یەكگرتووى ئیسلامى: ماددە گەرایی یان رۆحانیەت
Saturday, 25/08/2012, 12:00
سیاسەت لەرۆژگاریی ئەمڕۆدا سەراپا كاركردنە بەتیۆرو شێوازیی ماكیاڤیلیزم،تائەو ئاستەى ئەوانەشى نەفرەتى لێدەكەن لەكانیاوەكەى ئەو ئاودەخۆنەوە."فەیسەڵ قاسم" بە رۆژهەڵاتیەكانى ئەووت:" خەڵكانێك هەن سوارى شەمەندەنەفەر دەبن،پارەش نادەن،كەدادەبەزن جنێۆ بەشۆفێرەكەش ئەدەن".تاكى شەرقى بەگەورەو بچوكیەوە كۆمەڵگایەكى مەست و سەرخۆشى لێ درووستبووە بە داهێنانەكانى رۆژئاوا.مەبەستمان لەرۆژهەڵات و رۆژئاوا تەنها جیاكارییە جوگرافیەكەیە.ئەگەرنا هەموو نەوەى باوكە ئادەمن و خاوەن هەست و هۆشن.بەڵام ئەمرۆ ئەوان سەركردایەتى دونیادەكەن بەوەى كەدەتوانن ژیان بینا بكەنەوە و باسێكى نوێ بۆ بەختەوەرى دابڕێژن.
گومان لەوە دانییە مادەگەرایی و چەمكە رۆحیەكان دووشتى جیاوازن،هەریەكەیان بەشێك لەهەقیقەتى لەپەناى خۆدا داڕشتتووەو كردوونى بە كارنامەى ژیان."ماركس" فەیلەسوف و بیرمەندێكى بەتوانابوو.خاوەنى ئەو تێزەیە كە دەیووت" سەرچاوەى بوون مادەیە".بەپیًَچەوانەى هیگڵەوە شەن و كەوى خۆى لێرەوە دەستپێكرد.چەندین فرسەخ دواى ئەم پرسیارى گەورە لەوێوە دەستى پێكرد كە ئێمە لەڕووى مادیەوە پێش دەكەوین ئەى ئەخلاق مان چى.؟.بازاڕ پڕە لەتەكنەلۆژیاو داهێنانى یەكلەدواى یەك ئەى چارەنوسی مرۆڤ لەكوێدایە..؟.ئەى دادپەروەرى كەوتە كوێوە..؟.وەكو هایدگەر ووتى" ئەم هەموو گرفتە مەگەر خوایەك بۆمان چارەسەر بكا".كەواتە مرۆڤ تەنها بەپەیوەست بون بەخوای تاك و تەنهاو گوێرایەڵى و یاساكانى ئەوەوە دەتوانێت جڵەوگیرى بكرێت و تاوان نەكا.ئەو یاسایانەى لەزەویدا دانراون هیچ نین جگە لەتێگەیشتنى مرۆڤ لەلاسارییەكەى خۆى.هەركاتێك تێكەڵ بەسیاسەت بووى رێژەیی لادان و ناپاكیەكان پتر دەبن،وەكو بەڕێز "بەختیار عەلى" دەڵێ:" ئەگەر ئەمرۆ یوسف بهێنیتەوە ناو كایەى سیاسی ،ئەوەندە ناشرین دەبێت هەموو خەڵك ئەلێن سەد خۆزگە گورگەكە بیخواردایە".
یەكگرتووى ئیسلامى: ئەو هێزەیە كە لەئێستادا بەگۆشت و ئێسقانەوە تێكەڵ بەسیاسەت بووە.وەها خۆى وێنادەكات كۆپیەكى دادو گەشەپێدانى توركیا بێت.بەڵام وەكو "ئەربەكان" دەلێت:" لەوكاتەوەى ئەردۆغان دەسەڵاتى گرتۆتە دەست بەرگى ئیسلامى داكەندووە".دیارە ئەردۆغان لەدەرگاى پشتەوەى مەدرەسەكەى ئەربەكانەوە هەڵهات و فێڵى كرد.جا رۆژگارێك بوو ئەم پارتە ئیسلامیانەى كوردستان لەسەر فەرمایشتێكى پەیامبەرى ئیسلام (د.خ) گێچەڵیان بەخەڵكى دەكرد گوایە (وێنەگرتن ،حەرامە).ئێستا جگە لەكەناڵى فەزایی و ئۆپۆزسیۆن بون،بۆنى قسەكانى ماركسیان لێدێت.مەسەلەن لاى ماركس (ئەو چینەى لەڕووى مادییەوە پێش بكەوێت هەر ئەو چینەشە لەڕووى سیاسیەوە پێش دەكەوێت و باڵادەستە).بۆ گەیشتن بەماددە هەرچییەك ئەكەى بیكە.لەهەرێمى كوردستان ئەو كاتەى پارتى بارەگاكانى یەكگرتوو دەسوتێنێت،تەنانەت شیوعیەكانش لەو سەروەختەدا بوون بەیەكگرتوو،پارتییان بۆ یەكەمجار تەنهاكرد،بۆیەكگرتوو واباشبوو هەتا ماوەیەكى درێژ بارەگاكانى لەخێمەو كابینەى سەفەریدا بن.نەك گرەنتى سوتانەوەو كوژانەوەیان وەر نەگریت و فاوڵى گەورە بكات.
داخى گەورە گەندەڵى و تاڵانی پیاوەكانى دەسەڵات نییە،بەڵكو ناتەندروست و پوچەڵى ئۆپۆزسیۆنە.مەعقولە لەم وڵاتە شتێك نەبێت جێگاى دڵخۆشى و ڤایرۆس لێی نەدابێت..؟.لەكاتێكدا لە ساڵیادى (17) شووباتدا خەڵك چاوەڕێی شۆرش و راپەرینى لە یەكگرتوو دەكرد،تاڵەبانى لەپاى بێدەنگ بونیان لە (4000000) چوار ملیۆن دۆلار قەرزى یەكگرتوو خۆش بوو...!!.كێ ئەیزانى تائەوكات یەكگرتوو قەرزارى یەكێتی و تاڵەبانیە..؟.ئەمە فاوڵ و پەڵەى یەكەم.دووەمین وەرگرتنى سێ ملیارو نۆێەدو بیست و پێنج ملیۆن دینار لەپارتى وەك قەرەبوو.ئاخر كام دادگاو دادوەر بڕیارى دا ئەم پارەیە بدرێت بەئێوە..؟.ئەم پارەیە چەند ڕەهەندى رۆحیتان لەبیر ئەباتەوە..؟.ئەم پارانە داهات و قووتى خەڵكن و بەپێی دینەكەى یەكگرتوو حەرامن.تۆ ویژدانتان ئەگەر ئێمە تەنها یەكجاریش لەگەڵ دەسەڵات دابنشتاین دۆست و لایەنگرانتان چیان پێدەكردین..چەند تانەو تەشەرو بوختانتان بۆ ئەكردین..؟.من ئەزانم ئەم پارە وەرگرتنەى یەكگرتوو گۆران و كۆمەڵیشى نیگەرانكردووە،لەبەرئەوەنا كەخەڵك و شەقام بێخاوەنەو قووت و داكۆكى كردن لەمافى گشتى...نا..نا..زوو ووتومە ئەمانە هەموو موزایەدە دەكەن مناڵى خەڵك بەكوشت ئەدەن.لەم ژینگەیە پەروەردەبوون ئەوانیش.بەڵكو لەمەولا كۆمەڵى ئیسلامیش داواى پارە دەكات بۆ بەهێزكردنى خۆى.چونكە لایوایە پارە پێگەی سیاسیان بەهێز دەكات،نەك نیشاندانى كەعبەى پیرۆز.بێگومان ئەمە بەهێزكردنەوەى پارتى و لەدەستدانى متمانەى خەڵك و دووركەوتنەوەتانە لەرۆح.لەخۆشەویستى و ناخى خەڵك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست