کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كاك ئازا حەسیب قەرەداغى باوەر ناكەم !

Friday, 06/03/2009, 12:00

1249 بینراوە


به‌ڕێز كاك ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغى له‌وه‌ڵامى گفتوگۆیه‌كى به‌ڕێز مامۆستا هیوا میرزا سابیر ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان وئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ گۆڤارى لڤین ژماره‌ (86) ى 1 ئازارى 2009دا كه‌له‌لاپه‌ره‌(3) ى ڕۆژنامه‌ى خه‌باتى ژماره‌ (3112) ى ڕۆژى 4/3/2009 دا بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ژێرناو نیشانى (ته‌كفیر كردن ئه‌لقه‌ى یه‌كه‌مى تیرۆره‌) باش خوێندنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ ئه‌وناوه‌رۆكه‌ى كاك ئازا به‌ناونیشانى ووتاره‌كه‌ى دابوو جێگه‌ى مشتومڕ وگفتوگۆیه‌كى جدى بوو به‌ڵام له‌برى ئه‌وه‌ وبۆدوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌وه‌ڵام وه‌ڵامى به‌رامبه‌ر، باشتر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م ده‌مه‌ته‌قێیه‌ ى له‌ته‌ك بكه‌ین.
* پێم وایه‌ كاك ئازا ووشه‌یه‌كى گه‌وره‌ وتوند وتۆڵى ده‌سكه‌وتبوو بۆقسه‌ له‌سه‌ر نووسین به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م له‌شرۆڤه‌ وته‌ئویلكردنه‌كه‌یدا بۆداتاشین ووه‌رگرتنى ئه‌ومانا نوێیانه‌ى كه‌به‌رهه‌مى هێناون، سه‌ركه‌وتوو بووبێ چونكه‌ هیچ نموونه‌ وبه‌ڵگه‌یه‌كى بۆ ڕاستگۆیى وپشتڕاستكردنه‌وه‌ى بۆچوون وگریمانه‌ وڕاكانى له‌واقع وله‌سه‌رزه‌وى وله‌كردار وڕه‌فتارى یه‌كگرتوودا به‌ده‌سته‌وه‌نیه‌.
* پێم وایه‌ كاك ئازا كه‌سێكى شاره‌زا وبه‌ئه‌زموونه‌ له‌كارى حزب وچۆنیه‌تى بڕیارى حزبدا باوه‌ڕناكه‌م خۆى هیچ جۆره‌ قه‌ناعه‌تێكى به‌وه‌هه‌بێت كه‌ستراتیژیه‌تى 14 ساڵه‌ى حزبێكى ئاشكراى كاروچالاكى به‌به‌ڕۆژه‌وه‌بووى وه‌ك یه‌كگرتوو، له‌ڕێگه‌یه‌كى وه‌هاوه‌ وله‌میانه‌ى ووشه‌یه‌كى وه‌هاوه‌ وله‌دووتوێى دیمانه‌یه‌كدا ڕابگه‌یه‌نرێت.
* پێم وایه‌ كاك ئازایش له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆشنبیرو نووسه‌رانه‌دا هاوبیروڕایه‌ كه‌ده‌ڵێن: یه‌كگرتوو حزبێكى شه‌رمن و نه‌وێر، وكه‌م ئه‌زموون بێت له‌كارى سیاسیدا، به‌ڵام باوه‌ڕناكه‌م كاك ئازا نه‌زانێت كه‌ئێمه‌ له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندن وده‌ربڕینى بیرو ڕاو بۆچوونه‌ سیاسیه‌كانمان نه‌شه‌رم له‌كه‌س ده‌كه‌ین، ونه‌له‌كه‌سیش ده‌ترسین ونه‌ئاماده‌شین موجامه‌له‌ى هیچ كه‌س بكه‌ین، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك شه‌رمى له‌ڕژاندنى خوێنى ڕۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌ى خۆى نه‌بێت، ئێمه‌ بۆچى شه‌رم له‌ڕاگه‌یاندنى بیروڕاى خۆمان بكه‌ین، تافیكره‌ى ته‌كفیرى حاكمیه‌ت وئه‌وانیتر بۆڕۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆ دوابخه‌ین.
* پێم وایه‌ كاك ئازا ئاگاداره‌ له‌وه‌ى كه‌ پڕوپاگه‌نده‌ وڕێگلامى سیاسى به‌ڕێگاى گوتارى به‌خیائینكردن و به‌كرێگرته‌كردنى عه‌ره‌ب وتورك وعه‌جه‌مى ناكۆك ونه‌یاره‌ سیاسیه‌كان له‌عێراق و كوردستانیشدا بووه‌ته‌ كاڵایه‌كى قێزه‌ونى بێ ڕه‌ونه‌قى بازاڕى موهاته‌راتى سیاسى وكه‌س كڕیارى نیه‌ وڕاى گشتى كه‌مترین ئاوڕى لێناداته‌وه‌، به‌تایبه‌ت، ئه‌م گه‌مه‌ قێزه‌ونه‌ هێنده‌ له‌نێوهێزه‌كانى ناو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌ ته‌نات خه‌ڵك تاقه‌تى پێكه‌نیینیشى پێى نه‌ماوه‌، باوه‌ڕناكه‌م كاك ئازا نه‌زانێت كه‌له‌م سه‌رده‌مى عه‌وله‌مه‌یه‌دا شتى شاراوه‌ نیه‌ وكه‌س ده‌ستى به‌نوقاوى بۆڕاناگیرێت و ووتارێكى وه‌ها به‌وهه‌موو ئیجتهاده‌وه‌ نهێنیه‌ك نیه‌ ونه‌ماوه‌ تاكه‌شفى بكات.
* پێم وایه‌ (18) ساڵ ئه‌زموونى ده‌سه‌ڵاتى كوردى به‌سه‌ بۆئه‌وه‌ى هاووڵاتیان كارنامه‌ى ڕه‌فتار وجۆرى بیركردنه‌وه‌ وگوتارى سیاسى هه‌موو حزبه‌كان وله‌وانه‌ش یه‌كگرتوویان تاقیكردوه‌ته‌وه‌ باوه‌ڕناكه‌م ئه‌و ڕاستیانه‌ى ئه‌زموون كراون لاى خه‌ڵكى كوردستان به‌گوتار وپه‌خشان نووسین وداڕشتن به‌درۆ بخرێنه‌وه‌ وتێگه‌شتن وبۆچوونى جه‌ماوه‌ر بگۆڕێت.
* پێم وایه‌ كاك ئازا باش ئه‌وه‌ ده‌زانێت كه‌ یه‌كگرتوو حزبێكى ئیسلامى ته‌واو جیاواز ونموزه‌جێكى ته‌واو سه‌ر به‌خۆیه‌ له‌په‌روه‌رده‌ وپێگه‌یاندنى ئه‌ندام ولایه‌نگریدا پشت به‌ ڕێنمایى به‌رنامه‌ى ئیسلام ده‌به‌ستێت و گرنگى به‌پابه‌ند بوون به‌دروشم وڕێنماییه‌كانى دینه‌وه‌ ده‌دات، نه‌ك حزبێكى دینى وسیاسه‌تێكى دینى پێاده‌بكات وه‌ك چۆن له‌فه‌رز وڕوكنى دین ده‌ڕوانێت وه‌هاش له‌كاروچالاكى وكێشه‌ وبۆچوونه‌ سیاسیه‌كان بڕوانێت، باوه‌ڕناكه‌م كاك ئازا وهه‌موو ئه‌وانى ترى وه‌ك ئه‌و ده‌ڕواننه‌ یه‌كگرتوو ته‌نها یه‌ك به‌ڵگه‌یان هه‌بێت له‌ئه‌ده‌بیات وبڵاوكراوه‌كان ودیكۆمێنته‌كانى یه‌كگرتوودا كه‌ به‌كارهێنانى ئایدیۆلۆژى ئیسلام وشه‌ریعه‌ تى تیاپه‌یڕه‌وكرابێت، ته‌نانه‌ت له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌كگرتووشدا ئه‌وه‌(5) كۆنگره‌یه‌ شتێك به‌ناوى پیاده‌كردن وجێ به‌جێكردنى حوكمى شه‌ریعه‌ ت وحكومه‌تى ئیسلامى تیانیه‌.
* پێم وایه‌ كاك ئازا باش ده‌زانێت كه‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ئیمتحانێكى قورس وگرانى ئه‌م هه‌رێم وسه‌ركردایه‌تى سیاسى ئه‌م هه‌رێمه‌ یه‌ له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى((unویه‌كیه‌تى ئه‌وروپا وئه‌مریكاو ناوچه‌كه‌و به‌رله‌هه‌موویان هێزه‌ عێراقیه‌كاندایه‌ و پێموایه‌ ئه‌ركى ده‌سه‌ڵاتى كوردى له‌به‌رده‌م ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌دا زۆرهه‌ستیارو گرانه‌ وهیوادارم له‌م په‌یامه‌ بگه‌یت وهیچ لایه‌ك نه‌بینه‌ هۆى، دروستكردنى ترسو وه‌همێكى گه‌وره‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا دروست بكه‌ین وكورسیه‌ك یان دووان ئه‌وكوردستانه‌ى ئیدیعاى ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ئه‌زموونه‌كه‌ى بۆعێراق بگوێزینه‌وه‌ له‌نا خۆدا توشى شكستى بكه‌ین، چونكه‌ هه‌موو جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌زانن ئه‌و شه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌ ماڵوێرانگه‌رى كه‌تائێسته‌ش زامه‌كان وئاسه‌واره‌كانى ساڕێژنه‌بووه‌، به‌هۆى قبوڵنه‌كردنى ئه‌نجامه‌كانى 49 كورسى بۆلایه‌ك به‌رامبه‌ر به‌50كورسى بوو بۆلایه‌نه‌كه‌ى تر، ئایا ده‌مانه‌وێت بچینه‌وه‌ نووك؟
* پێم وایه‌ كاك ئازا وجه‌ماوه‌رى ئه‌م هه‌رێمه‌ وعێراقیش باش ده‌زانن كه‌یه‌كگرتوو گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى بیرو بۆچوونى ته‌كفیره‌، وخۆشى یه‌كه‌م قوربانى ده‌ستى تیرۆره‌، و خۆئه‌گه‌ر كه‌مترین هه‌ناسه‌و بیركردنه‌وه‌ى ته‌كفیرى هه‌بووایه‌ ئه‌وا زیاترله‌(10) ساڵ له‌گه‌ڵ حزبى شیوعى، وحزبى دیموكراتى ئاشورى وهێزو لایه‌نه‌كانى ترى كوردستاندا له‌چوارچێوه‌یه‌كى كارى نیشتمانیدا هاوكارى وكۆبوونه‌وه‌ وسه‌ردان وبیروڕگۆڕینه‌وه‌ و په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ى نه‌دبوو! باوه‌ڕناكه‌م به‌م ئیشانه‌ وفه‌توایه‌ى كاك ئازا ڕاستیه‌كانى ڕه‌فتارى سیاسى وگوتارى سیاسى یه‌كگرتوو لاى جه‌ماوه‌ر بشێوێ .
یاساناس  . هەولێر


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)