کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تاڵەبانی نەیهێشت تەرمی زانا حمە ساڵح بۆ بەغدا ببرێت

Sunday, 15/04/2012, 12:00


پەیامنێرى کوردستانپۆست - سلێمانى 2
پاش کوشتنی قائیمقامی سلێمانی زانا حەمە ساڵح، ئێوارەى دوێنێ کەسوکارەکەی رایانگەیاند، کە تەرمەکەى زانا حمە ساڵح دەبەنە بەغدا، بەڵام جەلال تاڵابانى بەپەلە هاتە سەرخەت و نوێنەرى خۆى ڕەواى سلێمانى كرد، تاوەكو كەسوكارەكەى پەشیمان بكرێتەوە و بە ناوی لێکۆڵینەوە و لیژنەدروستکردنەوە فەرمانیان دا کە بەزووترین کات تەرمەکەی بشاردرێتەوە و بۆ بەگدا نەبرێت، بەگوێرەى نوێترین زانیارى كەدەست پەیامنێرى سلێمانى 2 ی کوردستانپۆست کەوتووە، زانا حمە ساڵح لەلایەن دەزگاى دژە تیرۆر رۆژێک پێشتر بردوویانە و زۆریان لێداوە، دوای ئەوە هێناویانەتەوە بۆ ئاسایشی سلێمانی، بە دوایادا هەر لە ناو زیندانەکەدا خنکاندوویانە، تا ئیستا مەسەلەی ئەو نامەیەی کە بە دوای خۆیدا بەجێی هێشتووە، روون و ئاشکرا نییە.
شایانی باسە هەر وەک یەکێک لە کەسوکارەکەی باسی دەکات، کە زانا حمە ساڵح لەسەر داخوازى بەرپرسى مەڵبەندى (1)ى ڕێكخستنى سلێمانى چەندجارێك سەردانى مەڵبەندى كردووە و هەستى بەپلانێك كردووە لەدژى لەلایەن مەڵبەندەوە، دواتر سیناریۆى دادگایان بۆ دروستكرد بە ووتەى ئەو خزمەی،
پەیامنێرى کوردستانپۆست لە سلێمانى- 2 ، هەر زانیارییەکی دیکەی دەستکەوت، خوێنەرانى لێ ئاگاداردەكەینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە