پارتی جارێکی‌تر هه‌ڕه‌شه له یه‌کێتی ده‌کات
Wednesday, 18/12/2013, 12:00
1153 بینراوە
پارتی له‌م ڕۆژانه هه‌موو هێز وتواناکانی خستۆته گه‌ڕ دژی پارێزگاری که‌رکووک د.نه‌جمه‌دین.هۆی ئه‌م دژایه‌تییه‌ش وه‌نه‌بێت شاراوه ونه‌زانراوبێت. هه‌رکه‌سێ که‌مێ پارتی بناسێت هۆیه‌که‌ش ده‌زانێت.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا شایانی باسه د.نه‌جمه‌دین مرۆڤێکی ڕۆشنبیره وکارکه‌ره وبه‌دڵسۆزی وڕێک وپێکی کاره‌کانی ئه‌نجامده‌دات، وه‌کوو که‌رکووکیه‌کان باسی ده‌که‌ن، وسه‌ر به‌یه‌کێتیشه ، ئه‌مه‌ش هۆی سه‌ره‌کی تووڕه‌بوونی پارتییه
پارتی نایه‌وێت که‌سێک به باشی ناو ده‌ربکات وچاکسازی بکات چونکه سیاسه‌تێکی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا ناگونجێت. پارتی ده‌یه‌وێت هه‌ر خۆی حاکم بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئاره‌زووی خۆی بدزێت، تاڵانبکات گه‌نده‌ڵی بڵاوبکاته‌وه هه‌موو خه‌ڵک وه‌کوو خۆی گه‌نده‌ڵبکات وهه‌موو خه‌ڵک کۆنتڕۆل بکات. حکوومه‌تێکی ڕاست گۆ وباش وچاکساز له که‌رکووک له‌گه‌ڵ حکوومه‌تێکی دز وگه‌نده‌ڵ له هه‌ولێر ناگونجێت.
میلله‌تی کورد هه‌مووی ئاگای له دژایه‌تیکردنی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانییه بۆ ساڵح موسلم وشۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان ، ئه‌وه‌ش چونکه ساڵح موسلم نه‌وتی کوردستان به موڵک وماڵی میلله‌ت ده‌زانێت وقه‌بووڵی نه‌کرد له سه‌ر داوای پارتی به‌تاڵانی به‌رێت وبۆ قازانجی تاکه که‌س هه‌رزانفرۆشی بکات. به‌رپرسانی هه‌رێم نایانه‌وێت هه‌رێمێکی چاکساز ونێشتمانپه‌روه‌ر له شان هه‌رێمه گه‌نده‌ڵه‌که‌ی خۆمان په‌یدا ببێت. چونکه ئه‌وه ئه‌و کاته ئیحراجیان ده‌کات. خۆشی له‌وه‌دایه پارتی د.نه‌جمه‌دین به‌کارکردن ته‌نها بۆ یه‌کێتی تۆمه‌تبار ده‌کات، ساڵح موسل به تاکڕه‌و ناو ده‌بات له کاتێکدا گه‌لی کوردستان ئه‌مانه به‌خه‌سڵه‌تی مه‌سعودبه‌رزانی ده‌زانن.
بۆیه پارتی ئارامی بڕاوه و‌ئێستا په‌نای بردۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه . پارتی نه‌جمه‌دین که‌ریم به موهه‌ندسی تێکدانی په‌یمانی ئیستراتیجی ناوزه‌د ده‌کات . پارتی له‌م ته‌شبیهه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه ، چونکه نه‌جمه‌دین که‌ریم دکتۆره ومزه‌وه‌ریش نییه پارتی ده‌بوایه بیگوتایه نه‌جمه‌دین دکتۆری بکوژی په‌یمانی ئیستراتیجییه به ده‌رزییه‌کی ماوه به‌سه‌رچوو . ئه‌مه‌ش زیاتر له گه‌ڵ باری سیاسی وته‌ندورستی هه‌رێمدا ده‌گونجێت. ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئاشکرای پارتییه بۆ یه‌کێتیی شکست‌خواردووی هاوپه‌یمان ، ئیتر گه‌یشته ئێسقان ، یان په‌یمان یان ترازان ، یان په‌یمانی ئیستراتیجی یان نه‌جمه‌دین که‌ریم. ئه‌مه گرتنی یه‌کێتییه له جێگایه‌کی هه‌ستیا‌ره‌وه وجووڵه‌ی ده‌بڕێت. پارتی ده‌زانێت یه‌کێتی کوێی دێشێت ، زۆر جار په‌نای بۆ هه‌مان هه‌ڕه‌شه بردووه وسه‌ریش که‌وتووه ویه‌کێتیش هه‌میشه سه‌ری شۆڕکردووه ، بۆیه‌ش به‌م ڕۆژه گه‌یشت.