ئەرێ لەمەڵبەندەكەى هێرۆ باسە ؟
Thursday, 07/01/2010, 12:00
كارگێڕێكى مەڵبەندى سلێمانى بۆى گێڕامەوە ووتى لەوەتى هێرۆ هاتۆتە ناو مەڵبەندەوە ئێمە هەرچى هەیبەت بێت نەمان ماوە و وەكو جاران كەس لێمان ناپرسێ و هێرۆش حسابى هیچمان بۆ ناكات , ئەو بڕواى بە كادرو شت نیە و زۆریش گوێیان پێ نادات , ئازادى تەندروستى لە سەهۆڵەكەى سلێمانى لە دوكانێكى شیرینى ووتبوى قۆنەرەكانى هێرۆ هەزار بەرزان ئەهێنێ بەس نیە یارمەتى خەڵك ئەدات و بۆئێمە باشە , ئازادى جێگر یەكێك بوو لەو جێگرانەى لە سەردەمى بەرزاندا پەراوێز خرابوو بەرزان بە هۆى ئەوەى تەكەتولى كۆسرەت بوو پەراوێزى خستبوو , بەڵام ئێستا بە ماستا و كردنەكەى بۆ هێرۆ خۆى بردۆتە پێشەوە , بۆیە ئەویش ئەگاتە هەر شوێنێك جنێوێك بەبەرزان ئەدات و زۆر بە شان و شەپیلكى هێرۆدا دێتە خوارەوە , لەم ماوەیەى پیشودا بە پێى بەرنامەیەك هێرۆ سەردانى هەموو كۆمیتەكانى مەڵبەندى كردبوو , ڕۆژێك چوبوە كۆمیتەى ئازادى , ئەم كۆمیتەیە یەكێكە لەو كۆمیتانەى سەرجەم كادرەكانى نان بڕاو كران و ئێستا ئیش بۆ گۆڕان ئەكەن , بێجگە لەدوو كادر كەسى تیا نەما , بەرزان بە قەرزو قۆڵەى كۆمیتەكانى تر ئەم كۆمیتەیەى دروست كردەوە , بەڵام بەخراپى , ئەو ڕۆژەى هێرۆ بەتەمابوو بچێ ,ئاراسى كەوكە كارگێڕى كۆمیتەكەیە بانگى ئەندام كۆمیتەكانى كردبوو پێى ووتبون , ئەگەر دادە هێرۆ لێى پرسین ئامارتان چەندە یەكى سەد كەس زیاد بڵێن با كۆمیتەكەمان نەشكێ , نەوەك پێمان داخات , ئەندام كۆمیتەكان ووتبویان ئێمە درۆ بۆبكەین , ئەویش ووتبوى هیچ نیە تا ئەو ئەڕوات ,ئەوە وەزعى كۆمیتە و مەڵبەندەكەى هێرۆى مارلیبۆرۆیە , ئەو كارگێڕانەى جاران لە خۆیان زیاتر كەسیان بە هیچ نەدەزانى و بەردەوام لە ژوورەكەى بەرزان كەوتبون , ئێستا هێرۆ هەمویانى كردۆتە كونەوە و حسابى هیچیان بۆ ناكات , كۆبونەوە و كۆبونەوە نەبێت كەسیان نابینێ ,ئێستا مەڵبەند بۆتە دەزگاى فەقیرانە و خانەنشین , هێرۆ پارەیەكى زۆر باشى لەبەر دەستدایە و خۆى حسابى تایبەتى هەیە و حساب نە بۆ كۆمیتە و نەبۆ مەڵبەند ئەكات , ڕۆژانە سەدان كەس بە عەریزەیەكەوە خۆیان دەكەن بە مەڵبەندا و شتێكیان بۆ دەنوسێ و دەڕۆن , هێرۆ لە كۆبونەوەیەكى كارگێڕدا ووتبوى من بۆ ئیشى ڕێكخستن نەهاتوم و ئیشى منیش ئەوە نیە , ڕاست دەكات ئەم بەس هاتوە , پارە ببەخشێتەوە ,هێرۆ بەم جۆرە ئەیەوێت مەڵبەندو یەكێتى لاى خەڵكى سلێمانى خۆشەویست بكاتەوە , بۆ شەوى سەرى ساڵیش لەناو هەموو شارى سلێمانیدا نەیهێشتبوو یاریە ئاگرینەیەكان لە هیچ شوێنێك دابنرێ تەنها لە سەربانەكەى مەڵبەند نەبێت , چەند كەسێكى تر وویستبویان بیهێنن و لەسەر بینا بەرزەكان دایبنێن ئاسایش ڕێگەى پێ نەدابوون ووتبویان ئەمە هێرۆخان ئەیكات , بۆ ئەوەى خەڵك بچێتە بەردەمى مەڵبەند و لەوێ كۆبێتەوە و لە كوردسات ئەو قەرەباڵغیە نیشان بدەن ,بەڵام خەڵكێكى زۆر كەم لەو ناوە وەستابوو , ئەگینا لە هەمو ئەو بینا بەرزانەى ناو شارى سلێمانى بۆ تەنها لە سەر مەڵبەند دانرا , چەندین جار ئەو وێنەیەى مەڵبەند نیشان درا كە ئەو یارییە ئاگرینایەى تیا ئەتەقا , ئێستا ڕۆژانە ئەو كادرانەى مەڵبەند ئەبینم و هەر هەموویان گلەیى ئەوە ئەكەن كە هێرۆ حسابیان بۆ ناكات و فەرامۆشى كردون , ئەڵێن بەس نەبوو بەرزان ئەیهێشت بچینە ژوورەكەى و چایەكى لا بخۆینەوە ئەم ئەوەشى نەهێشتوە , ئەوە وەزعى مەڵبەندە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست