كاك نهوشیروان توشی شۆكمان نەكەیت؟
Thursday, 23/04/2009, 12:00
2941 بینراوە
د. جهزا چنگیانی: تەنیا نیم لەوەی بەڕێزتان وەك فاكتەرێ بۆ گۆڕان تیدەڕوانم.ئەوەی كۆمەكەت پێدەكات ئەو كەسانەن لە ڕۆحییاندا ڕۆحیكی بزیوی گوڕان هەیە.گۆڕان پڕۆسێسە.كرۆكی گۆڕان , فەلسەفەی گۆڕان نە سنوری هەیە نە ئۆقرە جوانی گۆڕان لەوەدایە هەمیشە لە دوی ڕاستی (حقیقەت) ژیانی نۆی و نۆیخوازیدا وێڵە. جێ خۆیەتی ئەم بۆچوونەی خۆمت بۆ بنوسم .
فەرموو: ڕاستی وایە:
ئەگەر بونیاد ودەركەوتنی ئایینەكان لەسەر بونیادی ڕاستی بووبێتن ولە پێناوی بەختیاری و سەرفرازی مرۆڤ ودادپەروەری كۆمەڵگایەتیدا هاتبیتنە بوون.كەواتە لە ئایینەكان پیرۆِزتر (ڕاستی ووتنە) بەم پێیە هەرئایینێ دژی ڕاستی ووتن بێ ئەوە دژایەتی كرۆكی خۆی دەكات (ئەگەر ڕاستی بونیادی بێ؟) لەبەر ئەوەی لە كرۆك و وبونیادی ڕاستیدا بزوتنەوەیەكی بێ ئۆقرەهەیەكەهەمیشە بەدوای ڕاستروڕاستردا دەگەڕێ.بۆیە لۆژیكی ڕاستی چاولە هەڵەی هیچ ئایین وفەلسەفەوكەسێك ناپۆشێ.*1 ئەمە ووتەی پیشەكی ڕۆمانی (چۆن گەیشتمە لای خوایە) هیوادارم خویندبێتەوە.*2 بەڕێزتان چمكی پڕۆسێسێكی گەلێ مەزن و گرنگ ومۆدیڕنتان گرتووە . هوشیارانی كورد واتێدەڕواننە پڕۆژەكەی بەرێزتان سەرەتایەكە بۆ بیناكردنی هزرێكی مۆدیڕن بۆ كۆمەڵگایەكی گەوجسیاسی و جەستەماندوی كورد. بۆ گۆڕینی كۆمەڵگایەك لەبناغەوە.گۆڕان پڕوسێسێكە كەبەها جوانەكانی مرۆڤایەتی باڵاتر لەنرخی خێزان و خیڵ و كەپیتال دادەنێت , پڕۆژەیەكە تەوژمی خوینی گەنجانی كورد بەرەو گۆڕان بە تەوژمتر دەكات. پڕۆژەكەی تۆ ئەو پڕوژەیە كۆتایی بە دەسەڵاتی ڕەهای فودیاڵ و مافیایی كوردی دەهێنی. تائیستا ئەمانە وەك وەحی چاودیران دەبینرێ. لە پڕاكتیكەوە دوورە بەڕیزتان لەگۆڕەپانی سیاسی باشوردا ئەكتەریكی پیناسەی سیاسی تۆئەرشیفەكەتە. بەڕیزتان سیاسین لێ لەبڕیاری سیاسی باشوری كوردستاندا دوری چونكە ئەوسیستەمە ناتوانی ڕامت بكات,ئەمە ڕوی سیاسی ئۆپۆزیسوینی تۆی جوانكردوە و بۆیە مۆدیڕنخوازەكانی كورد وەك فاكتەری بزوتنەوەیەكی مۆدیڕن تیدەڕوانن. غرور یەكیكە لەهەڵەگەورەكانی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی.بەڕێزتان بەچەپڵەوستایشی زۆر غرور نەبیت.غرور تەمنی كورتە.هوشیاری میژوو جواندەكات وەك میژووە جوانەكەی مندیلا. ئیستا ئێمە لەچاوەڕوانیداین.بەڕٍێزتان چمكی پڕوسێسێكی زۆر مەزنت گرتووە لێ لە خزمەتكردن بەو پڕۆسێسە زۆر سستی.یان ئەوەتا ئێوە سۆپەر پاوەرێكی ڕۆژهەڵاتین .پیتوایە هەڵًبژاردن بە بێ ئاگاداری كۆمەڵگا وریكڵامە وتیكەڵاوبوونی ئەندامانی ڕیفۆروم دەتوانن باستیلی جەلالی بڕمینن . یان ئەوەتا لە ئەركەكانی پڕوسێس وپڕینسیبی هەڵبژاردن بێگان. سیاسیەك هەیە لەم دونیایەدا گەڕەكی بێ بچیتە گۆڕەپانی ململانیەی سیاسی و هەڵبژاردن , لە كاتی هەڵبژاردندا نەویت بچیتە نێو خەڵكەوە قسانیان بۆ بكات و پڕۆگرامەكیان بۆ ئاشكرابكات ؟ ئۆباما , خانمی كیلتون سەر بە یەك پارتیش بوون دژ بە یەك چوونە نیو خەڵكەوە؟ ئاوزانی كۆمەڵگای ناهوشیار وەك لاپەڕەی سپی وایە سیاسەتمەدران دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان چیرۆكی دروی وڕاستی تیدا بنوسیتەوە.ترسی جەلالییەكان و مەلاییەكان بەهەمووشێوەیەك خەریكی كۆكردنەوەی دەنگی خەڵكین مافی خۆیانە بۆچی بەڕێزتان لە تیكەڵاوی ریكڵامەدا بوونتان نیە .یان ئەوە بەڕێزانەی هاوبیر و هاو سۆزن بۆ لەوبوارەدا چالاك نین؟ من بڕوام وایە بۆیە لێرەوە لەزۆر وڵاتی ئەوروپییەوە لەو بۆارەدا چالاكم بڕیارمداوە كۆمەكی پرَۆژەكەت بە نووسین و كۆرگرتن بكەم .ئەمە ئەركی گشت ئەو كەسانەن كە بڕوایان بە گۆڕان هەیە.
ئاوزانی كۆمەڵگا هاواری گۆڕان دەكات
بەڕیزتان زۆرچاك دەزانن ئەو دووخیزانە چۆن كۆمەڵگای كوردیان داوەشاندوە بۆ ڕزگاربوونی جەستەی كۆمەڵگا لە ڤایروسی ئەوانە پڕۆژەی هوشیاركردنەوە بۆ پڕۆژەی گۆڕانە
هوشیاری سەرۆكی هەر پارتیك لەوەدایە :
1) لە پیداویستەكانی كۆمەڵ و گرفتەكانی بگات : دواجار لە ئاست ئەو گرفتانە بەرنامەیەكی تایبەتی وەك ئەلتەرناتیفی دەسەڵات پێبێ مژدە بەخش بێت بۆ ئایندەیكی باش بۆ گۆمەڵگا.
2) كەسانێكت هەڵنەبژاردبێت خاوەن فایلی بەعس و جەلالی بن .ئاخر ئازیزەكەم جیاوازی نێوان جەلالی و بەعس جیاوازی نیوان مۆوەكانی سمێڵە.
3) بەڕێزتان بە زۆرو بۆر هەڵنەخەڵەتیت . ئەم سەردەمە سەردەمی شاخ نیە ئەوەی لە مەلایەكان لە سەر دزی هەڵهات وەك قارەمان لە لای جەلالییەكان وەردەگیرا . ئەو جەلالیەی خانمیكی لادی لە تۆڵەی بزنێكدا دەكوشت و دەچووە لای مەلایەكان ئەوانیش وەك قارمان پیناسەیان دەكرد . دەخیلت بم وانەكەیت . لە خیزانەكەت كەس نەكەیت بە لیپسراو. چونكە دەبیت بە وینەیكی جەلالی كاڵ.كاڵكردنەوەی بنەماكانی كۆمەڵگای فودیاڵ نەهیشتنی ڕۆڵی شیخ ومەلایە لەسیاسەتداسەرەتایەكە بۆ نویخوازی لەسیستەمی كۆمەڵگادا. سیستەمی دەسەڵاتی خیزان ئایندەی لە تكریتی و تاڵەبانی و بەرزانیەكان جوانتر نابیت.هەموو ئەندامیكی لیپسراویكی خیزانەكەتان بەریزتان چەند مەتریك لە من و هاوڕیانی كۆمەككەرت دورت دەخاتەوە .دەخیلت بم نەتەمەن و نەنرخی سیاسیت نەكەیت بەقوربانی سۆزی ئەندامی خیزانەكت .بۆارمەدە بەوانەی ئەكتەریكی چالاك بوون لە سەر پەتی بەعس و جەلالی و پارتی بازیانكردوە وبین وگۆڕوپانی سیاسی بەریزتان بكەن بە سێرك و نمیایشی بەرژەوەندیان بكەن.ئەو نووسەرەی بەهۆی بەریزتانەوە لە سەر كورسی پەرلەمانی ئایندە دادەنیشی گەر زەوی لە حاكم قادر وموچەی لە جەلال و خەڵاتی لە هیرۆ وەرگرتبێ ئەوە پەرلەمانتاریكی سەرشۆڕە.ناتوانی باسی گەندەڵی ومافیا بكات چونكە خودی بەشێك بووە لەو بازاڕە پیسەی جەلال و مەسعود دروستیانكرد.ئاخر بەپێ یاسای نیودەوڵەتی لەبازراڕدا تەنیا حشیشەفرۆشەكان تاوانبارنین بەڵكو حەشیشەكڕەكانیش تاوانبارن .لەبازاڕی لەشفرۆشتنی ئافرەتاندا تەنیا خانمانی لەشفرۆش تاوانبار نین پیاوانی لەشكریش تاوانبارن.كومپانییەكانی چەكی كیمیاوی وسەدامی كریاری ئەوچەكە تاوانبارن بەرامبەر بە هەڵەبجە. گۆڕانكاری كادیری چاك وجەربەزەی گەرەكە .لەپەرلەمانداكەسێك فایلداربێت هەركاتیك باس لەگەنەدەڵی بازاڕی مافیا بكات. نەیارەكان فایلەكەی بۆ ئاشكرا دەكەن و لیستی نهوشیروان لە پەرلەماندا سەرشۆڕودەبێ ..دور بكەرەوە لە
1) لە زۆر وبۆر.
2) لە خزمایەتی و پەیوەندی خیزانی وخیڵ.
3) لە سۆز و پێوەری ڕۆژهەڵاتی.
4) لەجیاتی ئەوەی نووسەریكی دز بكەیت بەئەندامی پەرلەمان ئەو (تەماتە فرۆشە) بكە بە ئەندامی پەرلەمان كە سالار عزیزی پاریزگاری سلیمانی وەك چالاكی ناوشاری وبەشێوەیەكی ناشارستانی ونامرۆیانە ودڕندە عەرەبانە تەماتەكەی لەسەرپردەكە بەشەق شكاند و نەك ڕۆژێ. چەند ڕۆژی خیزانێكی هەژاری سلیمانی برسی كرد. دەزان یبۆ چونكە ئەو تەماتە فرۆشە باشتر و جوانتر لە گرفتەكانی بێكاری و نەگەبەتی زیاترتێدەگات لەو نووسەرەی كە ڕۆمانی دزیوە.
تكایە توشی شۆكمان مەكە... چونكە ئێمەی نەتەوەیی لەهەڵەكانی تۆش خۆش وبێدەنگ نابین.سویندمان بەگۆڕە پیرۆزەكەی شیخ محمودی نەمر خواردوە.ئەگەر بەڕێزتان هەڵەبكەن ئەوە ئێمە درۆ لە تەك مۆڕاڵ ونەتەوەی كورد ناكەین بێدەنگ نابین . تەوژمی گۆڕان تەنیا تایبەت بەكورد نیە لە هەموو جیهاندا ڕەوتی گۆڕان لەنیوان كۆنزەرفاتیف ومۆدیرندا بوونی هەیە.دەبێ ئێمەش درنگ یا زوو ڕۆڵی خێزانی مافیا لە سیاسەتی كوردیدا فتبكەین .ئەمە سیستەمی هزری ئێمەیە.
ئێمەش وەك ئەمكمان بۆكوردو بڕوامان بە گۆڕان .لەتەك هەنگاوەكانی بەڕیزتانایت تا ئەوساتەی بەڕێزتان ڕاستگۆبیت لەتەك بەڵێنەكان.
1*ئەم وتار پیشكەشە بە برای بەڕێز كاك نەوزاد (لندن) چونكە لە ئەنجامی گفتوگۆیەكماندا ئەم ووتارە لە دایك بوو.
2* ڕۆمانی چۆن گەیشتمە لای خوا. د. جهزا چنگیانی
فڕانكفۆڕت : jazachingiani@hotmail,;
22-04-2009