کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەنجانى دەربەندیخان گردبونەوەیەكیان ئەنجامدا

Tuesday, 15/05/2012, 12:00




كۆمەڵێك گەنجى شارى دەربەندیخان بۆ خزمەتكردنى وشار و بەدەمەوچوونى كێشەو گرقتەكانى شارو نەبوونى یەكەى نیشتەجێبوون گردبونەوەیەكى جەماوەریان سازكرد بۆ ئەوەى داوا لەلایەنە بەرپرسەكانى شار بكەن كە یەكەى نیشتەجێبوون بۆ گەنجانى كرێنشین و خزمەتكردنى شار لە رووى جوانكردن و خزمەتگوزارى كۆڵان و دابەش كردنى زەوەى بەنایەكسانى لەو گردبونەیەدا گەنجانى دەربەندیخان سەردانى هەریەك لە قائیمقامى دەربەندیخان و سەرۆى شارەوانیان كردبۆ ئەوەى لە نزیكەوە ئاگاداربن لەو كێشانە كە رووبەرووى شار دەبێتەوە لەودانیشتنەدا سەرجەم كێشەكان باس كران لەلایەن قائیمقامەوە وسەرۆكى شارەوانیەوە بەڵام قائیمقام بەڵینى پێدان لەم نزیكانە جێگرى سەرۆكى حكومەت دێتە شار وپێكەوە هەموومان سەرجەم داخوازیەكان دەخەینە روو لەسەر نەبوونى یەكەى نیشتەجێبونیش قائیمقام باسى لەوە كرد دەربەندیخان ئێستا تەنها دەتوانى لەرووى كانى ساردەوە گەورەبكرێت ئەو زەویانەش زەوى كشتوكاڵین پێشتر حكومەتى بەعس بەبریارێكى مجلیس قیادە سورە كردویەتى موڵكى شارەوانى بەڵام وەزارەتى كشتوكاڵ لەساڵانى نەودەكانداویەتیوە بە جوتیارەكان و عەقدى كشتوكاڵى بۆ كردوون بۆیە ئێستا كیشەى نەبوونى زەوى لە ئەنجومەنى وەزیرانە و ئەوانیش رەوانى پەرلەمانیان كردوە بۆ ئەوەى یاسایەك بۆ ئەو زەویانە دەربچێت , هەروەها گەنجانى شار بریاریاندا بەردەوام بن لەبۆ بەدواداچوونى كێشەكان و دااكاریەك دەنوسن بۆ ئەوەى لایەنە بەرپرسەكان وەك قائیمقام وشارەوانى كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى ببەستن و باسى گرفتەكانى خۆیان بكەن دواتر داوا دەكرێت سەرۆكى حكومەت یان جێگرەكەى سەردانى شار بكات بۆ ئەوەى رێگا چارێك بدۆزنەوە ئەگەر نا ئەوا گەنجانى شار رێگاى سەرەكى دەربەندیخان سلێمانى دەگرن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە