کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەوشتی چەپەكان لە هەڵبژاردندا

Thursday, 04/06/2009, 12:00


كاتێك هەڵبژاردن لە نیپاڵ ئەنجامدرا و ماوییەكان وەك یەكەم هێز دەركەوتن,زیاتر لە 38%ی دەنگەكانیان هێنایەوە,زۆربەی چاودێرانی بۆرژوازی پێیان وابوو وڵات بەرەو دیكتاتۆریەت دەڕوات,وەلێ لە هەفتەكانی پێشوو لەسەر دەست لەكار نەكێشانەوەی فەرماندەی سوپا,كێشە پەیدابوو لەگەڵ سەرۆك كۆمار كە لە پارتی كۆنگرەی نیپاڵییە,چیندرای سەرۆك وەزیرانی ماوی دەستی لەكار كێشایەوە و دەسەڵاتی گەڕاندەوە بۆ پارلەمان,لە ئەنجامدا شەممەی پێشوو پارتی كۆمۆنیستی یەكگرتوو حكوومەتی تازەی پێك هێنا,لە نیپاڵ كۆمۆنیستە جۆراو جۆرەكان بە مەیل و گرایشی جۆراو جۆرەوە نزیك بە 70%دەنگەكانی هەڵبژاردنیان بردەوە,ئەم بزووتنەوەیە لەم وڵاتە بە بەرزایی هیمالایا جەماوەریان هەیە.
لە مۆڵدافیا مانگی پێشووكە چەپ بردییەوەو زیاتر لە نیوەی دەنگەكانی بەدەستهێنا, قیامەت لە شەقام لە لایەن ڕاستەكانەوە هەڵسا, ئەوەی كرا مەگەر هۆلاكۆ لە بەغدا ئەنجامی دابێت,ئەوان بیانكردایا تا دنیا دنیایە بە دڕندە ناو زەد دەكران,لە مەنگۆلیا پارساڵ بەهەمان شێوە چەپەكان بردیانەوە لە ئەنجامدا 5 هاووڵاتی كوژرا و پایتەخت شڵەژا,وەلێ كە هەفتەی ڕابردوو سەرۆكایەتیان بە چەند دەنگێك دۆڕاند وتیان پیرۆزتان بێت دۆڕاین.
لە هیندستان چەپەكان سێ ویلایەتیان بە دەستەوەیە"بەنگالی ڕۆژئاواو و كیریلاو تریپۆرا"پارساڵ هەموویان بردەوە,وەلێ لە هەڵبژاردنی مانگی ڕابردوو نیوەی كورسییەكانیان لە پارلەمانی ناوەندیان لە دەستدا,وتیان هەڵەی خۆمانە و جەماوەرمان ڕەنجاندووە,نەهرۆیانە هەڵوێستیانگرت,لینیانە ڕەخنەیان لە خۆ گرت.
4ی مانگ هەڵبژاردنی پارلەمانی ئەوروپایە,پێشبینی دەكرێت چەپەكان كورسی زیاتر بەدەست بهێنن,لە53 كورسییەی ئێستا هەیانە,گرنگ ئەوەیە ژیان بردنەوەو دۆڕان,شكست و هەڵسانەوەی تیایە.
سیاسەت لە هەموو دیاردەیەكی تر زیاتر سەركەوتن و شكستی تیایە,پێویستە بە بردنەوە ملهوڕ نەبین,لە دۆڕانیشا شكست نەخۆین,گرنگ ئەوەیە یەكسانی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی خەونێكە هەر بۆی دەكەوینە سەما,ڕێگامان چەندە سەختو دوربێت,چواردەوریشمان نەك كڵپەی ئاگر بگرە داو جۆنز و پنتاگۆنیش بێت,مرۆڤایەتی هەر دەگات بە گوڵ.
گۆشەیە دوو هەفتە جارێك لە ڕۆژنامەی ڕێگای كوردستان بڵاو دەكرێتەوە:
http://www.regaykurdistan.com/chapemeny/regaykurdistan/3.pdf


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە