فەلەستینیەكان چ خزمەتێك بەكوردستان دەكەن!!
Wednesday, 27/05/2009, 12:00
بەندە ئەوەندەى لەڕاگەیاندنەكانەوە تێگەیشتبێتم نە فەلەستینیەكان بۆ ئەوە دێنە كوردستان سوپاسێكمان بكەن لەپاى ئەو چاكەیەى ێەلاحەدینى ئەیوبى قودسى بۆڕزگار كردن و نەبۆ ئەوەش دێن بیناى داتەپیوى ئەم وڵاتە بنیادبنێنەوەنە، نەبۆ بەرەو پێش چوونى ئەم حكومەتە یە لەكاتێكا حكومەتەكەى خۆیان جگە لەوەى ڕۆژناڕۆژێك بەبۆنەى چكەدار گیان لەسەردەستەكانى حەماسەوە هەرایەك ئەنێنەوەو عەینەن دەوارى ماڵەدۆم شاریان بەسەرا ئەڕوخێنن.
نەبۆ ئەوەش دێنە كوردستان نەختێك عیلم و سەنعەتمان بەسەرا قڵپكەنەوە و واش بێت ئەوا بەسورعەتى بەرق نەكەووتوونەتە ڕێ بنیادەم شتۆكەیەكیان لێوە فێربێت.خوانە خواستە بەپێ ى دەستورە حەیاتەكەى عێراقیش بێت كەتەنیا هێلكەیەكى بۆكورد پێبوو (140) ئەویش پیس دەرچوو ،ڕۆژنا ڕۆژێكیش نوقورچكێكى لێئەگرن وشتێكى لێ قوت ئەكەنەوە . خۆئەو بڕگە حەیاتەش شمولى فەلەستینیەكمان ناكات ئێژێ عێراق ماڵى عێراقیەكانەو ئەتوانیت لەعانى لێقەومانا عێراق ماڵى هەموو عێراقیەكانە و ئەتوانیت هەربۆنمونە عمومى برا عەرەبەكانى بەغا لەشیمالى حەبیبا لەهەولێرو سلێمانیا نیشتە جێ بكەیت و ئەوانیش بەدەم دەگەو ڕەقسەوە سوێند بەسەرى سەیدول ڕەئیس بخۆن و عەلەمەكۆنەكەى ئەوسابابدەن.
ئەنجا كونێ دەوڵەتەكەش بەدرێژایی شەڕە خۆتڕێنەكانى بەقەد ئەو گوللە كاتێۆ شایانەى جولەكەى نەكوشتووە ئاراستەى ئیسرائیلى كردوون و هەرعانێ بۆ شەڕێكى وەكو سینا چووبێت یان بڕێك خۆى گیڤ كردبیبَتەوە ئەوا ئەوا لەبرى ڕیشى بەدەستەیەك گوێزان سمیڵیان بۆ كردووە بەهەسان و خوانە خواستەش ئەوەنەش دەوڵەمەند نین بێژین عاقیبەت ئەم عاقیبەت شەڕانە هێلكەى دوو زەردێنەمان بۆ ئەكەن و لەوەش خراپتر سنورى وڵاتەكەیان نیە بەوڵاتەكەى ئێمەوە بێژین پیازو تورەكەمان بۆ بنێرن.ئەوانیش ئەوەنە نەجیب زادە نەبوون لەپاى وەفاى ئەو ێەڵاحەدینە نمەك سوێرە كەبۆ تاقەجارێك قودسى ئازادیان بەچاوى خۆیان بینى بێژن خوا لەقەومایەتى كەمتان نەكات. بگرە لەم ساڵانەى دواییا ئیسماعیل هەنیە ئەو كەللە شەكرەى شكان پێشمەرگە میلیشیایە و هەربۆ ئەوەش دڵى خوایان لێ نەڕەنجێت و بەهەشتیان عەینەن دووشەشە لەدەستا بێت هەنێكیان وەكو ئەوەى جیهاد لەوڵاتەكەى خۆیانا قاتى بووبێت و جولەكە دوایی هاتبێت دێن بۆ كەركوك بۆ خۆتەقاندنەوە!!
ئەڵێن ڕێوى نەئەچوو بەكونەوە عەرەبانەو مەكینەیەكیشى ئەبەست بەهینیەوە .ئاخر تۆهەر هەستە مرۆڤایەتیەكەت جوڵاەوە باڵانسى عاتیفەكەت چووەتە سەروى هەزارو ئەتەوێت دۆلارێكى بنێرى بۆ لێقەوماوى ئەوەتا پاشماوەكانى ئەنفال و نەخۆشەكانى هەڵەبجەت جەرگى مرۆڤ ئەكەن بەئاو و زۆریان خانووە كانیان هێشتا كەلاوەیە ،ئەوەتانێ پیازو تورەكەت لە دووژمنە كانتەوە بۆدێ و كارە باكەت ئەڵێ ى لەترافیگ لایتەكەوە ڕاكێشراوە.
ئەوەتانێ شەقى تەعریب و تەرحیل یەكێك لە دەوڵەمەنمد ترین شارى دونیاى لەدەست دەرهێناوى نەبەدەستورو نەبەپاڕانەوە بۆت ناگەڕێتەوە .لەهەردوو گێمى یارى ماددەى (58)و (140)یش خەریكە بەدەرزەنێك گۆڵەوە دێیتە دەر لەیاریەك سى ساڵ لەمەو بەریش ئەم ئەنجامەت قبوڵ نەبوو،ئەنجا برالە خۆ هەر ئینكارى ئەوەش ئەكەیت لەكوردستان كێشەیەك نەماوە چارەسەر نەكرابێت ئەوا برا كوردەكانى ترت لەژێر ڕەحمى ئاگران و تەنانەت ڕێگاى دیدارە ڕۆژنامەوانیەكانیشت لێ یاساغ كردوون و ئەم بانێكەو دوو هەوا لەپاى چى ؟؟لەكاتێكا من دڵنیام گەریلا گیان لەسەر دەستەكان هەردەم ئامادەن پێشهاتێك لەكەركوك ڕوبدات تا دوا دڵۆپى خوێن بەرگرى بكەن وفەلەستینیەكانیش تا قڕكردنى دوا كوردلەسەر براكانیان بجەنگن.من نازانم سەركردایەتى سیاسى كورد ئەم یائقوت ولوئلوئانەى بۆ چ دەورو زەمانێك ئەوێت ؟كاتێك سەدامیش پرۆسەى تەعریبى دەست پێكرد ئەنفالى ئەكردو خوێنى كورد بۆنى نەوتى لێئەهات تاكە دەوڵتێكى عەرەبى فرمێسكێكى نەڕشت و فەلەستینیەكانیان لەشوێنى كوردەكان دائەنا .ئاخر تۆ بڵى َى ئەم میللەتە كێشەى تیانەماوە ئیتر كورد شەقامێكى ناو بنێ تاران و حسەینیە بكاتەوەو نازى توركمانەكان هەڵگرێ و لەبرى دابین كردنى كارەبا فەلەستینى ئیستیراد بكات؟؟تۆ كەلەنیشتیمانەكەى خۆتا غەرقى خوێن ئەبوویت فرمێسكت بەچاوى عەرەبێكەوە نەبینى،تۆكە كوڕەكانت لەژێر كیمیاویدا ئەیانناڵاند ،كچەكانت لە مەلهاكانى وڵاتانى عەرەب هەڕاج ئەكران كەسێ بۆت نەگریا ئێستا خێرە بوویت بەشیوەنگێڕ؟؟هێشتا ئێسقانى ئەنفالەكان لەبیابانەكانەوە نەگەڕاونەتەوە ،هێشتا دایكى زۆرێك لەشەهیدەكان جلە ڕەشكانیان نەگۆڕیوە ،ئەوشەهیدانەى خوێنیان لەپێناو دووبارەنەبوونەوەى ئەنفالێكى تردا ڕشت ،ئەوەتانێ ڕۆژانە سنورەكان لەناو دوكەڵو خوێنى گوند نشینەكاندا دەربەردەر ئەكرێت ،لەیەكەوە تاهەزار ئەتوانى چاو بنوقێنى وگرفتى خەڵكى بێدەرەتان بژمێرى،هەر لە تەلەفیزۆنەكانەوە سەیرى كەیت نەخۆش و زەلیللەكان ئەبینى .
بەڕاستى ئەوەى جێگاى پرسیارە سەركردایەتى سیاسى كورد دەیوەێت بەم هەڵوێستە حەكیمانەى چ خزمەتێك بكات؟ئەویش ڕێك ئەو حیكایەتەم ئەخاتەوە بیر پیرە پیاوێك لەمناڵێك ئەپرسێت:ئەرێ كوڕەكەى كاكە یۆڵفس(مەبەستى لەیۆڵفس یوسف ە)ناوت چیە؟ ئەویش ئەڵێ وەڵا باوكم تاواوى كرد جا نۆرەى خۆمە
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست