کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان بۆ مێژوو خیانه‌تی سه‌رانی کورد ببینن له باشوری کوردستان
Sunday, 08/03/2009, 12:00
هه‌دێك کات ئه‌که‌ویته به‌راوردی سه‌رۆك وسیاسیه‌کانی ولاتانی تر به ولاتانی دراوسێی خۆشمانه‌وه ،ئه‌بینین چه‌ند له ئاستی بهرپرسیاریهتیدان به‌رامبه‌ر میلله‌تی خۆیان وبه زانایی وداناییهوه مامه‌ڵه له گه‌ڵ کێشه هه‌نوکه‌ییه‌کان ئه‌که‌ن که‌په‌یوه‌ستن به چاره‌نووس و مێژووی میلله‌ته‌که‌یانه‌وه.گه‌ر نموونه‌یه‌کی زیندووش بهێنینه‌وه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی تورکیا ئه‌ردۆگان
له‌گه‌ڵ باگراونده ئیسلامیه‌که‌ی و بۆچونه جیاوازه‌کانی حیزبه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به کێشه‌کان ،وه‌ك کێشه‌ی گه‌لی کورد له تورکیا ،زۆر زیره‌کانه ئهجۆڵێتهوه وله هێڵی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی لانادات.
ئه‌وه‌بوو له‌م نزیکانه‌دا که‌ناڵێکی تایبه‌ت به کوردی کردوه ،به‌لام له وه‌ڵامی خوێندنه‌وه‌ی ووتارێکی سه‌رۆک حیزبێکی کوردی به زمانی کوردی له په‌رله‌مانی تورکیی،ووتی کورد نه‌ته‌وه نیه به‌ڵکو که‌لتوره.
سه‌رانی کوردیش خه‌مسارد به‌رامبه‌ر کێشه‌که‌یان وشهرمن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک وئازا وجنێو فرۆش وشهڕانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆیان.
باسه‌که‌مان باسی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌و دامه‌زراندنی مافه‌کانی کورد له‌و ده‌ستووره‌دا.
سه‌رکردایه‌تی کورد به یه‌کگرتووی ئیسلامیشه‌وه که به‌شدار بوون تێیدا چیان کردووه؟
هه‌ر که‌سێک له ئێمه بیه‌وێت شتێك بکڕێت،وه‌ك سه‌یاره‌یه‌ك یان هه‌ر شتێکی تر په‌نا ده‌باته به‌ر که‌سی شاره‌زا وپسپۆڕ تا له جۆری باش ونرخیدا توشی هه‌ڵه‌نه‌بێت.
له کوێ ؟ کێ دیویه‌تی له دیاری کردنی چاره‌نووسی میلله‌تێکی گه‌وره له ده‌ستووری ولاتیکدا
که‌سی شاره‌زاو پسپۆڕ،به‌دوور بگرن وکه‌سانی حیزبی ونهسارهزا جێیان بگرنه‌وه ،حیزبه کوردیه‌کان له جیاتی که‌سی شاره‌زا له یاسا‌و ده‌ستووری نێو ده‌وڵه‌تی که‌سی نه‌خوێنده‌وار ومه‌لاو(له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ مامۆستایانی ئاینی) وکه‌سانێك ئه‌سڵه‌ن زمانی عه‌ره‌بی باش نه‌زانن بکه‌نه ئه‌ندامی په‌رله‌مان بۆڕازی کردنی دڵی ئه‌ندامه‌کانیان ئیمتیاز وپاره‌ی مانگانه. ولایه‌نه عه‌ره‌به‌که‌ش که‌سی شاره‌زاو پسپۆڕیان هاوردووه وکارێکیان کردووه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هه‌بێت که ئێستا ئه‌یبینین، ئه‌بێت ئه‌نجامێکی باشی ببێت؟ بێ گومان نه‌و و هه‌زار نه‌و .قسه‌یه‌کی جوانی پێشینان هه‌یه ئه‌ڵێت(به‌ردێك نه‌زان بیخاته ئاوێکه‌وه ،به سه‌د زانا ده‌رنایه‌ته‌وه) .ئه‌مانه خۆڵیان کردوه‌ته چاوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ،به‌وه‌ی مافه‌کانی کورد له ودهستوورهدا هاتوه‌ته دی،حیزبه گه‌وره‌کان بۆ بچڕینی ڕێژه‌ی داهاتی عێراق ئاماده بوون دانوسان له‌سه‌ر هه‌موو شت بکه‌ن،و حیزبه بچوکهکانێش بۆ بچراندنی وه‌زاره‌ت وسهفارهتێك لێره‌و له‌وێ بۆ "لێپرسراوه‌کانیان ،نه‌ك خه‌ڵکی هه‌ژار" نقه‌یان له خۆیان بڕی.
کهئهگهنه ده‌رگایه‌کی داخراو له گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق وه‌ك یاسای نه‌وت ده‌رهێنان ودزینی پاره‌که‌ی،ئه‌ڵێن شه‌ڕی کورد وعه‌ره‌ب به‌ڕێوه‌یه ،ئه‌بێت باجی هه‌ڵه‌و ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌وان خوێنی گه‌نجی بێکارو بێ ده‌ره‌تان بێت.
ئه‌م قسانه‌ی من دروست کراو نین وههڵنهبهستراون وه‌ك هه‌میشه من وئه‌م ده‌روازه ئازاده‌ی پێ تاوان بار ئه‌که‌ن ،له رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا ژماره 420 لاپه‌ره 5دا جاوپێکهوتنێك له‌گه‌ڵ د محمد هه‌مه‌وه‌ندی که پسپۆرهله یاسایه ده‌ستووردا بخوێنه‌وه ده‌رهه‌ق به مافه‌کانی کورد له ده‌ستووری عێراقیدا.
له‌م لینکه‌وه
http://issuu.com/rozhnama/docs/merge417?mode=embed&layout=http%3A%2F%2Fskin.issuu.com%2Fv%2Flight%2Flayout.xml
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست