سەبارەت بە هەواڵى (وەزارەتى ڕۆشنبیرى پارەى سەفەر و ڕابواردن بۆ دەزگایەکى وەهمى سەرفدەکات)
Saturday, 13/11/2010, 12:00
پاش ئەوەى لە (سایتى کوردستانپۆست) بابەتێکم بەناونیشانى (وەزارەتى ڕۆشنبیرى پارەى سەفەر و ڕابواردن بۆ دەزگایەکى وەهمى سەرفدەکات) بڵاوبۆوە و دواتریش (سایتى کوردلاو) بابەتەکەیان بڵاوکردەوە، من لەلاى خۆمەو ە بەبیویستم زانى هەواڵەکە بە درۆ بخەمەوە و دانى بیادە نێم هەواڵەکە ناراستە و مەبەستێکى تایبەت و شەخسى هەبووە لە گەیاندنى هەواڵێکى ناڕاست و هەڵبەستراودا.
جێى خۆیەتى داواى لێبووردن لە کاک (پۆڵا کاوە) بکەم کە ناوی هاتبوو و ڕاشیدەگەیەنم بەریزیان دوور و نزیک پەیوەندییان بەو شتانەوە نییە کە لەهەواڵەکەدا هاتبوو، هەروەها داواى لێبووردنیش لە گۆڤارى ووردبین دەکەم کە کاک پۆڵاکاوە خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەریەتى.
دووبارە داواى لێبووردنم بۆ ئەو بەڕێزە و بەهۆى ناڕاستى و بێبنەمایى هەواڵەکەوە. وە هیوادارم کەس نەکەویتە ژیر کاریگەرى غە رەزى شەخسیەوە تابکەویتە هەلەى واوە.
...لەگەڵ ڕێزمدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست