کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با پێکه‌وه‌په‌یمانی سیڤه‌ر وه‌بیرئه‌وروپاییه‌کا‌ن بهێنییه‌وه‌‌

Tuesday, 26/05/2009, 12:00


هه‌موو له‌ باوه‌ڕه‌داین، که‌ که‌سێکی سیاسی نیه‌ که‌ ئاگاداری ئازارو مه‌ینه‌تیه‌کانی گه‌لی کورد نه‌بێت، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ش خودی ئه‌ورپیه‌کان به‌شێکن له‌و هۆکارانه‌ی که‌ گه‌لی کوردیان به‌ ئه‌مڕۆ گه‌یاندوه‌.
له‌ ڕاستیدا ڕه‌نگه‌ وا تێبگه‌ین، که‌ ئه‌وروپیه‌کان هه‌مویان دوژمنی سه‌رسه‌ختی گه‌له‌که‌مانن، له‌ڕاستیدا وا نیه‌ و ڕه‌وا نیه‌ که‌ زه‌ربێک به‌سه‌ر هه‌رهه‌مویاندا بهێنن، چونکه‌ زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ تا ئه‌م چرکانه‌ش ئه‌وروپی هه‌یه،‌ که‌ 1000ران پشتی هه‌ر ئه‌وروپی بوه‌و هه‌یه‌‌، که‌چی ئێستا چه‌کی له‌شاندایه‌و بۆ ڕزگاری گه‌لی کورد و گیانی خۆی پێشکه‌ش به‌ گه‌له‌که‌مان کردوه‌، قه‌ندیلیش بینه‌رێکی زیندووی ئه‌و بانگه‌وازه‌یه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کارڵبلید 15ی6ی1949 سه‌رۆکی پارتی مۆدێرات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای سوید، ده‌ها ئاکچیه‌یی (بورسسه‌) له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵه‌ فاشته‌کانی تورکدا هه‌یه.
به‌ کورتی سه‌رجه‌م پارته‌ کلاسیه‌کیه‌کانی سویدو هه‌موو ئه‌روروپاش که‌ هه‌میشه‌ بریتین له‌ سۆسیال دیموکرات، پارتی گه‌ل، پارتی کرستیان دیموکرات بۆچوونی نازیانه‌یان هه‌یه‌ و هه‌میشه‌ دژی گه‌لانی دیکه‌ هاوده‌نگی چه‌وسێنه‌ران بوون.
به‌ڵام چه‌په‌کان که‌ جاران پارتی کۆمه‌نیستی سویدی یا ئه‌وروپی بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته‌ تازه‌یه‌ که‌ نازناویان پارتی ژینگه‌یه‌، جیاوازی ناکه‌ن له‌ نێوان مرۆڤه‌کاندا، بۆ پارتی ژینگه‌و چه‌پ فه‌رقی سه‌ر ڕه‌ش یا سه‌ر زه‌رد نیه‌، هه‌رچه‌ندیش که‌ ئایلۆجی پارتی ژینگه له‌ سیستێمی سه‌رمایه‌دای په‌یڕه‌وه‌ی ده‌کات.
سۆسیال دیموکراته‌کان گورگه‌له‌ن له‌ پێستی مه‌ڕدا، ئه‌وان به‌ زمان هه‌میشه‌، خۆیان به‌دۆستی گه‌لان پیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌. بۆ نموونه یاسای سویدی چه‌ک فرۆشتنی نایاسیی کردوه‌ به‌ ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ کێشه‌یان تێدایه‌‌، واتا بۆ ئه‌و ووڵاتانه‌ی که‌له‌ جه‌نگدان، که‌چی ڕپۆرته‌ێکی سه‌ر به‌ هه‌فته‌نامه‌ی پرۆلیتار له‌ناو گه‌رمه‌ی تۆپبارانه‌کانی ئێران و عێراقه‌وه‌ وێنه‌ی بۆ هه‌فته‌نامه‌ی پرۆلیتار نارد، به‌به‌ڵگه‌وه‌ که‌ زۆربه‌ی تۆپه‌کانی عێراق له‌هه‌مان کاتدا ئێرانیش تۆپی دوورهاێژی سویدی بوون.
جگه‌له‌وه‌ش به‌هه‌مان شیوه‌ کارخانه‌ی چه‌کسسازی بۆفۆش،چه‌کی فرۆشتوه‌ له‌کاتی کێشه‌ی نێوان هند وپاکستان. ئه‌گه‌ر له‌ گۆگله‌ بنووسی (بۆفۆش سکانداڵ) هه‌زاران ئه‌رتیکلت ده‌داتێ له‌وباره‌وه.
بۆیه‌ سۆسیالدیموکرات کورد واته‌ی ناوی زل و دێی وێرانه‌. سوسیال دیموکراته‌کان راستگۆ نین ئه‌وان کۆپیه‌یه‌کی سیسته‌می کۆیله‌داراین به‌ڵام له‌ قاڵبێکی مۆدرێرندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا له‌نیو ئه‌ورپیه‌کاندا زۆرن ئه‌وانه‌ی دۆست هاوخه‌می گه‌لانی چه‌ساوه‌ن، زۆرن ئه‌وانه‌ی که‌ دژی ده‌سه‌لاتدارانی خۆیان ده‌جه‌نگن بۆ هاوپشتی گه‌لانی جیهان، بۆ نموونه‌ ده‌بینن له‌ کاتی کۆبونه‌وه‌ی زلهێزه‌کاندا ده‌ڕژێنه‌ سه‌رشقامه‌کان و په‌لاماری پۆلیس داموده‌زگاکان ده‌ده‌ن.‌‌‌‌
دووباره‌ به‌کورتی، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌کانی په‌یمانی سیڤه‌ر کارێکی ئه‌سته‌م نیه‌، چونکه‌ که‌سایه‌تیه‌کی چالاکی کورد کاک ڕێبوار حه‌سه‌ن، که‌ کوردێکی باشووری کوردستانه‌و ئێستا هه‌ڵبژێردراوی پارتی ژینگه‌ی سویده‌ بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورپا، ئه‌و به‌ڵینه‌یداوه‌.
پارتی ژیگه‌ی سویدی ساڵی 1981 هاتۆته‌ گۆڕپانی خه‌باته‌وه‌، بۆیه‌کمجاریش ساڵی1988 توانی ئه‌و ڕێژه‌ ده‌نگه‌ به‌ده‌ست بهێنێ که‌ بگاته‌ په‌رله‌مانی وولاتی سوید. پارتی ژینگه‌ پێشینه‌ی خۆی یا ئیلهامی ڕیخراوه‌که‌یان له‌ پاراستنی ژینگه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، به‌ واتایه‌کی دیکه‌ ئه‌وان دژی هه‌موو جۆره‌ چه‌کێک له‌ هه‌وڵیخۆیاندان که‌ نایاسایی بکرێت، تا ده‌گاته‌ چه‌که‌ کۆکوژه‌کان. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا پارتی ژینگه‌ی سویدی هاوپشتی داوای ڕه‌وای مافی جاره‌نووسی هه‌موو گه‌لانی جیهاندایه‌. ده‌با پێکه‌وه‌ دوور له‌ بیری ته‌سکی حزب حزبێنه‌ کاک ڕیبوار بگه‌یه‌نییه‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ده‌نگدانت به‌ کاک ڕێبوار حه‌سه‌ن ده‌نگ دانه‌ به‌ زیندووکردنه‌وه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە