دەستەلاتى بنەمالەى تالەبانى ئەوەشتان كــــــــــرد ؟
Friday, 18/02/2011, 12:00
وەك دیارە لەو رۆژەى كە جەلال تالەبانى بۆ بەرژەوەندى تەسكى بنەمالەكەى خۆى واژووى كرد لەسەر ئەو رێكەتننامەى كە ناویان ناوە (ستراتیژى) هەموو یەكێتیەكانى چ وەكو ئەندامەكانى و چ وەكو لایەنگیران وە چ وەكو دۆستەكانى زەلیل كرد. ئێمەى كورد دركمان بەوە كردوە كە یەكێتى تاكو ئێستا بەچ ئاقارێكى لێشێواو رۆیشتووە بەرپرسێكى وەكو مەلا بەختیار لە زكماكەوە وا خولقێنراوە كە تەنها زمانێكى مەزن و ترسێكى مەزن لە جەستەكەیدا كۆكراوەتەوە...هەروەها بەرپرسێكى وەك بەرهەم سالح ئەویش لە زكماكەوە ئۆرژینالەكەى وا هەركەوتوە كە هیچ بەرهەمێكى نیە بۆ یەكێتى و كردارێكى زۆریشى لەسەر كەلەكە بووە بۆیە هەر دەمى دەكاتەوە خۆشى درك بەوە دەكات بۆیە دەڵێت كردار شەرتە...
سەیر بكەن خۆشیان زۆر چاك هەست بەوە دەكەن كە ئەم بنەمالەیەى كە زالە بەسەر یەكێتى وا زەلیل بووە لە بەردەم دەستەلاتى بنەمالەكەى ئاشبەتالچیەكان بەلام خۆیان خستۆتە قالبێكى گێلایەتى بە شیكردنەوەى خۆیان یەكێتیەكان ئەمە نازانن كەچى دوێنێ مەلا بەختیار بە یاریە خوێناویەكانى هەرچى هێزى بنەمالەى بارزانى هەیە رژاندە ناو سلێمانى ویستى ئەم شارە سەر بەرزەش زەلیل بكات وەكو خۆیان ببینن دەستەلاتى تالەبانى چ خزمەتێك بە بنەمالەى سەرلێشێواوى بەرزانى دەكات ،
ئێمە رادەگەینین وبە دەستەلاتى بنەمالەكانى بەرزانى ئاشبەتال و بنەمالەى ستراتیژى تالەبانى دەلێین ئەگەر لاتان خۆشەو ورەى نەماوتان بەو هێزانە دێتەوە كە سلێمانیتان پێ داگیر كردوە فەرموو هێزیش قەرز بكەن لە دراوسێكانتان بۆ هێشتنەوەى دەستەلاتى روخاوتان دڵنیابن هێز لە ئەمەریكیەكانیش وەربگرن ئێوە ئیتر لەناووچون چونكە سەر لە نوێ خوێنى لاوانى سلێمانیتان لە خۆرا رژت بە سیناریۆیەكى زۆر بێ غیرەتانە، هەروەها ئەگەر لاشتان وایە ئیتر تەواو گەلى كورد وازتان لێ دەینیت بە دوو سێ سینارۆى ترس دروست كردن ئەوا لاوانى سلێمانى لە زووترین كاتدا واتان زەلیل دەكەن كە خۆتان بلێن خۆزگەمان بە سەدامى دیكتاتۆر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست