کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێوەبەرى وویستگەى کاره‌بای دوكان لەكوێیە ؟

Thursday, 24/12/2009, 12:00


ماوەى زیاتر لە چل ڕۆژە بەڕێوەبەرى وویستگەى دوكان لەخێران لە هەندەرانە سەردانى وڵاتى ئەڵمانیاى كردووە  سەیر لەوەدایە لەجیاتى ئەندزیارێكى تر یا تەكنیكارێك ئیفاد بكرێت كەپەیوەندى بەكارەكەیەوەهەیە كەچى كاكى بەڕێوەبەر خۆى كاندید دەكات .
سەرچاوەیەك لە وویستگەى دوكان ووتى ئەم ئیفادە لەسەر گرێبەستێكە پەیوەندى بە كارى چاك سازى وویستگەكەوە هەیە بەڵام ئەوەى سەیرە لێرەدا ئەم بەڕێوەبەرە بەپێ ى هەمان سەرچاوە بەر پرسە لە تێك دان و خراپ كردنى یەكەى ژمارە دوو واتەدابڕانى 83 میگاوات لەسیستم لەدواى ئەوەى ئەم یەكەیە لەساڵى 2007 كارى چاك سازى بۆ كراوە و زۆر ئاسایى ئیشى كردۆتەوە بەڵام دواى چەند ڕۆژێك یەكەكە وەستاوە و ئەم بەڕێوەبەرە بەبێ ئەوەى گوێ بداتە یاساو ڕێساى ئیش پێكردن هەڵساوە شەوێك ئیشى بەم یەكەیە كردووە و لەو كاتەوە كە دوكەڵى لێ بەرزبۆتەوە تا ئێستا دواى هەوڵى زۆرى كارمەندانى نەتوانراوە یەكەكە بخرێتەوە كار.
هەر بۆیە لە برى ئەوەى لیژنەى لێكۆڵینەوەى بۆ دانرێت هەموو ساڵێك بۆشوێنێك ئیفاد دەكرێت جارێك بۆ ڕوسیا جارێكى كە بۆ كۆریاو چەندین جار بۆ ئەردەن  دواجاریش بۆ ئەڵمانیا وادیارە دەیەوێ كرسمس لەوێ بێت هەرباشە هەر سەفەرەو ئوتۆمبیلەكەى خۆى بەجۆرێك دەگۆڕێ  ئەمەیەگەندەڵىو پاداشتى ئیشى خراپ لەم حكومەت ووەزارەتە .
هەمان سەرچاوە پێ ى ڕاگەیاندین لەبەر ڕاو بۆچونى جیاواز هەندێك لەم ئەندازیارانەى كە لەویستگە كاندید ناكرێن بۆ ئیفاد زیاتر بەگۆڕان دادەنرێن.
هیوادارین وەزیرى نوێ ى كارەبا لێكۆلینەوەى تایبەت لەسەر خراپ بونى ئەم یەكەیەو
هەروەها ئەوناعەدالەتیەى كە لەكارمەندانى ویستگە دەكرێت چارەسەربكات ئەگینا كار وا بڕوات یەكەكانى تریش وەك یەكەى ژمارە دوو دەچنە خانەى خانەنشینانەوە..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە