م ماوه‌یه‌دا له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ژماره(197) شێخه مێش خۆره‌كه‌ی شاره‌وانی وتی / له ناو شاره‌وانی به‌رپرسی تیایه دزه‌و ده‌بێ سزا بدرێ. به‌ڵام كوا ئه‌و سزایه و كێ تا ئێستا درا به‌دادگا. چاوه‌ڕوان بن له به‌شه‌كانی تردا ئه‌م بابه‌تانه‌تان بۆ شه‌ن و كه‌و ده‌كه‌ین. ئیتر خه‌ڵكی شه‌هیدان و كیمیا باران و ئه‌نفاله‌كان و شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ئێوه ویژدان تان ئازاد بێ كه ئه‌م راستیانه‌تان بینی حه‌ق به‌كێ ده‌ده‌ن به پارێزگا یان به‌دزو ڕاو ڕوته‌كانی ناو شاره‌وانی كه به‌رپرسی تیایه (5-6-7-8) ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك كورسیه. كه له هه‌مو رۆژنامه‌كانی كوردستان له‌سه‌ری كراوه به‌هه‌ڵاو سوك بوه. كه‌چی ئه‌و زیاتر په‌ره به بانده‌كانی ده‌دات. هه‌ر ئێوه‌شن ئه‌ندازیاران تان سوك و ناشیرین كردوه. به‌ڵام ئیتر كاتی دركاندنی راستیه‌كان و جیاكردنه‌وه‌ی پیسه‌كانه له‌به‌شه‌كانی داهاتودا چه‌ندین راستی ده‌خه‌ینه ڕو بۆ تان كه ئه‌ندازیاری تیایه به‌رپرسه به‌زۆر خه‌ڵك ناچار ده‌كا كه نه‌خشه‌كه‌ی له‌لای ئه‌و بكه‌ن. به‌رده‌وام به‌رده‌م ژوره‌كه‌ی له كاتی ده‌وام دا قه‌رباڵه‌غه هه‌ر له ده‌ڵاڵ و بانده‌كانی خۆی. ئه‌مانه و چه‌ندین به‌ڵگه له به‌شه‌كانی تردا ئه‌و لاپه‌ڕه ڕه‌شانه هه‌ڵ ده‌ده‌ینه‌وه.
له‌به‌شه‌كانی تردا. به‌م نزیكانه ببینن:
* نرخی یه‌ك زیاده‌ڕوی له شاره‌وانی چه‌نده؟
*ناوی ئه‌ندازیاره‌كانی شاره‌وانی سلێمانی و خۆیان و نوسینگه‌كانیان و ده‌ڵاڵه‌كانیان و كاره ڕه‌یشوت و شاراوه‌كانیان ڕۆ ده‌كه‌ین. سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی كوردستان مه‌رحه‌با؟
*هۆكاره شاراوه‌كانی پشت په‌رده‌ی به‌رپرسه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی هه‌ڵ ده‌ده‌ینه‌وه بۆ كاره پۆخڵاواته‌كانیان. پرۆژه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی مه‌رحه‌با؟
*بۆچی تائێستا هیچ دزی و ڕاو ڕوتێكی ناو شاره‌وانی نه‌دراواته دادگا (به‌به‌ڵگه‌وه ده‌یان خه‌ینه ڕو)
*ململانێ ده‌زگای زانیاری و ده‌زگای پاراستن و لیستی گۆڕان له‌ناو شاره‌وانی سلێمانی قوڵتر ده‌بێته‌وه؟
ئه‌ندازیار محمد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست