کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سلیمانی ویەکێتی باجی خیانەتەکانی تاڵەبانی دەدات !

Wednesday, 27/04/2011, 12:00






زۆربەی چاودیران سیاسی و ڕۆشنبیران باوەڕیان وایە ئەوبارودۆخەی کەسەرانی جەلالی وبەڵتەچیەکانی تاڵەبانی وبارزانی خوڵقاندوویانە بۆدەرباز کردنی پارتی بوو لەو مەئزەقەی کەپارتی دوای ١٧ خوێناوی تێکەوت بوو .وەک بینمان پاش تەقەکردن وشەهیدکردنی خۆنیشادەران لەلایەن جەندرمەکانی سەرۆکەوە ئەم پارتە چ لەناوەوە ودەرەوە توشی شکستێکی سیاسی ودبلوماسی گەورەبوو هەمووناڕەزایەکان لەئاست ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ڕەوەندی کوردیش لەدەرەوە ڕوبەڕوی پارتی وسەرۆکەکەی دەکرایەوە وەک بینیشمان سەرۆکی پارتی لەوماوەیەدا چەندین جار بۆڕزگاربوون لەو دۆخە لێدوانی بێبەرهەمی دەدا تابەڵتەچیەکانی ڕزگاربکات ئەوەی جێی تێڕمانانە لەپاش داگیرکردنی مەیدانەکانی ئازادی وسەرکوتکردنی خۆنیشاندان لەلایەن چەقوکێشەکانی تاڵەبانیەوە سەرۆکی پارتەهاوپیمانەکەی تاڵەبانی بیدەنگی هەڵبژاردووە ئەم بێدەنگیەیی بۆدووئامانجە یەکەمیان بۆ ڕزگاربوونی پارتەکەی وپیاوکوژەکانی بەرزانیە بۆیە دەبینن لەئێستادا شەقام وئوپۆزسێون داواکارییە هەنووکەیەکانیان کشانەوەی میلیشاکانی خێلە لەشاروشارۆچکەکاندا لەکاتێکداپێش ١٧حوزەیران داواکاریەکان دادگایی کردنی بکوژەکان بوو ئامانجی دووەم بۆ زیاتر لاوازکردنی پارتەهاوپەیمانەکەیەتی چونکە سەرانی پارتی لەوباوەڕەدابوون پەلاماردانی لقی ٤ بەدەستی هەندی لەکادیروسەرکردەی یەکێتی بووەبۆڕسواکردنی پارتی .
بۆچی سلیمانی ویەکێتی باج دەدەن .
ئەم مرۆڤە هەمێشە لەڕابردووی خۆی پەشیمانە لەچەندین لێدوان وچاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی وسەرچاوەی مێژوویدا پەشیمان بووە لەوەی ساڵانی ٦٤ بۆ ٧٠ خیانەتی لەمەلامستەفا کردوە لەساڵی ٨٤ پەشیمان بووەلەوەی شەڕی سەدام وسوپاکەی کردووە لەساڵانی ٨٦ پەشیمان بووە کەڕۆژانێک پێشمەرگەکانی شەڕی ئاخونیدەکانی کردوە بۆیە تاڵەبانی بۆ ئەم پەشیمانیانیە نەهاتوە وەک هەموو سیاسیەک دورکەوێتەوەلەکایەسیاسیەکان بەڵکو بەپێچەوانەوە باجەکەی پارتەکەی وجەماوەری ژێردەستەڵاتی حیزبەکەی باجەقورسەکەیان داوە ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ئەوڕۆژانەی کەجەلالیەکان لەبەکرەجو بوون لەکاتیکدا ئەوان شەڕی مەلایان دەکرد بەڵام شیوعیەکان سلیمانی زیاتر قوربانی دەستی جەلالیەکان بوون لەسلیمانی وشاروشارۆچکەکانی دەوروبەری .
کاتی پارتی وبەرزانی ئاش بەتاڵیان بەشۆڕشی کوردکرد کۆمەڵەوسۆشیالستی ئەوسەردەمە شۆڕشی نوێ یان هەڵگیرساندەوە ئەوسەردەمەشتی نەبووبەناوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەم ناوەو کەخودی تاڵەبانی پێشنیاری کرد بووبەگەورەترین ماڵوێرانی بۆ شۆڕش وخەلكی کوردستان لەکاتێکدا تاڵەبانی سەفیری بەرزانی بوو بێ ئاگابوو لەڕووداوەکان بەبێ هەڵسەنگاندی ڕابردووی ودەوری خراپی ئەم مرۆڤە لەشەڕی ناوخۆو کورد کوشتندا ناوی حیزبەکەی وخۆی سەپینرا بەسەر ئەم شۆڕشەدا کەڕۆشنبیرەکانی شارو زەحمەت کیشانی لادێکان بەرهەمیان هێنا بۆیەدەکرێ ئەوە بڵێن گەورەترین هەڵەی سیاسی نەوشیروان مستەفا هێنانەوەی تاڵەبانی و تێکەڵ کردنی جەلالیزم بوو بەم شۆڕشەنوێیە لێرەشدا ئاماژە بەو باجانەدەکەم کەشۆڕشی نوێ بەهۆی جەلالیزمەوە توشی هات .
کارەساتی هەکاری هەرچەندە نابێ بەپاساو بۆ سەرانی ئاش بەتاڵ کەبەوشیوە وەحشیگەرایە قەتڵ وعامی پێشمەرگەبکەن بەڵام ئەگەر ئەم ناوە بەدەربوایە لە کۆمەڵە وسۆشیالست دڵنیام کارەساتەکە بەوشێوەیە نەدەبوو ئەگەر پەیوەندی تاڵەبانی و ئەسەد نەبوایە پێشمەرگە کاری بەهەکاری نەبوو سەرانی قیادە موقەتەش هەرچی قینی جەلالیە بەوپێشمەرگانەیان نەدەڕشت
ئەم کارەساتە بووبەهەوێنی دروست بوونی شەڕێکی ناوخۆ وجیابوونەوەی باڵێکی سەربازی بەهێزی حسک لەیەکێتی بەردەوام بوونی شەڕی براکوژی شاخ جارێکی تر جەلالیزمی بەرەو باوەشی بەعسیەکان بردەوە دەرگایی مفاوەزات وڵاکرا لەڕێ دۆستەدێرینەکەی تاڵەبانیەوە واتە موسڵع ساڵع جەڵالیەوە هەمووشمان ئەوسەردەمانە دوای مفاوەزاتمان لەبیرە چۆن گەنجان وڕێکخستنەکانی کۆمەڵە لەشارو شارۆچکەکانی کوردستان بەگشتی وشاری سلیمانی بەتایبەتی بوون ئاشکرابوون زۆربەی گەنجانی سلیمانی لەقەسابخانەکانی ئەبووغریب وموسڵ وئەمنەکەی سلیمانی گولەباران ولەسێدارەدران لەڕۆژێکدا ٤٠مناڵی سلیمانی گولەباران کرد بۆیە لەجێ خۆیەتی ئەوە بڵێم ئەگەر سەرسەریەکانی جەڵالی وەفایان هەبوایە بۆئەو شەهیدانە وهەمووشەهیدانی نیشتیمان هەرگیز ڕۆحی سلیمانی وهەڵبجە وگەرمیانیان ئازار نەدەدا .
وەک لەسەرەوەئاماژەمان پێدا ئەمڕۆ جەنەڕاڵە عەوامەکانی جەلال دەیانەوێ دڵی ئاغاکەی سەری ڕەشیان ڕازی بکەن بۆیە ئەوەی لەسلیمانی و گەرمیان و پشدەرو هەڵبجە دەگوزەری خیانەتە لە هەموو ئەوانەی لەپێناوی ئازادی دا شەهید بوون لەکاتێکدا دەبیین ئەوانەی کەدەنگی ناڕەزیان هەڵبڕیووە زۆربەیان بەتەمەنەکانییان زۆربەیان لەڕبردوودا کۆمەڵە و یەکێتی بوون گەنجەکان یان کوڕە شەهید ن یان کوڕە زیندانی وەک شێرەکەی مەیدانی ئازادی یادە لێرەوە ڕووی قەڵەمەکەم دەکەم هەموو ئەوانەی لەپێناوی ئازادیدا لەنیو کۆمەڵە و یەکێتی داباجیان داوە یەکێتی و سلیمانی ڕزگار کەن لەبەڵتەچیەکان .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە