سەتەلایتى گەلى كووردستان لە 7% ەوە بۆ لە لەسەدا هیچ
Saturday, 23/07/2011, 12:00
ئەو دەمەى كە جەمال حسێن مدیرى تەلەفزیۆنى بەناو گەلى كووردستان بوو بەو بوودجە زەبەلاحە و بەو هەموو كارمەندەوە و بەو هەموو توانایەى یەكێتیەوە پێش ئینشیقاق كە خرابووە بەردەستى و بەئازاد جوندیانى و بە بنەماڵەكەیى و خوشكەزاكانى و پیاوەكانى و دارودەستەكەیەوەو بە هەموو قوەتێكى خۆیانەوە لە ڕاپرسییەكى ئەمریكیەكاندا ئاستى ئەم تیڤیە نەیتوانى لە 7% تێپەڕێنێت واتە بەخراپترین كەناڵى ئاسمانى دەرچوو لە كوردستاندا ئەمانە كە یەكێتیان بە شوودا لەڕووى ئیعلامییەوە و لە دوو هەڵبژاردندا بە دۆڕانیان دا هاتن جەمال حسێنیان لاداو لاوەند نەوزادیان هێنا و خستیانە شوێنەكەى بەو هیوایەى مستەواى تەلەفزیۆنەكەیان بۆ بەرز بكاتەوە بەڵام نەك هەر نەیتوانى بەرزى بكاتەوە بەڵكوو ئەوەندەى تر بردى بەناخى زەویدا و بەتەواوى لە گۆڕى نا بۆیە رووى دەممان ئەكەینە ئازاد جوندیانى علووج و توش بوو بە ڤایرۆسى ئایدز و ئەپرسین
1 / بەدەركردنى زیاتر لە 30 كارمەند لەلایەن لاوەندەوە ئەم تەلەفزیۆنە پێش ئەكەوێت یان پاش ئەكەوێت ؟
2 / بەزیادكردنى موچەى چەند پەیامنێرێك بۆ یەك ملیۆن دینار كەهیچ بەرهەمێكیشیان زیادى نەكردووە گەلى كوردستان پێش ئەكەوێت ؟
3 / بەهەڵگیرسانى شەڕى ڕاگەیاندن و شكاندنى كەسایەتى كاك نەوشیروان ئەم تەلەفزیۆنە چى بەسەریەت ؟ لەكاتێكدا كە گۆڕان حسابى یەك توور بۆ ئەو شتانەتان ناكات وەڵام ناداتەوە
ئیتر با چاوەڕێ بین و بزانین قودرەتى قادر چى تر بەلاوەند ئەكات و چ فیلمێكى ترمان نیشان ئەدات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست