ڕاستى راپۆرتەكەى كوردستان پۆست ئاشكرابوو: دزەكانى نەخۆشخانەى كۆمارى ڕاست دەرچوون
Thursday, 13/08/2009, 12:00
دواى ئەوەى لە 1/8/2009 راپۆرتێكم لەسەر نەخۆشخانەى هەولێرى فێركارى (كۆمارى) نوسى, سەبارەت بە ئاشكرابوونى باندێكى دزى لە نەخۆشخانەكە و لە سایتى كوردستان پۆست بڵاوم كردەوە, زیاتر لە 15 ڕۆژە بڕیارم دا كە بەدواداچونێكى ڕۆژنامەوانى لەسەر بكەم كە ئایا تا چەند لێژنەى لێكۆڵینەوە بێدەنگ ماوەتەوە ودزەكانیش هەرلەجیگاى خۆیان ماون و ڕاستیەكان بەبەر چاوى دەسەلاتدارانى حكومەتە بازرگانەكە وحزبى گەندەڵكاران ئاشكرا بكەم , دواى چوونم بۆ ناو نەخۆشخانە وەك ئەركى ڕۆژنامەنووسى خۆم بەوردى كەوتمە پرسین , گەیشتمە ئەوەى كە لێژنەى لێكۆڵینەوەكە بریارى دەركردنى بەرپرسى كۆگاى داوەو هیچ سزایەكى بۆ كریكارەكان و بەڕێوەبەرى ژمێریارى نەداوە سەبارەت بە بردنى پارەى ئۆكسجین , لێرەدا تەنها سزاكە بەر بەرپرسى كۆگا كەوتووە ,وە یەكێك لە هاورێیانى بەرپرسى كۆگا ووتى ,ئەمە غەدرێكى زۆر گەورەیە لە بەرپرسى كۆگایان كردوە ڕاستە پارەى بردوە بە ڵام بەتەنها نەبووە دەبوایە ئەوانى تریش هەمان بڕیاریان بەسەردا پسەپێنرایە چونكە ئەوانیش لەبردنى پارەى ئۆكسجین بەشدار بوونە , بەلام ئەوانى تر لەبەر ئەوەى خزم و ناسیاوى سەرۆكى لێژنەیە كە دەكاتە (یاریدەدەرى بەرێوەبەر) هیچیان لێنەكراوە. , لەپاشاندا دەرەنجام ئەوەم بۆ ڕوون بۆوە كەلێژنەى لێكۆڵینەوە بریارى خۆى داوە بە دەركردنى بەرپرسى كۆگاو كەچى سزایەكى هاوشێوەى بەرامبەر بە بەشداربوانى تر نەداوە بەڵام بەگوتەى هاورێكەى بەرپرسى كۆگا :ئەم جۆرە بریارە تاك ڕەوانە دراوە لەلایەن سەرۆكى لێژنە كە (یاریدەرى بەرێوەبەرە), لێرەدا دوو ئەندامەكەى لێژنەى لێكۆڵینەوە چۆن بەناكۆكى ماونەتەوە لەگەڵ سەرۆكى لێژنە هەرواش گومان دەكرێت كە ناكۆك بن لەسەر ئەم بریارە , . بۆیە بلاوكردنەوەى راپۆرتى لەم جۆرانە راستیەكان ئاشكرا دەكەن بەرامبەر بەحزب كە ئەو جۆرە گەندەڵ ودزانە دەكاتە بەرپرسى حكومى پاشان نازانن چیان لێبكەن ولەلایەكى ترەوە دەبێتە سەرخستن و ڕاست بێژى(كوردستان پۆست),ئەمە یەكێكە لە دەزگا تەندروستیەك لەنێو كۆمەلێَك دەزگاى تەندروستى سەر بە حكومەتى هەولێر , هێشتا كۆمەڵێك باندى تر ماون جگە لەم نەخۆشخانەیە ئیتر لەمەولا (ڕزگارى و راپەرین و لەدایك بوون و ....... هتد) بڵاو دەكەینەوە . كە بەناوى نەخۆشخانەی مرۆڤ دۆست(كە كەسانى گەندەڵ و دز بەڕێوەى دەبەن) ئاشكرایان دەكەین .وبەرامبەر بە گەلى كورد ریسوایان دەكەین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست