دوران كاڵكان: ئاكەپەودەوڵەت هەوڵدەدەن بەگەڕانەوەی ئەوانەی لەنێو رێزەكانی ئێمە هەڵهاتوون، نیشانی بدەن كە گروپی نوێ هاتوونەتەوەو بەم شێوەی�
Sunday, 08/11/2009, 12:00
ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان دوران كاڵكان لە لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فرات سەرنجی بۆ سەر خاڵی گرنگ ڕاكێشا.
كاڵكان سیاسەتی ئاكەپە دەچوێنێ بە سیاسەتی سوڵتان عبدولحەمید و دەلێ لە بنبەست بوونی پرۆسەكە زیاتر، گەمە و فرت و فێل لە ئارادایە.
كاڵكان ئەوەشی ووت كە گفتوگۆ كردن لە سەر پرسی كورد لەرۆژی دەی ئەم مانگەدا لە پەرلەمانی توركیادا گێرەشوێنیە، كە هاوكاتە لە گەڵ مردنی مستەفا كەمال و ڕۆژی شینی توركەكانە. كاڵكان دەڵێ گفتوگۆ لە سەر پرسی كورد لە ڕۆژێكی وا لە پەرلەمان، تاودانی شەپۆلی شۆڤێنیەت لە توركیا. ئەندامی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە دوران كاڵكان لە گەڵ ئەو بۆچونە نییە كە دەلێن دۆخەكە بن بەست بووە و دەلێ لە بن بەست بون زیاتر گەمە و فرت و فێل هەیە، هەر بۆ ئەوەش ئاكەپە وای نیشان دەدا كە پرۆژەیەك جێبەجێ دەكات، كە خۆشی پێ باوەڕ ناكات. كاڵكان ناولە سیاسەتەی ئاكەپەش دەنێو و دەڵێ سیاسەتی زۆرانبازی لە گەڵ گورگان كە سوڵتان عبدولحەمیدە. لە بەر ئەوەی كە سوڵتان عبدولحەمید لە مێژوودا كەرەسەی سیاسەتی دژبەری خۆیان زەوت دەكردو هەوڵێ دەدا وەها دژبەرەكانی پوچ بكات. دوران كاڵكان ڕایگەیاند لە بەر ئەوەی كە ئاكەپە بینی بە سیاسەتی ڕەت كردن و گوشار ناتوانێ شتێك سەرخات، دەستی بە سیاسەتی بەو ڕەنگە كرد، بە هەلوێستی رۆژانەو مایەپوچ كردنی كاروبارەكان لە پێناوی چارەسەری دا، ئەو سیاسەتەی خۆی لە سەر پێ دەهێلێ. كاڵكان دەلێ لە راستی دا سوود لە نەخشەی رێی رێبەری گەلی كورد عبدوڵڵائۆجەلان وەردەگرن و نەخشەی ڕی نادەنە رای گشتی، بۆ ئەوەی كە سیاسەتی پەكەكەی پێ پوچ بكەن، واتە دزی دەكەن، بە پێی ئەو پیلانەش، تاكتیكی كات بە فیڕۆ دان و سەرقاڵ كردن بە كاردێنن. دوران كاڵكان ڕایگەیاند كە زۆر كاتیان دەست نیشان كرد بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر پرسی كورد لە پەرلەمان و پێكیان نەهێنا و دەلێ ، دانانی رۆژی 10 نۆڤەمبەر بۆ گفتوگۆكردن لە سەر پرسەكە گێرەشوێنیە ، لەبەرئەوەی كە لە رۆژێكی وا دا هاوار و ئاوازی فاشیستانە زیاتر بەرز دەبێتەوە.
دوران كاڵكان دەلێ :ئیدی هەموو كەسێك لەباوەرەدایە كە ئەو كارە وەها بەرێوە ناچی و ناچێَتە سەر، هەر بۆ ئەوەش زۆر لایەنی دیموكراتی كە باوەریان بە ئاكەپە هەبوو ئێستا هەندێ مەرج دەخەنە ڕوو، بانگی سیاسەت و هەلوێستی رێكەوتن و تەندروست لە ئاكەپە دەكەن، بانگ لە ئاكەپە دەكەن كە خاوەن قسەی خۆی بێ، ناوەرۆكیان پڕ بكاتەوە و هەنگاوی كرداری بنێ. دوران كاڵكان لە دیدارەكەی دا سەرنجی بۆ سەر بابەتی دیدارەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا راكیشا و ووتی: پرسی كورد پرسی دەستەڵاتدارانی توركیایە، ئەوەشی چارەسەری دەسەپێنێ پەكەكەیە، دەستەڵاتدارانی باشوری كوردستان بۆ چارسەری پرسی كورد بەرێی ئاشتی و دیموكراتیانە پشتگیری دەدەن، حكومەتی ئاكەپە لە لایەك باس لە هەوڵی چارسەریەكی ساختە دەكات، لە لایەكی تر ئەرتەشی تورك بەردەداتە ئێمە، ئۆپەراسیۆنیش لە سەر گەل بەرێوەدەبات، دەچی بە دەستەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانیش دەلێ: دان بە كورددا دەنێم، پرسی كورد چارسەر دەكەم، ئەوە هەلوێستێكی دووڕووییە. كاڵكان ئەوەشی ووت كە پیلان و نەخشەكانی ئاكەپە نەك تەنیا لە دژی پەكەكە؛ بەڵكو لە دژی هەموو كوردە و داوای لە دەستەڵاتی باشوری كوردستانیش كرد كە ئەو راستیە باش ببینێ.
دوران كاڵكان باسی لەوە كرد كە چۆن پیلانێك هەیە لە پشت قسەكانی وەزیری ناوخۆی توركیا بەشیر ئاتاڵای كاتێ دەڵێ لە ماوەیەكی كورت دا گروپی 150 كەسی دێنەوە. ئەو گروپانەی كە ئاتاڵای باسی لێوەدەكات، هیج پەیوەندیەكانیان بە پەكەكەوە نییەو پیلانێكە بۆ هەڵخەڵەتاندنی كۆمەڵگەی توركیا. لایەنێكی تر ئەو پیلانە پەردەپۆش كردنی هەول و ئێرادەی گەلی كوردە بۆ پێشخستنی پرۆسەكە. ئەندامی كۆنسەی بەریوەبەری كەجەكە دوران كاڵكان دەلێ ئاگاداری وردیان لە بەردەستدایە كە هەندێ گروپی لە پەكەكە دابڕاون دەبرێنەوە توركیا.
كاڵكان ئەو گروپ و كەسانەی وشیار كردەوە كە نەكەونە نێو هەلوێستێكی واو و لە سەر هۆكارەكانی ئەو سیاسەتی حكومەتییش كاڵكان ووتی: لە سەر بانگی رێبەر ئاپۆ هەندێ گروپ چونەوە، بەڵام حكومەت وای نیشان دەدا كە گوایە ئەو گروپانە بە هەوڵی ئەوان چۆتەوە، بۆ ئەوەش دەیانەوێ كە كۆمەڵگەی كورد هەڵخەڵەتێنن و واش نیشان بدەن كە پەكەكە پاكتاو دەبێ، لە لایەكی تر بۆ ئەوەی كە پشتگیری لە كوردانەوە وەرگرن، دەلێن ئەو كەسانەی دێن دەستگیرناكرێن، بەڵام ئەو هەلوێستەیان بە هاتنەوەی گروپەكانی ئاشتی و پشێوازی كردنی بەشكۆی گەلی كورد تێك درا. هاوكات ئەوەشی ووت كە نیشاندانی چونەوەی ئەو گروپانەی لە پەكەكە دابڕاون، وەك ئەوەی گروپی نوێن دێنەوە، هەوڵی دروست كردنی ناكۆكیە لە نێوان كوردان دا. كاڵكان ئەو هەوڵەی وەك لاوازی ئاكەپە لە سیاسەت دا هەلسەنگاندو ووتی: ئەوە هەروا ئاسان نیە پێشتریش زۆر جار تاقیان كردەوە، بەڵام سەركەوتو نەبوون، گەلی كورد، لاوانی كورد، ژنانی كورد، ڕۆشەبیر و هەموو كورد زۆر باش دەزانن كە ئەوانە كێن و چین، ئەگەر حكومەتی ئاكەپە پێی وابێ كورد هەلدەخەلەتێنێ، وا نییە لە راستی دا خۆی دەخەڵەتێنێ، دەبێ بزانن كە گەلەكەمان یەكگرتوانە لە دژیان رادەوەستێ، ئەگەر حكومەت هەندێ گروپیش ببات، ئەو گروپانە ناتوانن لە هیچ شار و ناوچەیەكی كوردستان بێنە دەرەوە و بگەڕێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست