کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پێش ئەوەى كاك نەوشیروان نامەیەكى تر بنوسێت

Friday, 09/03/2012, 12:00



 

دەنگمان بدەنێ ،بەلێنتان پێئەدەین نوێنەرى ڕاستەقینەى ئێوەبین ،كار بكەین بۆ هێنانەدى داواكانتان ،ئەمانەو سەدان قسەو بەڵێنى تر لەوانەبون كە ڕۆژانە لەدەمى ئەو كاندیدانە ئەهاتە دەرەوە كەلەهەڵبژاردنى 7/3 دا دەیانویست دەنگیان پێبدەین، تاوەكو ببن بەئەندام پەڕلەمان لەپەڕلەمانى عێراق،خۆشەویستى خەڵك بۆ بزوتنەوەى گۆڕان وا یكرد هەشت لەم كاندیدانە ببن بەئەندام پەڕلەمان ،ئێستا دواى تێپەربونى نزیكەى دوساڵ مافى خۆمانە چەند پرسیارێكیان لێبكەین و چەند شتێكیان بیر بخەینەوە لەكۆتایشدا هەمومان یەك داوایان لێبكەنٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍٍ.
ئایا ئەزانن بۆئەوەى ئێوە بگەن بەو شوێنە چەندان كەس دەستیان لەكارى ڕۆژانەى خۆیان هەڵَگرتو خۆبەخشانە كۆڵان بەكۆڵان و دەرگابەدەرگا كەڕان،ئەزانن چەندان كەس بەئاڵاى نیلییەوە ڕوبەروى چاوسوركردنەوەو هەڕەشەى هێزە ئەمنیەكانى لایەنى دەسەڵاتداربونەوە،جەندان كەس گیران و فڕێندران و خزێندرانە زیندانەوە،جەندان كەس نانبڕاوكران یان هەڕەشەى نابرینیان لێكراو چۆكیشیان دانەدا، كەتائێستاش(1116)كەسیان ماون بگەڕینەوە سەر شوێنەكانیان یان موچە فەوتاوەكانیان بۆ بگەرێتەوە،چەندان كەس دوكان و خانوەكانى خۆیان كردە بنكەى بانگەشەى هەڵبژاردن،ئەزانن ئێستاشى لەگەڵبێت جەندان كەس بەهۆى لایەنگركردنیان لەو بزوتنەوەیەى كەئێوە لەڕێگەیەوە بونە ئەندام بەڕلەمان لەدائیرە كان كاریان بۆ ناكرێت و دەیان كۆسپ وتەگەرەیان بۆ دروست ئەكرێت ،ئێوە ئەزانن هەمو ئەم خەڵكەى باسمان كردن هیچ مەبەستێكى كەسیان نەبوە ، دەناپێش ئەوەى ئێوە ببن بەئەندام پەرلەمان وجاوتان بەخانو سەیارەو حیمایەو محاشى باش هەڵبێنن ،دەسەڵاتدارنى هەرێم ئامادەبون سەیارە یان خانو یان محاشى باش بدەن بەشێك لەمانە بەمەرجێ پشت لەبەرژەوەندى گشتى بكەن و پشتى دەسەڵاتداران بگرن بەڵام نەیان كردو ،ئێوە ئەزانن هەمومان چاوەڕێ بوین كەئێوە چونە بەرلەمان یەكەم كارتان ئەوەبێت شەق لەبەرژەوندیەكەسیەكانتان هەڵدەن و یەكەم كروپبن كاربكەن بۆ كەمكردنەوەى موچەو حیمایەى ئەندام بەرلەمان بەڵام نەتان كرد،جاوەڕێ بوین لەو 30 حیمایەى هەتانە لانى كەم هەریەكێكتان 25 كەس لەنابراوەكان دابێن لاى خۆتان بەڵام نەتان كرد،جاوەڕێ بوین وەك وەك تیمێكى بەهێزو پابەند بەبەرنامەكانى گۆڕان كاربكەن بۆجێ بەجێكردنى بەرنامەى گۆڕان بەپێى توانا، بەڵام نەوەك نەتان كرد وا هەستدەكەین هەندێكتان باكتان بەكۆراِنیش نەبێت و وابزانن تەنها بەدەنگ و تواناى خۆتان بونە ئەندام پەرلەمان،زۆرن ئەو شتانەى ئەبو بتان كردایە نەتان كردوە ،زۆرن ئەوشتانەى ئەبو نەتان كرادایە كردتان كە دواهەمینیان بێدەنكى و رازبونى حەوت كەستانە لەمەسەلەى كڕینى ئۆتۆمبیلى گولە نەبڕ، كەبەم كارەتان جیاوازى نێوان خۆتان وئەندامانى فراكسیۆنەكانى ترتان كەمكردەوەو گومانیشتان لەسسەر ئایندەى گۆڕان دروست كردوە،ئەو گۆڕانەى لەسەرەتادا چەندین مناڵى چاوگەش دەخیلەكانى خۆیان بۆ خاڵى كردەوە ،ئاخر ئێوە كەڕۆزانە لەناو شار ئەتان بینین جارى وایە كەستان لەكەڵ نیە یان هاوڕێ یەكتان لەگەڵە،ئاخر ئێوە كەڕێگەى دورتان فرۆكەخانەى سلێمانى یان هەولێر لەوێشەوە فرۆكەخانەى بەغداو ناوچەى سەوز و بەپێەوانە وە،ئیدى ئۆتۆمبیلى گولە نەبرتان بۆچیە؟ لەو شوێنانە كێ تیرۆرتان ئەكات؟ئێمە هەقمان بەعەرەبەكان و لایەنە كوردیەكانى تر نیە چونكە نەدەنگمان پێیان داوە و نەمافمانە داواى هیچیان لێبكەین.
ئێستا كاتى ڕاست كردنەوەى دواین هەڵەیە ،وابڕیارە لەرۆژانى ئایندەدا پەرلەمانى عێراق بودجەى ئەمساڵ هەموار بكاتەوە دەنگۆى ئەوە هەیە ئەوبڕە پارەى بۆ كڕینى ئەو ئۆتۆمبێلە گولە نەبرانە دیارى كراوە بخرێتە سەر بڕگەى بیناسازى شوێنى نیشتەجێ بون بۆهەژاران ،لەورۆژەدا چاومان لەتەلەفزیۆنەكان ناتروكێنین ئەمانەوێت چاومان لێبێت هەموتان هەڵوێستان هەڵوێستى حاكم شیخ لەتیف بێت هەموتان بەیەك دەنك دژى كڕینى ئەو ئۆتۆمبیلانە بوەستنەوە ،ئەگەر هەمو فراكسیۆنەكانیش راِزیبن، ئێوە فراكسیۆنى گۆڕان بێ هیوامان مەكەن ،ڕەتى بكەنەوە ،ئەمانەوێت لەمەودوا ئەو فراكسیۆنە ببینین كەدەنگمان پێدا ،پێش ئەوەى كاك نەوشیروان نامەیەكى تر بنوسێت ،پێش ئەوەى پێتان بڵێین دەنگەكانمان بدەنەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە