پارێزگاى سلێمانى و دەستەى نەزاهەى عێراق
Wednesday, 09/09/2009, 12:00
ئێستە ئەم هەرێمەلە قۆناغى سڕ بوونەوە , لە قۆناغى مت بوون و یەك وێنەوە دەچێتە قۆناغى زیندوبونەوە و هەڵسانەوە و فرە وێنەییەوە , چیتر ئەم هەرێمە لە بەرد بوونەوە بەرەو قۆناغى ئاوو بون دەچێ , چیتر تاكەكانى ئەم هەرێمە ڕازى نابن بچنە ماڵێك كە نەتوانن بێنە دەرێ , سەرەتاى ئەم كرانەوە و ئەم بەئاو بوونە و ئەم پەنجەرە و وێنانە لە سلێمانیەوە دەست پێ دەكات , ئەوە میژوە لە بەردەركى سەرا پەیام ئاراستەى هەموو كوردستان دەكات و دەڵێ: شۆڕشەكان لە قازى محەدەوە تا بەرزانى پاشخانى ڕۆشنبیرى و فیداكارى و ئازایەتى و نوێ بوونەوە سەنتەرەكەى سلێمانى بووە قۆناغەكانى گۆڕان لە سلێمانییەوە بوە.. لەبەر ڕۆشنایى ئەو باسانەى لەم ماوەیەدا لە میدیاكانەوە باس دەكرێ ئەم شەڕە شەڕى نێوان عەقڵێكى كونكرێتى و عەقڵێك نوێ خوازە كە داواى كرانەوە دەكات , داوا دەكات با پەنجەرەكان ..دەرگاكان واڵا بێت با دەسەڵاتى كوردى لە تاریكى بێتە دەرێ و ئاوێنەى دەسەڵاتەكانى بەرێتە بەردەم سەرا و قەڵا و پردى دەلال , ئەم شەڕە شەڕ نییە دژى گەندەڵى و پارێزگا شەڕە دژى سلێمانى شەڕە دژى نوێ بوونەوە ئەگەر وا نییە بۆ پێشتر باسى هیچ نەدەكرائەگەر نا ئەوا پارێزگارى سلێمانى و ئەنجومەنى پارێزگا كە داواى لیژنەى نەزاهە دەكەن ...بۆ..؟ چونكە كوردستان خاڵیە لە دەستەى نەزاهە چونكە ناوێرن نەزاهە دروست بكەن نەوەك ژمارەكان دەركەون بۆیە پارێزگا بە ناچارى داواى نەزاهەى بەغداد دەكات وە بەڵگەكان شاهیدن دەستەى نەزاهەى عێراق لە سەر ئاستى عێراق چ دەكا و وە ئەمان بۆ چى نەیان هێشت بێنە كوردستان ئەمە بەو مانایە دێت ئەم دەسەڵاتە تواناى نییە كە لە چوار چێوەى خێڵ وتاقم و دابەش بونى جوگرافیاى هەرێم بێتە دەرێ كە دوو دەسەڵات و دوو ناوچەى جیا و بە تەوافق كارەكان بكرێ ناتوانن سستمى یاسایى ودامەزراوەى دروست بكەن هەموو تاكێ خاوەنى ماف و ئەركى خۆى بێت نەك ئەگەر سەر بە فڵان خێڵى مەسول و حزمى فڵان مەسول نەبێت مافى نەبێت و داواى ئەركى لێ بكەن ئەگەر شەڕى ئێوە شەڕە لەسەر گەندەڵى بەرامبەر پارێزگاى سلێمانى بەڵگەكانتان بخەنە ڕوو , ئەگەر پارەى وشكە ساڵى دیار نەماوە ئەو پارێزگا و ئەنجومەنى پارێزگا پێش ئێوە خۆیان لیژنەیان لەسەر دروست كرد, خەڵك قبوڵیەتى هەر لیژنەیەكى بێ لایەن و خەمخۆر بینە ناو پارێزگا و بەدواداچون بكات دەرگاش كراوە بوە بەڵام ئەى ئەو ملیارەها گەندەڵیە كە هەموو هاوڵاتیەك ئەو ڕاستیە دەزانێت سەرەڕاى ئەوەى تاكە دەسەڵاتێك كە بەرگرى لە ڕۆحى سلێمانى بكات پارێزگاى سلێمانییە خۆ ئەگەر ڕاپرسى بە دهۆك و هەولێر و كەركوكدا بكەن ئەو كات دەبینن دەسەڵات چییە..؟ بە مەرجێ لە ژێر گوشارى ناچار كردن و نان بڕین و مرۆڤ كڕین دا نەبێت , هەموو هەرێم بەو هیوایەیە پەرلەمانى تازە بتوانێت دەستەى نەزاهەى كوردى دابمەزرێنن تواناى لێپێچینەوەى هەموو كەسێكى هەبێت بە بێ جیاوازى ئەو كات پارێزگاى سلێمانیش پێشوازى دەكات وە دەسەڵاتى دادوەریش سەربەخۆكار بكات لە سەر بنەماى بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیەك نەك حزب و سەرۆك حزب و خێڵ ئەو كات ئەوانەى ناو ئێوە و وشكە ساڵى و وشكە دادوەرى و وشكە جێ بە جێ كردن و وشكە یاسادانان و پاریزگاش ئامادە دەبێت , با ئاوێنەى ژمارەكان ڕون بن با پەنجەرەكان بكرێنەوە با ژورە تاریكەكان ڕوناك ببنەوە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست