پارتیی سوکایەتیی بە سەرۆکی پەرلەمان دەکات و ناهێڵێت باسی گرتنی ئەندامانی رێکخراوەکانی سەر بە (PKK)بکرێت
Wednesday, 21/05/2014, 12:00
1833 بینراوە
رۆژێك دوای گرتنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری و ڕۆژنامه‌نوس و ڕێكخراوه پیشهیهكانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان، ئەو هەواڵە کوردستانپۆست بە درێژی بڵاوی کردەوە، (
کلیکی ئێرە بکە) بە دوایدا وهفدێیكی په‌چه‌ده‌كه و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستانی
پەیوەندیی بە سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دەکەن، کە سەر بە بزوتنه‌وه‌ی گۆرانە، ئەویش بڕیار دەدات چاوی پێیان بکەوێت و پێشوازییان لێ بکات، نوێنه‌رانی پهجهدهكه و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی باجی میوانداری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشیان پێدەبێت، كه‌چی دوایی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ئاگاداری پاراستن ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانیش له ڕێگادا ده‌یان گێرنهوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێرێک زیندانییان دەکەن و جنێوی سووکیان پێ دەدەن، سەرچاوەکەی کوردستانپۆست وتی، ئیستا بەو شێوەیە هەواڵەکە بڵاودەکەنەوە، کە لەوە زیاتر هیچی تیریان لێنەکردوون، بەڵام لە راستییدا لە لایەن ئەو پاسەوانانەوە لێشیان دراوە، بەڵام پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) پێی خۆش نییە ئەمە دەم راگەیاندنەکان بکەوێت گوایە لە سەر هەیبەتیان دەکەوێت. سەرچاوەکە وتی ئەمە سووکایەتییشە بە بزووتنەوەی گۆڕان، کە پارتی دەیەوێ ئەو پەیامەش بەوان بدەن، کە ئێوەش هیچتان لە یەکێتیی زیاتر نییە، سەرۆکی پەرلەمان کە سەر بە ئێوەیە، ئێمە سووکایەتیی بە ئێوەش دەکەین و لێرەوە سنوریش بۆ ئێوە دادەنێین، شایانی باسە دوای گرتنی ئەو وهفدانەی په‌چه‌ده‌كه و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستانی، دوو په‌رله‌مانتاری گۆران لای به‌رێوبەری پۆلیسی هه‌ولێر هه‌وڵی ئازادكردنیان بۆ ده‌ده‌ن، ئەو بەڕیوەبەرەش په‌یوه‌ندی به عسمه‌ت ئهرگوشییەوە ده‌کات، لە وەڵامدا ئەرگوشی دەڵێت ئازادیان بكه‌ن، بە مەرجێک ده‌بێت كهلو په‌له‌كانیان لهبارهگاكان لابده‌ن چونكه باره‌گاكانیان پێ ناده‌ینه‌وه.
سەرچاوەکە وتی تەنانەت پارتی رازیی نییە گرتنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری و ڕۆژنامه‌نوس و ڕێكخراوه پیشهیهكانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان لە پەرلەماندا باس بکرێت، ناشیانەوێت ئه‌و دۆسیه له‌په‌رله‌مان باس بكرێ به‌ڵكو دەڵێت نابێت پێشوازیشیان لێبكرێت
به‌مه‌ش پارتی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا سوكایه‌تییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه‌ی گۆران له‌ناو په‌رله‌ماندا كرد و پێیی گوت تۆ لێرە كارمه‌ندی نه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
کلیکی ئەو دوو لینکەی خوارەوە بکە و به‌شێكی تر له‌و زانیاریانه بخوێنەرەوە:
١)
له‌ناو حه‌ره‌مى په‌ڕله‌ماندا هه‌وڵى ده‌ستگیرکردنیان درا٢)
نوێنه‌رى ئه‌و لایه‌نانه‌ى هێرشیان کرایه‌سه‌ر ڕێگرییان لێده‌کرێت بچنه په‌ڕله‌مان