یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان بەرەو گۆڕستان
Monday, 24/09/2012, 12:00
لەناوهەرحیزبێك ئەگەرسیستەمومەركەزییەت نەبوبێگومان ئەم حیزبە بەرەونەمان دەچێت.ئێستالەناویەكێتیى نیشتمانیى كوردستان سیستەمومەركەزییەت نەماوەبەرپرسەكان بەپێى میزاجى كەسێتى خۆیان كاردەكەن ، لەمانگى 1/2012ژمارەیەك لەكادیرانى یەكێتى نیشتمانیى كوردستان خانەنشین كراون . ژمارەیەكیشیان مابون كە (500)كادیردەبێت و فایلەكانیان لەمەكتەبى ڕێكخستنەتاكوئێستاش تۆزى لەسەركەوتوەوكارى تیانەكراوە . دەنگۆیەكى والەناوكادیران بڵاوبۆتەوەگوایەلێپرسراوى مەكتەبى ڕێكخستن (ڕەفعەت عبداللە)لەگەڵ خانەنشین كردنى كادیردانیە . لەلایەكى تردەڵێن وەزیرى پێشمەرگە(شێخ جعفر) لەگەڵ خانەنشین كردنى كادیر دانیە. كەئەم (500)ناوەى تاكوئێستابۆیان نەكراوەسەرجەمیان ساڵى لەدایك بونەكانیان شمولى خانەنشین كردن دەكەن وەك ئەوانى پێشوكەخانەنشینكران.سەرجەم ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى بەپلەى وەزیرو دەرەجەى وەزیرو ئەندامى پەرلەمان خانەنشین كراون كەلەناوخەڵك پێیان دەڵێن پلەتایبەتەكان.بەڵام بچوكترین ماف بەكادیرەكانیان نابینن كەزۆرینەى تەمەنیان لەناویەكێتیى بەسەربردووە . گوایەلێپرسراوى مەكتەبى ڕیكخستن لەگەڵ خانەنشین كردنى كادیردانەبوەوهەربۆیەش ئامادەنیەئەم(500)فایلەى تربۆحكومەت بنێرێت بۆخانەنشین كردن . لەناوكادیرانى یەكێتیى واباسدەكەن كەگوایە ڕەفعەت عبداللە دژى خانەنشین كردنى كادیربووە. ئەگەركاربەسیستەم بكرێت و سیستەم لەناویەكێتیى مابێت دەبێت كاربەمیزاجى كەسێتى نەكرێت وەك جەنابى ڕەفعت عبداللە كارى پێدەكات.بەڵام وادیارەسیستەم و مەركەزییەت لەناویەكێتیى نەماوەوكاربەمیزاجى كەسێتى دەكرێت هەروەك لەخانەنشینكردنەكەشداوایان كرد.لەلایەكى تریش تاوانى جێگرى سەرۆكى حكومەتیشى تێدایە (عمادئەحمەد) ئامادەیەسەردانى مالە سواڵكەر بكات و لێیان بپرسێت و خۆى بەكارى لاوەكى خەریك كردووەكەكارى ئەونیەبەڵام ئامادەنیەلەكادرەكانى حیزبەكەى بپرسێت عمادئەحمەد لەنزیكەوەئاگادارى پڕۆسەى خانەنشین كردنى كادیرانەخۆشى چەندین جارقسەى تیاكردووەبەڵام قسەكانى ناوبراو بەشێوازێكى كردارى نەبووە تەنها(عبرعلى ورقە)بووە.نەبونى سیستەمومەركەزییەت و یەكترنەخوێندنەوەى ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و یەكترقبوڵ نەكردن و كاركردن بەپێى میزاجى كەسێتى یەكێتیى نیشتمانیى كوردستان دەبات بۆگۆڕستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست