پەژاك: بە لەسێدارەدانی تێكۆشەرانی ئازادی گەلی كورد، ئێران ناگاتە ئامانجەكانی
Thursday, 07/01/2010, 12:00
كوردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان پەژاك ڕایگەیاند كە ڕژیمی ئێران ناتوانێت بەلەسێدارەدانی فەسێح یاسەمەنی بگاتە ئامانجەكانی. لەسەر جێبەجێ كردنی سزای سێدارەی فەسێح یاسەمەنی كە بەبێ ئاگاداری پارێزەر وبنەماڵەكەی پێك هات، پەژاك ڕایگەیاند كە هەڤاڵی تێكوشەر فەسیح یاسەمەنی هەرچەندە كە ئەندامی فەرمی پارتەكەمان نەبوو، بەڵام لەتێكوشانی ئازادیخوازانەی گەلی كورددا ڕوڵێكی كارامەی هەبوو، سەرەخوشی ئاراستەی بنەماڵەكەی، گەلی كورد و سەرجەم تێكوشەرانی ڕێگای دیموكراسی ئێران دەكەین.
پەژاك ڕایگەیاند كوردستان وەك هەمووكات بووەتە شوێنی تاقیكاری سیاسەتە سەركۆتگەرانەكانی ڕژیمی ئیران، لەڕاستیدا لەسێدارەدانی فەسێح یاسەمەنی وەك لەسێدارەدانی سەرجەم ئازادیخوازانە لەئیران. ڕژیم خوازیاری ئەوەیە كە كومەڵگەی ڕوژهەڵات بەرەو توند تیژی ببات و ڕەوایی ببەخشێت بەڕوشی سەربازی و ئاسایشی خۆێدا لەو هەرێمانەو ئەو بیرۆكەیە بداتەكومەڵگە كە ئەگەر بزووتنەوەی جەماوەری لەئیران حكوومەتی میلیتاریستی بباتە ژێر پرسیارەوە، كوردەكان كە نیزام بەمەترسیدار ناودێریان دەكات و هەروەها بەجۆدا خواز و كەرەستەی دەستی هیزەدەرەكیەكان، یەكپارچەیی خاكی ئێران دەخەنەمەترسیەوە، هەر بۆیە هەبوونی حكوومەتێكی سەربازی بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی ئیران ڕەوا دەبیندرێ.
پەژاك ڕایگەیاند كە ڕژیم ترسی ئەوەی لێ نێشتووەكەگەلی كورد پەیوەست ببێت بەبزووتنەوەی جەماوەری ئێران و لەهەوڵدایە تا بە برەو دان بەتوند و تیژی لەكوردستان و وروژاندنی ڕونگەی ناسیونالیستی دەوڵەتگەرا، ڕێكارەكانی هاودەنگی گەلی كورد و بززوتنەوەی دیموكراتیك لەئێران ئاستەنگ بكات. پەژاك پێی وایە لەسێدارەدانی فەسێح یاسەمەنی و سیاسەتە توند وتیژیەكانی ڕژیم لەكاتێكدایه كه گەلی كورد و تەڤگەری ئازادیخوازی پێداگری لەتێكوشانی دیموكراتی دەكەن. لە درێژەی لێدونەكەی دا پەژاك ڕادەگەیەنێ لە كاتێكدا كە قۆناغی بێ چالاكیمان ڕاگەیاندووە ، وێرای گوشارەكانی ڕژیم پارتیمان پێداگری لەسەر ئەو هەوڵێسته كردووە.
پەژاك رادەگەیەنێ كە ڕژیم لەلایەك پەرە بە ڕەوشی توندوتیژی دەدات و لەلایەكی تر لەهەوڵدایه كه گەلی كورد و تەڤگەری ئازادیخوازی بەرپرسی ئەو رەوشەی ئیستای ئێران نیشان بدات و جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە پەژاك لەبەرانبەر گوشارەكاندا تەسلیمیەت ناكەنەپیشەو ماف و ئازادیەكان بەشێوەیەكی ڕەوا دەپارێزن. هەر بۆئەوەش پەژاك دەلێ لەسێدارەدانی فەسێح یاسەمەنی ورەی ئێمەی بۆ بەردەوام كردنی تێكوشانی دیموكراتیك زیاتر دەكات و ناهێڵین ڕژیمی ئێران كوردستان بەرەو توند وتیژی ببات و خەیاڵە دیموكراتیكەكانی بەسەر بزووتنەوەی دیموكراتیكی خەڵكی ئیراندا زاڵ بكا ، كوشتن وهێرشی هۆڤانەی ڕژیم بۆ تێكشاندنی ئەو ئیرادەیە بێ ئاكام دەبێ. پەژاك ئاماژە بەوەش دەكات كە ئەو كردەوانەی ڕژێم بەردەوام كردنی قوناغی ڕاگرتنی چالاكی لەلایەن پارتیمانەوه سست و لاواز دەكات و پێداچوونەوە له قوناغی ڕاگرتنی چالاكی خستۆتە ڕۆژڤی پارتیمانەوە.
وێرای ئەوەش پەژاك پێداگری لەسەر درێژەدان بە رێبازی دیموكراتیك و چارەسەری كێشەكان دەكات و هەر شێوازێكی تر بەدەر لەوە دەخاتە ئەستۆی ڕژیمی ئێران. لە كۆتایی دا داوا لە گەل دەكات كە بەردەوام بن لەتێكوشانیان و داوا لەسەرجەم هێزەئازادیخوازو دیتموكراتخوازەكان دەكاكە لەبەرانبەر لەسیدارەداندا بی دەنگ نەبن و بەگرتنەبەری هەڵوێستی ڕاشكاوانه له خەبات لەدژی پاشڤەڕووی ئەركی خۆیان بەجێ بێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست