" دژایەتی کردن لەگەڵ ئیعدام، دژایەتی کردن لە گەڵ ئیسلامە !! "
Thursday, 12/12/2013, 12:00
2240 بینراوە
من پێم وایە : ئەگەر قەراربێ مرۆو وێنەی کۆیلە مامڵەی لە گەڵ بکرێ و وێنەی کۆیلە هەڵسێنگێندرێ باشترە کۆیلەی داگیرکار بێ نە دیکتاتۆڕی خۆماڵی و نە بنە ماڵەی بارزانی ویا تاڵەبانی کە بەم شێوەیە دەسەڵاتیان پێداون تا ژیانی رۆژانەی خەڵک بکەنە کەکرەو بە ترۆرو درۆ ودەلەسە ژیانی هەژاران بتەنن . پیسترین سیاسەت ئەوەیە کە ، بەدەستی دوژمن نەتەوەی
کورد وەها چوک بکەیەوە کە دوا رۆژی خۆی لەبیر بکاو باوەڕی بە دڕەندەترین ستەمکارهەبێ کە پۆل پۆل هاوزمانەکانی لەسەر خاکی باب وباپیرانی هێدی هێدی بکاتە مرۆوێک کە تەنیا لە فکری ئەوە دابێ چۆن نانی رۆژانەی دابین بکا . ،،، سادق لاریجانی ،، ئاخۆندی باڵادەستی هێزی ،دادوەری لە ئێرانی ئاخوندزەدە ، کە لە کۆبونەوەی بەرپرسانی دادوەری لە ئێراندا رەخنە لەو کەسانە دەگرێ کە دژی ئێعدامن !! لە وڕێنەکانیدا دەوڕێنێ و دەڵێ : دژایەتی لە گەڵ ئیعدام لە راستیدا دژایەتی لە گەڵ ئیسلامە !! . لە بەردەوامیدا ئاوادەڵێ ، ئێمە یەک ئیسلاممان زیاتر نییە ولای ئێمەش دەزگای دادوەری سەر بەخۆیە .
هەرکەس لە تاکی کورد هەرکەس لە مرۆوی ئایینی کورد بەتایبەت پێش نوێژی مزگەوتەکان لە باشور ئەگەر خۆیان فریو نەدەن زۆر باش دەزانن کە ئەو کەمتیارە چۆن دەئاخفێ . بۆمن ئەو شێوە ئاخاوتنانە هەم روونە وهەمیش ئاشنا بە باشی دەتوانم لێکی دەمەوە . ئەگەر قەرار بێ ئەو ئاخوندە (س، لاریجانی) کە خۆی بە نوێنەری خودا لەسەر عەرز دەزانێ و دەڵێ حوکمی ئیلاهی بۆ تاوانباران بە جێ دەگەیەنم ، بچێتە بەهەشت ؟! ولای پیاو خاسان، من بەبێ یەکو دوو لێکردن وبەپای پێخواسی رێگای دۆزەخ دەگرمە بەر خۆم لە باوەشی داوێم . .
ئەو سیاسەتی ئەو جەڵلادەیە، کە کورد نابێ گلەیی وگازەندەی لێ بکا ، بەڵام دەسەڵاتی کوردو دەسەڵاتی بنە ماڵەی بارزانی وشارۆن تاڵەبانی ئەوانە بە دۆست و یاوەری خۆیان لە قەڵەم دەدەن ! کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی دەستی شەیتانیان لە پشتەوەڕا گرێداوە . ئێمە دەزانین لە ڕێوڕەسمی موڕاسیمی زیارەتی ماڵی خودا (حەج) رۆژێک بۆ ئەوە تەرخان کراوە کە حاجی بەرد بە شەیتان دادەدەن وڕجمی دەکەن . لەوڵاتێکی وێنەی عەڕەبستان کە ژن مافی ئاژۆتنی سەیارەی نییە ئەو کارە ڕەوایە وکەسی لەسەر ناگیرێ .
ماوەی چل رۆژە چالاکوانی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردوستان لە زیندانەکانی بنە ماڵەی / کاوە کوژی پێنوس شکێن / ە کاندا دەستبەسەرن و چارەنوسیان نادیارە ، سەرەڕای ئەوەش ئۆخلۆکڕاتێکی وەک نێچیروان بارزانی دەفەرمێ :ئەوانە ئاژاوەگێڕن و دەبێ بە پێی یاسا مامڵەیان لە گەڵ بکرێ ؟ ئەو شیوە سیاسەتە، بەڕێوەبەرا نی وەکو کەرێکی وەستاو دەچن کە چاوەڕوانە داگیر کار دزکەرێکیان تێ وەشینێ تا وەڕێیان خا .
ئەو یاسایەی کە ئەو گزیرە خۆی پێ هەڵدەمسێنێ مەبەستی هەمان یاسایە کە لەکاتی خۆیدا باپیری بە ترۆرو کوشتنی شۆڕشگێڕی کورد بە ڕادەست کردنەوەی تەرمەکانیان بەڕێوەی برد تا بنە ماڵەی شای ئێران چەپڵەیان بۆ لێبدا . دەڵێن زەمان گۆڕاوە رەنگە ئەو گیراوانە رادەست نەکرێنەوە ، دەڵێم : بۆ ئەو دەسەڵاتە لەرزۆکە هیچ شتێک نەگۆڕاوە . لە لایەکی دیکەوە کەمپنشینەکانی کۆی سەنجەق زڕەگوێز کە لەسەر ئێسکو پرووسکی شە هیدان دەمەقاڵەیانە وێنەی کۆتەڵێکی بەردین متەقیان لێ بڕاوە و ئەوەندە ترسەنۆکن کە ناوێرن لەسەریان وەجواب بێن بونەتە شێری ژوورێ وڕێوی دەرێ .
لە ئەندام و لایانگرە کانیان دەپرسم ؟ قەت فکرو لەوە کردۆتەوە ئەگەر ئێوەش رۆژێک توشی زیندانەکانی دەسەڵاتی کورد ببن ؟ کەس هەیە لێتا ن بپرسێتەوە؟ هەتا کەنگێ نشینگەتان ئاوا ساردو سڕ دەبێ .جوابی خەڵکی رۆژهەڵا ت لەداهاتودا چۆن دەدەنەوە ؟
جەعفەر/ کەریمی / ١٢/١٢/٢٠١٣