هەواڵێكی بەپەلە لەشارەوانی سلێمانیەوە
Monday, 03/01/2011, 12:00
هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و سەرجەم چین و توێژەكانی شاری سلێمانی لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ. لە ژورە داخراوەكانی ناو شارەوانی سلێمانی و رۆژی 30/12/2010 لەكۆتای دەوامدا لەپڕ ڕوداوێكی نادیار ڕودەدات لەناو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی. ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕەزای دەربڕینی سەرجەم فەرمانبەرانی بەشەكانی ناو سەرۆكایەتی شارەوانی. دواتریش فەرمانبەران دەست دەكەن بەمانگرتن و داخستنی ژورەكان و دێنە دەرەوە لەدژی دەركردنی بڕیارێكی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئەویش (خسرەو كەمال) . كە لە ژورێكی تەموموژاویدا بڕیاری لابردنی ئەندازیار (ئەحمەد رەشید) دەدرێت لە پۆستی بەڕێوبەری هونەری شارەوانی سلێمانی بۆ ئەندازیارێكی ئاسای. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر بەتوندی سزاش دەدرێت. ئەمەش نیگەرانی لای فەرمانبەران دروست كردوە.
هەروەها سەرجەم فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی داوای ڕون كردنەوە دەكەن لەم بڕیارە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو فەرمانە دەكەن. تائێستا زۆرێك لەفەرمانبەرانی ناو شارەوانی سورن لەسەر مانگرتن و ڕاگرتنی كاری هاوڵاتیان.
هەروەها لایەكی ترەوە پێدەچێت سەرجەم ئەندازیارانی ناو شارەوانی سلێمانی هەڵوێستنی توندیان هەبێ لەبەرامبەرم ئەم كارەدا.
فەرمانبەری هونەری ناوەند، لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی
چاوەڕوانی زانیاری زیاتر بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست