دوایین و كۆتا وەلامى كۆلیجى پەروەردەى وەرزشى خانەقین
Wednesday, 01/12/2010, 12:00
لەماوەى 11 رۆژدا دوو وتار لەسەر كۆلیجى پەروەردەى وەرزشى خانەقین نوسراوە لە سایتى كوردستان پۆست كەیەكەم ووتار لە رۆژى 31/10/2010 بەناوى هاوڵاتیەك كەلەژێر ناونیشانى لەكۆلیجى پەروەردەى وەرزشى خانەقین دا فەرمانبەران حیسابى كۆیلەیان بۆ دەكرێت و دووەم ووتار لە رۆژى 10/11/2010 لە ژێر ناوى (ممپل عن منتسبى كلیە التربیە الریاچیە)ولەزیر ناوى(سرقە تحت علم كوردستان الغالى)بلاوكراوەتەوە بە زمانى عەرەبى كەئەمە دووجارە لەسەر راگرو كۆلیجەكە دەنوسریت و بەناوى كارمەندانى كۆلیجەكەوە بلاو دەبیتەوە ئەمەش بۆ كارى چەواشەكارییە و خەلڵەتاندى خەلكیە كە گوایە وابزانن ئەمە بیرو بۆچونى فەرمانبەرانى كۆلیجەكەیە لاى ئیمە ئاشكرایە كە فەرمانبەریك بەناوى حیدر ێبرى اسد لەكۆلیجى ئادابى خانەقینە و ناوبراو سەرزمان دەگرێت و ولاڵە و ئێستاش لە كۆلیجى جیهانى توركى ئەهلى لەماستەر وەرگیراوە كە دەلیین خوا رەحم بكات بە نەوەكانمان كە هەلگرانى ماستەر وەك دەواجنى لیهاتوە تەنانەت لا ڵیش وانە دەلیتەوە و بێ گوێدانە بنەماكانى وانە ووتنەوە و ئەم حیدەر ناوە رۆژى 29/10/2010 پیرۆزى كۆلیجى پەروەردەى وەرزشى خانەقین دەشكێنێت وبەبێ ئاگادارى پرسگە ى كۆلیج ودێتە ژورەوەوو بەبى ئەوەى كە پێشتر مەوعیدیكى وەرگرتبێت و خۆى دەكات بەژورى نوسینگەى راگردا و بەشێوەیەكى گوندەیى و داواى گواستنەوەى دەزگیرانەكەى دەكات كە فەرمانبەرە للە كۆلیجەكە بۆ سەر میلاكى پەروەردەى خانەقین تاكو ببێتە مامۆستاو بە حیسابى خۆى شەرم دەكات كە خۆى ماستەرى هەبێت وخیزانەكەى فەرمانبەر بێت لەم كاتەشدا كا ناوبراو ئەم كێشەیە دروست دەكات وەفدێكى نۆێنەرى كۆمپانیایەكى بیانى نەرویجى میوانى را گرى كۆلیج دەبێت وناوبراو بێ گوێدانە ئەتەكێتى ریزگرتن لە دەوام و كاتى چاوپێكەوتن و یاساو ڕێسا یەك دەست دەكان بە جنێۆ دان و وتنى ووشەى ناشرین كە جوان نیە لیرەدا بوەترێت ئەمەش دواى ئەوە دێت كە راگرى كۆلیجەكە رازى نابێت لە گواستنەوەى خیزانى ناوبراو چونكە كۆلیجەكە تازە دامەزراوەو تەنها تەمەنى سا ل و نیویكە و كادرى نیە و جەندین جار داواى كادرى مامۆستاو فەرمانبەر كراوە بۆى دانەمەزاروە
دواى ئەوەى ناوبراو شەڕو ئاژەوەى و جنێوى زور ناشرین بەراگرى كۆلیجەكە دەدات لەم كاتەدا راگرى كۆلیج هیچ كاردانەوەیەكى نا بێت تەنها بە پاسەوانانى كۆلیجەكە دەلێت ریگاى مەدەن بچێتە دەرەوە تا پۆلیسى بۆ بانگ دەكرێت
دواتر پەیوەندى بە پۆلیسى خانەقینەوە دەكرێت و ئەوانیش بە كەلەپچەكراوى دەیبەن بۆ پۆلیسخانە و بە فەرمانى دادگا دەستگیر دەكرێت و تەنانەت 10 رۆژ دەستبەسەر دەبێت لە پۆلیس و تا ئێستاش كیشەى ناوبراو تەواو نەبوەو بە پێ ى مادەى 229 ى سزادانى عێراقى تاوانبارە كە (اعتداو على موڤفى الدولە)دەكات و بەلایەنى كەم 2-3 ساڵ زیندانى دەكرێت و تەنانەت ئەگەر راگرى كۆلیجەكەش لێخۆش بێت بەلام ماڤى گشتى دەیگریچتەوە و هەروەها بە فەرمانى زانكۆیى ژمارە 7/8/16311 لە 7/3/2010 ئەمەش گەورەترین سزاى زانكۆییە كە دواى ئەم سزایە كەمترین سزا فێل دەكرێتو تا ئێستاش ئەم سزایەى لە بۆردى ئاگاداریەكانى كۆلیج هەلواسراوە
حیدەر ێبرى اسد پەناى بردۆتە بەر چەندین كەسایەتى ناودارو حزبى و حكومى شارى خانەقین بۆ ئەوەى راگرى كۆلیجەكە وازى لێبهێنێتو تەنانەت هەستاوە بە پێشكەش كردنى (دعوە مقابل) كە ئەویش سەرى نەگرتوە و ئێستاش ئەو راگرە سورە لەسەر داواكەى دژى ناوبراو بەهۆى شكاندنى حەرەمى زانكۆیى یەوە
لە كاتیكدا لە سەروبەندى ئەم كێشەیەدا ین كارمەندانى كۆلیجە كە راست و دروستى و پاكى ئەم راگرە رادەگەیەنین كە لیوەشاوەیەو كەسێكى پاكە و رابردویەكى پاكە هەیە لە كاتى رژیمى بەعسدا و بەلگەش ئەوەیە بروانامەى راگرى كۆلیج لە كاتى بەعسدا حجز كراوەو دەستى بەسەردا گیراوە بەهۆى هەلسوكەوات و رەفتارى دژى حیزبى بەعس و تەنانەت زۆر بیباكە لە هەموو كەس و لایەنیك كە بیەویت راستى و دروستى ئەم راگرە بزانێت و سەرجەم كارەكانى كە كردویەتى
ئیمەى كارموندانى ئەم كۆلیجە دەلیین ئایا سایتیكى وەك كوردستان پۆست ئەوەندە بێ سەرەوبەرەیە كە هەر كەسێك بیەویت شت بنوسیت تیایدا بۆى بلا و دەكەنەوە هەرچەندە راستیش نەبێت وەیان ئەم حیدەر ناوە بۆ ناچێت لە دادگا یان چاودێرى دارایى شكات بكات لە راست و دروستى و دزێتى ئەم راگرە و قسەكانى بسەلمێنێت ئیتر بۆ كۆێرانە و ترسنۆكانە لە سایتى كوردستان پۆستدا شت باس دەكات و خەمى نەزۆكى و بى بنامى لەم سایتەدا هەلرێژێت.
فەرمانبەرانى كۆلیج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست