له نێوان بیری ڕووناکی سه‌ردار پشده‌ریی و ڕه‌فتاری مه‌ترسیداری عه‌لی قه‌ره‌داغیید
Thursday, 29/07/2010, 12:00
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشیی له کاك سه‌ردار ده‌که‌م بۆ ئه‌و بابه‌ته کورت و زۆر پوخته،
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=c10fc6c2 که پرسێکی زۆر هه‌ستیاری ورووژاندووه.
له به‌دبه‌ختی کورد، سه‌دان و هه‌زاران عه‌لی قه‌ره‌داغی- مان هه‌یه، ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه ده‌رس له هیچ وه‌رناگرێ. ده‌یان تاوانی زۆر گه‌وره و بێ وێنه دژی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌مان کراوه به ناوی ئیسلام و له ژێر ئاڵای ئیسلامدا که‌چی نه‌مانبینی موسڵمانێك بێته قسه...کاره‌ساته به‌دناوه‌کانی ئه‌نفال (که ناوی یه‌کێکه له سووره‌ته‌کانی قورئان) بووه مایه‌ی شه‌هید بوونی سه‌دان هه‌زار کوردی بێ تاوان که زۆربه‌یان پیره‌مێرد، پیره‌ژن و منداڵ بوون، یه‌ك "برا"یێکی موسڵمان نوزه‌ی لێوه نه‌هات ، بڵێ چۆن ئه‌نفال دژی گه‌لێکی موسڵمان ده‌کرێ ؟.
دوای کۆڕه‌وه ملیۆنییه‌که‌ی 1991 یش هه‌ر له ده‌وڵه‌ته "کافر"ه‌کانه‌وه ده‌ستی یارمه‌تیمان پێ گه‌یشت، دیسانه‌وه ده‌وڵه‌ت و حزب و ڕێکخراوه موسڵمان و ئیسلامییه‌کان (ێم بکم کالشیگان الاخرس)یان هه‌ڵبژارد، که‌چی تازه به تازه عه‌لی قه‌ره‌داغی و هاوشکڵه‌کانی بۆکڕووزیان لێ دێ بۆ غه‌ززه. من به‌ش به حاڵی خۆم دژی هه‌موو زوڵم و زۆرێکم له هه‌ر شوێنێکی دنیادا بێ ، به‌ڵام به‌ڕاستیی بۆ کورد پێویسته به‌رده‌وام ئه‌م په‌نده‌ی له به‌رچاو بێ:
شین و شاییی ده‌سته‌وایی
کورد ئه‌وه‌نده‌ی له لایه‌ن موسڵمان و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کانه‌وه چه‌وساوه‌ته‌وه له هه‌زارا یه‌کی ئه‌وه له لایه‌ن غه‌یره ئیسلامه‌وه نه‌چه‌وساوه‌ته‌وه..ئه‌وه کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌وه تورکیا خۆ حزبی حاکم ئێستا ئیسلامییه، ئه‌وه برا موسڵمانه عه‌ره‌به چاوڕه‌شه‌کانی عیراق و سوریا...نازانم عه‌لی قه‌ره‌داغیی چ سوودێك به‌مه ده‌گه‌یێنێ به کورد و دۆزه‌که‌ی ؟
شاعیر و نووسه‌ر و ئه‌دیبی کورد نییه شیعرێك ،چیرۆکێك، وتارێکی بۆ پشتگیریی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان نه‌وتبێ یا نه‌نووسیبێ که‌چی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب مه‌حمود ده‌روێش ته‌نها یه‌ك شیعری بۆ هه‌ڵه‌بجه نووسی ، ئه‌ویشی له دیوانه گه‌وره‌که‌یدا بڵاو نه‌کرده‌وه ، که ئه‌مه نیشانه‌ی په‌شیمان بوونیه‌تی له‌و ته‌نها شیعره.
له‌نده‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست