" لە بیرت ناکەم "
Thursday, 16/01/2014, 12:00
چاو لە گوڵە شللێرە کەن
چۆن کڕنۆش دەبا بۆ سروشتی کوردوستان
بڕواننە وەنەوشە
چۆن گوێ دەداتە مۆسیقای لێواری جۆبارەکان
گوڵە گەزیزە م ببینن
لە وەرزی بەهاردا
چۆن دەڕازێنێتەوە کەندولەندان
وەرن سەفەربەر بن بۆ وڵاتێک
کە بەرد بە بەردی
رەوز بەرەوەزی هاوار دەکا
بۆ رزگاری نیشتمان
بچنە سەر لوتکەی بەرزی کێوەکان
گاوارەی سورن
بۆ رەمز وڕازی خوێنی شەهیدان .
جەعفەر / کەریمی
تورکو/فەنلەند
٣٠/٦/١٩٩٧
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست