کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بالێدوانەكەى دكتۆرزریان سەرەتایەك بێت بۆ ئاشكراكردنى سامانى بەرپرسانى ئێمە !!

Friday, 20/03/2009, 12:00


((لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى (شرق الاوسگ) دكتۆرزریان عوسمان وەزیرى تەندروستى داوا دەكات لەهەموو لێپسراوانى حزبى و حكومى كوردستان كەوا سەروەت و سامانى خۆیان و مومتەلەكاتی خۆیان ئاشكرا بكەن)) .
دواى ئەوەى دەستەى نەزاهەى عێڕاقى ڕایگەیاند كەوا نورى مالكى و 20 وەزیرى سامان و موڵكەكانیان ئاشكراكردوە ، كاردانەوەى ڕاستەوخۆى هەبوو لەناو عێراق و بووە مایەیى خۆشحاڵى زۆریش لاى خەڵكى كوردستان بەشێوەیەك ئێستا هەموو خەڵك دەڵێ .. دیسان بەغدا بەدونیایەك فەوازا و كێشەو شەڕى مەزهەب و كورسى و دەسەڵات و هەڕەشەى تیرۆر و تەقینەوە و .... هتد . هەنگاوێكى ترى بەرلەئێمە هاویشت بەڕووى دیموكراسى و نەهێشتنى گەندەڵیدا ، ئەو بەغدایەیى سەركردە دۆڕاوەكانى ئێمە بەنیازبوون تەجروبەى سەقەتى ئێرە بەرنە ئەوێ ، كەچى ئێستا ئێمە داوا دەكەین لەپەرلەمانى حزبى خەوتوو و حكومەتى گەندەڵ و سەركردە ملیاردێرەكانى خۆمان چاو لەبەغدا بكەن و تەجروبەى بەغدا بێنە كوردستان هەر لەكرانەوەى لیستەكانى هەڵبژاردنەوە بیگرە بۆ ئاشكراكردنى بوجە و چۆنیەتى سەرفكردنى و تا ئاشكراكردنى سەروەت و سامانى بەرپرسانى باڵاى حكومەتى عێراقى و .... هتد . چاو لەبەغدا بكەن .
هەر لەكاردانەوەى ئەمەدا ژمارەیەك ڕۆژنامەنووسى هەولێریش داوا لەلێپسراوانى باڵاى هەرێمى كوردستان دەكەن سامانەكانیان ئاشكرا بكەن ، ڕۆژنامەنووسانى هەولێر داوا لەجەلال تاڵەبانى و مەسعودبارزانى و سەرۆكى حكومەت دەكەن وەكو لێپسراوانى بەغدا سامان و موڵكەكانیان ئاشكرا بكەن ، كەئەمەى بەغدا هەوڵێكە بۆ كرانەوە و شەفافیەت و ڕیشەكێشكردنى گەندەڵى و گەڕانەوەى متمانە و ئاشتكردنەوەى دەنگى ناڕەزایى و هەنگاونان بۆ نەهێشتنى گەندەڵى و بەواقیعیكردنى پڕۆسەى دیموكراسیەت و پاراستنى مافەكانى مرۆڤ و ئازادیەكان .
هەر لەكاردانەوەى ئەمەدا ڕۆژنامەى شرق الاوسگیش ئەمڕۆ هەینى بەروارى 20 3 2009 لەماڵپەڕەكەیان لەسەر تۆڕى ئەنتەرنێت ڕاپۆرتیكى لەم بارەوە بڵاوكردۆتەوە و دكتۆر زریان عوسمانیش لەهەنگاوێكى دیكەى بوێرانەدا زۆر ڕاشكاوانە دواوە لەم بارەوە و داوادەكات لەبەرپرسانى حزبى و حكومەت سەروەت و سامانەكانیان ئاشكرابكەن و دەڵێ بابەشێوەیەك بێت بەڕێوبەرە گشتیەكانیش بگرێتەوە .
شرق الاوسگ لەڕاپۆرتەكەدا دەڵێ .. دكتۆرزریان عوسمان یەكێكە لەو بەرپرسە كوردانەى كەبەدەست پاك لەكارەكەى ناسراوە ، دكتۆرزریانیش ڕاستەوخۆ دەڵێ ئامادەم هەر لەمڕۆوە تائەوڕۆژەى لەژیاندام سەروەت و سامان و مومتەلەكاتى خۆم بخەمەڕوو .
شایەنى باسە دكتۆر زریان عوسمان تاكە وەزیرە لەدواى ڕاپەرینەوە خۆى داواى دەست لەكار كێشانەوە بكات بەشێوەیەك تائێستا دووجار داواى دەست لەكاركێشانەوەى ئاڕاستەى مەكتەبى سیاسى حزبەكەیى و حكومەت كردوە و قبوڵیان نەكردوە ، لەدواین جاریشدا هەفتەى ڕابردوو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەى ڕووداو ڕاى گەیاند كەوا بۆ جارێكى تر واتا بۆ جارى سێ یەم داواى لەمەكتەبى سیاسى حزبەكەى كردوە گۆڕانى ئەمجارە ئەمیش بگرێتەوە .
بۆیە لێرەوە دەڵێم هیوادارم ئەم هەوڵ و لێدوانانەى دكتۆرزریان ببێتە سەرەتایەك بۆ بەرپرس و وەزیر و كاربەدەستانى ئێمەش كەسەروەت و سامانى خۆیان هاوشێوەى بەغدا ئاشكرا بكەن و بیخەنەڕوو .

http://www.asharqalawsat.com/details.asp?section=4&article=511701&issueno=11070
----------------------------------------------

کوردستانپۆست: ئێمه‌ وێرای ده‌ستخۆشیمان له‌ وه‌زیرێکی حکومه‌تی گه‌نده‌ڵستان که‌ داوای که‌شفکردنی موڵک و سامانی هه‌ریه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌کات ، له‌ هه‌مان کاتدا ئێمه‌ش‌ داوا له‌ دکتۆر زریان ده‌که‌ین:
1- ده‌بوایه‌ له‌ گه‌ل داواکردنی ئه‌و داوایه‌ ئیستقاله‌ی خۆی پێشکێش به‌ سه‌ره‌کی حکومه‌تی مافیا بکردایه‌ ، چونکه‌ به‌ راستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ هه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی مافیایی خێله‌کی بنه‌ماڵه‌یی. ئێمه‌ گوێبیست بووینه‌ پێشتر که‌ دکتۆر زریان ئیستقاله‌ی پیشکه‌شکردووه‌ ، به‌ڵام به‌ بروای ئیمه‌ جددیی نه‌بووه‌ به‌ڵکو زیاتر بۆ پرۆپاگه‌نده‌یی بۆ که‌سی خۆی بووه‌ ، چونکه‌ خۆ که‌س به‌زۆر ده‌وامی پێناکات ، له‌وه‌ته‌ی ئه‌و هاتوه‌ ‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان له‌وانه‌ی پێشووی خۆی که‌ هه‌ریه‌ک له‌ گه‌نده‌ڵ و دز و تاڵانچی(دکتۆر محمه‌د خۆشناو و دکتۆر جمالی فایلدار) باشتر نه‌کردووه‌ ، ده‌توانین بڵێێن هیچ گۆڕانکارییه‌کی پۆزه‌تیڤ له‌ بواری خزمه‌تگوزاری ئه‌نجام نه‌داوه‌.
2- مافیاکانی هێنانی ده‌رمانی ئێکسپایر که‌ خۆی له‌ (عه‌لی .....) له‌ رووکه‌شدا ده‌دۆزێته‌وه‌ و هه‌ریه‌ک له‌ کۆسره‌ت و فازیل بازرگانه‌ راسته‌قینه‌که‌ین ، به‌ دکتۆر زریان ده‌ڵێین: نه‌تانتوانیوه‌ سنوورێک بۆ ئه‌م بازرگانییه‌ دابنێن که‌ پیمانوایه‌ ئاسه‌واره‌کانی هیچ  که‌متر نییه‌ له‌ کرده‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی خه‌ڵکی کوردستان. دکتۆر زریان بۆ خۆی له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونی ووتی پێکهاته‌ی ده‌رمانه‌کان 10% ماتریالی راسته‌قینه‌ن ئه‌وه‌ی دیکه‌ مادده‌ی دیکه‌یه‌ ، درێژه‌ی داێی ووتی:  به‌شیکی زۆری ئێکسپایرن و کاریگه‌ریان نییه‌.. جا به‌رێز ئه‌و ئیعترافکردنه‌تان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونتان بوون ، بێده‌نگ مانه‌وه‌تان له‌دوای ئه‌م دانپیانه‌تان ده‌تانخاته‌ نێو بازنه‌ی گوومان..هێج وه‌ڵامیکی راستودورستتان له‌مه‌ڕ ئه‌م جۆره‌ بازرگانیکردنه‌ به‌ ته‌ندورستی خه‌ڵکی پێ نه‌بووه‌ و پێنییه‌.
بۆیه‌ پێمانوایه‌ ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌شتان وه‌کو ئیستقاله‌کانت ، هیچ نین جگه‌ له‌ مانۆرێکی سیاسی که‌ لای خه‌ڵکی هۆشیار نیه‌ته‌کان شاراوه‌ نییه‌‌.. بۆ راستگۆییتان فه‌رموون له‌ کۆنفراسێکی رۆژنامه‌وانی ئیستقاله‌ی خۆت به‌یان بکه‌ و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌کانی حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌که‌ت بخه‌ڕوو..به‌مه‌ ده‌توانی راستگۆیی خۆتان جاڕبده‌ن و ئه‌و ده‌مه‌ خه‌ڵکی کوردستانیش بڕواتان پیبکات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە