سەرانی گۆڕان خۆیان لەگێلی دەدەن ونایانەوێ خۆیان یەکلایی بکەنەوە
Monday, 21/02/2011, 12:00
بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر داواکاری مسعود بارزانی ئەمرۆ لەهەولێر کۆبوونەوە.بەتەنها بەستنی کۆبوونەوەکە لەهەولێر بەسە بۆ ئاماژەی بنەماڵەی مسعودی خائین کەدەبێت ئەمان بەپیریانەوە بچن ،دەبوو بزووتنەوەی گۆڕان داوای بەستنی کۆبوونەوەکەی لەسلێمانی بکردایەو دەسەڵاتدارە بەعس ئاساکانی هەردوو بنەماڵەی خائین ڕووبەڕوی میللەت بکەنەوە کەداخۆ میللەت داواکاری چیە،دەبوو بهاتنایەتە سلێمانی بەر لەهەموو شتێك داوای لێبووردن لەخەڵکی شار بکەن بەرامبەر ئەو بێ کەرامەتیەی کردوویانەبەرامبەر ئەمشارە مەگەر هەر بەعسیەکان وایان کردبێ،بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان هێشتا دووکەڵی بارەگا سووتاوەکەی لەهەناوی هەڵسوڕەوەکانی هەولێریدایە بەرەو ڕووی بەعسیەکانی مسعودی خائین ڕۆیشتن
خەڵکی چەندین ساڵە هاوارو دادو بێدادیەتی لەدەست ئەم بەدڕەوشتانەی هەردووبنەماڵەی خۆفرۆش وتین و بەخوێنی گەنجانی سلێمانی،هاواریەتی بۆ گۆڕان کەهەردانیشتنێك لەگەڵ ئەم ىەعسیانەی جلال ومسعودی خائین بێسودەوتەنها بۆ کات کوشتنە،ئەمانە کەوتون بەسەر کەیف وسەفای پارەی میللەت وئامادەنین بەخۆشی تەسلیم بەئیرادەی گەل بن،ساڵانێکە خەڵکی دڵسۆز هاواریەتی لەپیلانەکانی ئەم خائینانەی تاڵەبانی مسعود بۆ لەناوبردنی دەنگە ئازادەکان وگۆڕان،هاوارمانە ئەم دزووجەردانە بەردەوام لەڕگەی دەزگا جاسوسیەکانەوە چاودێری خەڵکە ئازادەکان وئوە دەکەن ،بەڵێم ئێوە داوای مانەوەی دەزگا جاسوسیەکان دەکەن
بەپێێ هەواڵەکان دانیشتنەکە بێ هیچ ئەنجامێك کۆتایی هاتووە دیارە ئەمەش پیلانی خۆیانە بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکان ،مەگەر نازانن ئەو چڵکاوخۆرانەی ئێوە لەگەڵیان دانیشتوون ناتوانن بەبێ هەردوو خائینی خۆفرۆش جلال ومسعود هیچ بڕیارێك وگفتێك بدەن،ئەی نازانم ئێوە کەی بەهۆش خۆتان دێنەوە وخۆتان وخەڵکی نەخەڵەتێنن چاوەڕێی ئەوە دەکەن لەدوای کوژرانی سێ گەنجی شارەکەمان ژمارەی کوژراوەکان زیاد بکات یان چاوەڕێی ڕاپەڕینی سەرتاسەری دەکەن وئەوسا بێنە مەیدان وهەروەك چۆن سەرەك جاشە خۆفرۆشەکانی سەردەمی بەعس ئێستا لافی کوردایەتی لێ ئەدەن وئەڵێن ئێمە پەیوەندیمان بەشۆڕشەوە هەبووە ئێوەش بۆ کورسی دەسەڵات بڵێن وەڵا ئێمە لەژێرەوە سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکەمان ئەکرد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست