کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ناعەدالەتى لە خانەنشینكردندا

Tuesday, 16/09/2014, 12:00

2170 بینراوە




ئەو كەسانەى لە فەرمانگەكانى دەوڵەت یان كۆمپانیاكانى كەرتى تایبەتدا كار ئەكەن كە تەمەنیان باڵا ئەچێت , بە پێی یاسا لە تەمەنێكى دیاریكراودا كە تواناى كاركردنیان نامێنێت خانە نشین ئەكرێن وموچەیەكیان پى ئەدرێت كە لەو موچەیە كەمتر ئەبێت كە لەكاتى كاركردندا وەریان گرتوە . بەڵام ئەوەمان لە یاد نەچێت ئەوانەى خانە نشین ئەكرێن بە درێژایی ساڵانى كاركردنیان بە پێی ڕێژەى موچەكانیان بڕێك پارە لە موچەكانیان ئەبڕێت و لە سندوقێكى تایبەتدا دائەنرێت .
لە وڵاتانى ئەوروپا ئەو پارەیەى لە خانەنەشینكراوەكان ئەبڕیت ئەخرێتە سندوقێكى تایبەتەوە بە ناوى سندۆقى پاشەكەوتى خانە نشینى و دەستى لێنادرێت . دوایی ئەو پارەیە ئەخرێتە بانكەوە بۆ قازانج یان ئەدرێت بە پشك لە كۆمپانیاكان بۆ ئەوەى سودى لێوەرگیرێت و ئەو سودەش هەر بۆ خانە نشیكراوەكانە . كەواتە ئەوانەى خانە نشینى وەرئەگرن پارەى خۆیانەو پیشەكى لێیان وەرگیراوەو بۆیان كۆكراوەتەوە . لە وڵاتانى پێشكەوتودا هیچ كەسێك خانە نشین ناكرێت ئەگەر كارێكى نەكردبێت. بەڵام ئەوانەى بێكارن و پیرو پەككەوتەن و كاریان نییە , بە شێوازێكى ترو بە پێی یاساى تایبەت هاوكارى ئەكرێن .
ئەوەى لێرەدا ئەمەوێت ئاماژەى بۆ بكەم مەسەلەى خانە نشیكردنە لە هەرێمى كوردستان كە بۆتە كێشەیەكى نیشتمانى و نەتەوەیی و مەترسییەكى گەورە بۆ سەر هاوڵاتیانى هەرێمى كوردستان . پێدانى پۆست و پلەو پایەو خانەنشیكردن بە پێی یاسا نییەو كەسانى حیزبى بە ئارەزوو میزاجى تایبەتى خۆیان پلەو پۆست و بڕى موچە دیارى ئەكەن . ئەگەر پلەدارێكى سەربازى بە 10 ساڵ و بە حەقى خۆى پلەیەك وەرگرێت , بە هۆى حیزبەوە بە 3 ساڵ ئەو پلەیە بەدەست دێنێت.
ئەگەر كەسێك بە 15 ساڵ بە حەقى خۆى ببێتە ڕاوێژكار بە نوكە قەڵەمێكى بەرپرسێكى حیزبى دەیان كەس ئەكرێنە ڕاوێژكارو لە هەمان كاتیشدا خانەنشین ئەكرێن . لە هەرێمى كوردستاندا ژمارەى ئەوانەى بە ناساسایی خانە نشیكراون یان وەكو موچەخۆرى بندیوار ناسراون بەقەدەر ئەوانە ئەبن كە فەرمانبەرن لە فەرمانگەكاندا . ئەوانەى موچەو خانە نشینى بەلاش وەرئەگرن بونەتە بارێكى قورس بەسەر بودجەى گشتى هاوڵاتیان و ئەوەتا بە دوو تا سێ مانگ جارێك موچە ئەدرێت و هیچ پڕۆژەیەكى خزمەتگوزاریش ئەنجام نادرێت لەبەر بى بودجەیی..
هۆكارى هەموو ئەم پاشاگەردانی و بێ سەرو بەریە , پارتى و یەكێتى لێی بەرپرسیارن, كە بودجەى هەرێمى كوردستانیان لە نێوان خۆیاندا بەشكردبوو , بە ئارەزوى خۆیان و بەبى یاساو ریسا تەخشان و پەخشانیان ئەكرد. زوربەى كات موچەو پلەو پایە دوور لە یاساو ڕێنمایەكان دیارى كراوەو بە ئارەزوى شەخسى موچەى ئەم و ئەویان بڕیوە یان ڕایان گرتوە لەسەر ئینتیماى حیزبى یان لەبەر ئەوەى بەرپرسەكە كەسێكى خۆش نەویستوە و موچەكەى برٍیوە یان كەمى كردۆتەوە یان ڕاى گرتوە .
لە هەرێمى كوردستان بە پیچەوانەى وڵاتانى ترى دنیاوە , ئەو بڕە پارەیەى لە موچەخۆرەكان ئەبڕێت بە ناوى خانەنشینەوە , لە سندۆقى تایبەتدا كۆناكرێتەوەو مانگانە ئەكرێتەوە بە داهات و بەردەوام خەرج ئەكرێتەوە . هەندى لەبەرپرسەكان هەموو سنوورەكانى یاسایی و كۆمەڵایەتى و ئەخلاقیان تێپەڕاندوەو بیریان لە بڕینى قوتى ژن و مناڵى خەڵك كردۆتەوە . ئەوەى ئەمانە كردویانە سەدام حوسەینیش نەیكردوە . بۆ ئەوەى ڕاستى قسەكانم بسەلمێنم, من لێرەدا باسى ئەوە ئەكەم كە بەرامبەر بەخۆم كراوەو گومانیشم نییە ئەمەى من باسى ئەكەم تەنها مشتێكە لە خەروارێك و كارى لەو جۆرە بەرامبەر بە زۆرى تر كراوە .
من لەساڵى 1980 بووم بە پێشمەرگە هەتا ساڵى 1990 بۆ ماوەى 10 ساڵ بێ دابڕان پێشمەرگە بووم . بە دریژایی ئەو 10 ساڵە ماڵ و ماڵم لەگەڵدابوەو لە ژێر رەحمەتى تۆپ و تەیارەدا بون و دوو مناڵمان هەر لە شاخ لە دایك بون . لە ساڵى 1985 كوڕە گەورەكەم لە لایەن ڕژێمى بەعسەوە شەهید كراو لە ساڵى 1986 خێزانەكەم لە ئەنجامى تۆپباراندا بە خەستى بریندار بوو , دەستى ڕاستیشى لە كار كەوت . ئەو كاتەى بەڕێز عمر فتاح سەرۆكى حكومەتى دەڤەرى سەوزبوو , بە بڕیارى ئەو خانەنشینكرام بە بڕى یەك ملیۆن و نیو. كاتێكیش پەیوەندیم كرد بە بزوتنەوەى گوڕانەوەو بابەتیكم لەسەر بەر ِێز مامجەلال نوسى , لە برى ئەوەى بەڕێز مامجەلال كاردانەوەیەكى هەبێت .
كاك عمر فتاح بەدەمى وەزیرى دارایی ئاگادار كردبوو , بۆ ماوەى یەك ساڵ موچەكەیان ڕاگرتم. دیارە كاك عمر ویستویەتى بەم كارەى لاى بەرَێز مامجەلال خۆى خۆشەویست بكات , ئەگەر نا نەدەبو ئەو بەڕێزە پەنا بەرێتە بەر ڕاگرتنى موچەكەم , كە ئەو بڕەپارەیە تەنها بەشى خۆم نەبوەو بەشى ژن و مناڵەكانیشم بوەو ئەوانیش وەكو من ڕەنجیان كێشابوو. لە ڕاستیدا ئەمە ئەو پەڕى كارێكى بى ویژدانى و نا ئینسانى بوو.
بەڵام سەیركەن چۆن كاك عمر لە برامبەر ئەو كارەى هەردوو براكەى بە ناوى على فتاح و عسمان فەتاح هەر یەكەى بە بڕى سێ ملیۆن و سەدوو سى هەزار چوار سەد دینار خانەنشینكردون. ئەمە لە كاتێكدایە ئەم دوو برایەى كاك عمر یەك ڕۆژ پێش ڕاپەڕین پێشمەرگە نەبون . كاك عوسمان چۆتە هەندەران و دواى سێ ساڵیش گەڕاوەتەوەو پێش ئەوەى بڕوات خانویەكى حكومەتى لەسەر خۆى تاپۆ كردبو كە پێشتر نەجاتى عەبدە لەو خانوەدا ژیاوە پێش ئەوەى بۆ هەندەران كۆچ بكات . ئەمە لە كاتێكدایە هەتا ئێستاش هەزاران خانەوادەى شەهیدان شوێنى نیشتەجێونیان نییە . من لێرەوە پرسیار لە كاك عمرى بەڕێز ئەكەم : بە چ یاسایەك , بە چ پێوەرێك , بە چ ویژدانێك بەو جۆرە من و براكانى خانەنشینكرد؟؟؟ . من ئەپرسم :
بۆ ئەوەى داواى مافى خۆم بكەم , پەنا بەرمە لاى كێ ؟؟؟ چەندین ساڵە كەسانێك لەسەر حسابى ماندوو بونى منو كەسانى تر باشترین موچە وەر ئەگرن لە كاتێكدا شایانى وەرگرتنى ئەو موچە زۆرەنین , كى قەرەبوى ئەو زیانانەمان بۆ ئەكاتەوە ؟؟؟.
لە كۆتاییدا ئەڵێم : هەڵدانەوەى دۆسییەى خانەنشینى لە لایەن هەندى ئەندام پەرَلەمان و ڕۆشنبیرەوە بۆتە مایەى ئومێدێكى گەورە بۆ سەر لەنوێ پێدا چونەوە بە یاساى خانەنشینى و خانەنشینكراوەكانیش بۆ ئەوەى لانى كەم جۆرێك لە عەدالەتى تێدا دەستەبەر بكرێت و ئەگەر نەشتوانرێت سزاى گەندەڵكاران بدرێت, هیچ نەبێ بۆ جەماوەرى خەڵكى كوردستان ئاشكرا بكرێن , كەچۆن بۆ بەرژەوەندى خۆیان سامانى ئەم وڵاتەیان تەخشان و پەخشان كردوە .
هیوادارم لە داهاتویەكى نزیكدا دەرگاى زیاتر بكرێنەوە بۆ چونە ناو ژورە تاریكەكان و ئاشكراكردنى ئەرشیفى سەدان دۆسییەى شاراوە كە گەندەڵى زۆریان تێدا كراوە . لەوانە دیار نەمانى نزیكەى 18 ملیۆن دۆلارى كارەباى تەق تەق , كارگەى بەردى مەڕمەڕى ماوەت و بە هەدەردانى نزیكەى 10 ملیۆن دۆلار, دۆسییەى دروستكردنى 5 هەزار یەكەى نیشتەجێبون لە نزیك تابین و دیارنەمانى 17 ملیۆن دۆلار . دۆسییەى گەندەڵیەكانى ئاسۆ ئیسماعیل بریكارى وەزیرى پیشو, دابەشكردنى سەدان دۆنم زەوى بەناوى دروستكردنى یەكەى نیشتەجێبون بە نرخێكى هەرزان بۆ هوڵاتیان .
بەڵام دابەشكردنى ئەو زەویانە تەنها بۆ بەرژەوەندى كۆمەڵێك سەرمایەدار و بەشێك لە بەرپرسان بووە نەك چینى هەژاران . ئەمانەو سەدان دۆسیەى ترى گەندەڵى لەسەردەمى دەسەڵاتى كاك عمر فتاح خۆی و بە ئاگادارى خۆى ئەنجام دراون .داوا لە دەستەى دەستپاكى و داواكارى گشتى ئەكەم بەدواداچونى تەواو بۆ هەموو ئەو دۆسیانە بكەن و ڕاستییەكان بۆ ڕاى گشتى ئاشكرا بكەن و تاوانباران سزابدەن و سامانى بە تاڵانكراوى هاوڵاتیانیش بۆ خاوەنى ڕاستە قینەى خۆى بگەڕێتەوە .
11/9/2014


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)