ئەڵێن پێكەنین بۆ دڵ باشە دە ئێوەش بەمە پێبكەنن
Thursday, 11/11/2010, 12:00
جارى وایە كە بابەتێك دەخوێنیتەوە , بێجگە لەوەى سودى لێ نابینى كەچى تێر‌و پڕیش پێكەنیت دێت و گاڵتە بەو ئەقڵیەتە دەكەیت كە شتى وا بڵاو دەكاتەوە , لە سایتى ئاوێنەدا دەقى چاوپێكەوتنێكم خوێندەوە كە لەگەڵ ئەو مەحمودە سورەدا كرابوو كە ئەندامى مەكتەب سیاسى پارتیە ,ئێوە سەیرى ئەم قسەیە بكەن كە ئەڵێ ((ئاوێنه: سه‌رۆكی هه‌رێم دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆمه‌ڵێك حاكمی ته‌كلیفكرد له‌سه‌ر فایلداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی بۆ ئاماده‌بكه‌ن. ئه‌و فایلانه ته‌واو بون‌و درایه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم. ئایا ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌وكه‌سانه‌وه هه‌یه كه له‌ناو پارتین ئیجرائاتیان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، ئایا پێشبینی ده‌كه‌یت بابه‌تێكی له‌م شێوه‌یه له‌كۆنگره‌دا بوروژێندرێت؟
مه‌حمود محه‌مه‌د: بۆ زانیاریت له‌سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان جێگه‌ی خۆشبه‌ختییه كه كه‌سێك نییه فایلدار بووبێت. هه‌ر بۆ زانیاریت له‌وانه‌ی پارتی بۆخۆی له‌هه‌موو حزبه‌كان زیاتر فایلی كه‌وتبێته ده‌ست. ئه‌وه‌شمان له‌یه‌ك دوو شوێن راگه‌یاندووه كه بۆئێمه جێگه‌ی فه‌خرو شانازی بووه كه تا ئاستی زۆر نزمیش له‌كادری ئێمه نه‌یان توانییوه له‌خشته‌ی به‌رن‌و به‌و شێوازه سودی لێوه‌بگرن. بۆیه فایلێك نییه به‌رانبه‌ر براده‌رانمان که‌له‌كۆنگره ته‌رحبكرێت.)) كەس هەیە بەمە پێكەنینى نەیە ت , با قسەیەكیش بۆ دز بكەین , منیش لەگەڵ كاكە خولەدام فایل بۆ خەڵكى تازە ئەكرێتەوە , كەسێك , حیزبێك , سەرۆكێك خۆى داهێنەرى جاشایەتى بوبێت لە كوردستان ئیتر فایلى بۆ چیە ؟ فایل بۆ كەسێكە بە دزیەوە جاش بوبێت و خیانەتى كردبێت وەكو ئەوانەى یەكێتى , بەڵام ئێوە لەوەتى هەن لە زەمانى مەرحومى مەلا مستەفاوە هەر جاش بوون , ئەو فایلى بۆ هەموو تان كرد ئیتر چ پێویستان بە فایلە , ئەو پێش ئەوەى بمرێت فایلى بۆ پارتى كردبوو , ئیتر ئۆتۆماتیكى هەر كەسێك پارتى بێت دەچێتە ئەو فایلەوە , ئێوە ئەوەندە بێ شەرم بوون , هەر بە ئاشكرا جاشایەتیان كرد , ئیتر فایلتان بۆ چیە ؟ فایل بۆ پیاوى وەكو ئێوە عەیبەیە , درۆیەكى ئەم خولە سورەم پێ ناخۆشە ئەڵێت تا ئاستى زۆر نزمیش نەیان توانیوە كادرى ئێمە لە خشتە بەرن , ئەمەش جوانە, من وا تێ گەیشتوم ئەم خولە سورە مەبەستى ئەوە بوبێت كەس لە سەركردایەتى و ئاستە نزمەكانیش فایلى كوردایەتیان نیە ,هەر واشە چونكە ئەو كەسەى پارتى بوبێت و 31ى ئابى قبوڵ كردبێت ئەوە بە فایل و بێ فایلیش جاش كوڕى جاش بوە , ئیتر لە سەرۆكەكەتانەوە تا لایەنگرێكتان , ئەمە قسە هەڵناگرێ , ئێوە فەوجێكى جاش بوون , ئێوە لە دواى ڕاپەڕینەوە هیچتان لەو فەوجە سوكانە كەمتر نەبوو كە سەر بە بەعس بون , هیچ جاش و موستەشارو مەفرەزە خاسەیەك فایلیان نەبوو , ئێوەش لەو بابەتە بوون بۆیە فایلتان نەبوە , ئەوەندەى من بزانم ئێوە سەرۆكەكەتان جاش بوو , ئێوەش لاى سەرۆك ناونوس كرابون و هەویەداڵەكەتان هەبوو ئیتر چ پێویست بە فایل ئەكات , فایل تەنها بۆ ئەوانە كراوە كە بە دزیەوە , خیانەتیان لە میللەت كرد‌و سەر شۆڕیان قبوڵ كرد و بە ناوى پێشمەرگایەتیەوە جاشیش بوون , بەڵام ئێوە بە ئازایەتى سەرۆكەكەتان زۆر بێ شەرمانە جاشایەتى خۆتان كرد , ترستان لە كەس نەبوو , كەسێك ئەوەندە بێ ئابڕوو بێت ئیتر پێویستى بە فایل نیە كاكە خولە گیان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست